ستران عەبدوڵڵا

رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە

  2023-08-25 17:41      130 جار بینراوە        کۆمێنت
رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە
ستران عەبدوڵلا

ئەمە وێنەی دکتۆر ئاتیلەیە، پاڵەوانی دوو رۆمانی کوردی و عەرەبی و.. نامیلکەیەکی ژیاننامەی سەرەتای راپەڕین .
وێنەی رەنگاو رەنگی شەهید ئاتیلەیە کە عاشقی کوردستان و شێتی کەنیشکێکی گەرمیانی و وێلی دوای بەختەوەری دوارۆژێک بوو کە قەت نەهات.
قەدەر و ماڵە باوان و رژێمی جینۆساید  لە شاڵاوی ئەنفالدا کارێکی کرد (یار بۆ گڵ بێ ،نەک بۆ دڵ ).
ئاتێلە پاڵەوانی دوو رۆمانە کە وێرای جوانی هۆنینەوەیان هێشتا ئەدگاری راستەقینەی خۆی  شیرینترە . کۆچکردوو مەهاباد قەرەداغی لە (فاتێلا) ئاوێتەی ناوی عاشق و مەعشوق دەکاتە هێمای دوالیزمی رۆمانەکە و سەردار عەبدوڵلاش لە ئاتێلا دوایین عاشقەکان رۆمانی  فەلسەفە و ئەدەب و  پێشمەرگایەتی وا گوڵبژێر دەکات نازانی چۆن فەنتازیا و واقیع لێک هەڵاوێری؟ نووسەر ئەم گێڕانەوەی خۆی بە خەیاڵی کوردی تۆمار کردووە و خوێنەری عەرەبیش سەرپشکە  لە وێناکردنێکی فەلەستینیانەی موقاوەمەت و داگیرکاری.
ئاتیلەی  کوردستانیی لە گوزارشتی ژیاندا تورکمانێکی هاورێی چارەنووس و تەمەنە کە دین و شێتی  شاری کفری و کوردستان و فاتێ دەبێت. لە گێڕانەوەی داستانیشدا ناوەرۆکی درەخشان وەردەگرێ ئەگەرچی، دیسانەوە ، هەر روخساری بەرجەستە دڵگیر و نازدارە. ئەگەرچی سەهلی مومتەنیعی چیرۆکەکە رۆمانی نە گەرەکە ئەم بەیتە فلکلۆرییەی ماملێ دەیچڕێ  کافی و شافییە؛
(بەختێ لە ئەزەل سیاچارە بێ
دەستی لێ مەدەن با ئاوارە بێ).

لەقوژبنی ئەم شۆرشە نوێیەدا سەدان حیکایەتی وا خۆی حەشارداوە و ئەمی شانۆی کفری چانسێکی  خاترجەمی بوو بۆ شاری وەزیران کە ئێستا گلە و گازەندەی رەوای هەیە و قەولە زامی سارێژ بکرێت.
قوژبنی دیرۆکەکانی شۆرش وەک کوچە و دوکان و گوزەرەکانی کفری وایە: ستۆدیۆیەکی عوسمانی دراماکانی رۆژهەڵاتە و هەر دەق و دارشتنی گەرەکە، دەنا پاڵەوانەکان زیندوون و خۆیان بەسەرهاتان بەسەر دەکەنەوە.
هەندێک جار لە دەفتەری دڕاوی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگە یان لە گۆڤار و بەرنامانی تۆماری شۆڕش لێیان هەڵدەگۆزم و جارێکی تر بە تەکنیکی نووسینی رۆژامەوانیی دەیانهۆنمەوە، لەبەر ئەوە نا وەک جووی ساجی عەلی  بە دەفتەری جاراندا دەچمەوە داخۆ قەرزم لای کێیە؟ نەخێر ! جونکە سەردەمی ئەمرۆمان چی وای تیا بەسەر نییە دڵانی پێ خۆشکەم مەگەر شایەتیم لەسەر ئەم رابردووە دەوڵەمەنەکە نەبێت. خودی خۆم پاڵەوانیان نیم  کەشوفشیان پێوە بکەم ، بەس حەیفم  پێدێ زێر و گەوهەری دێرین لەناو تەنەکەی ژەنگاوی مەزاتخانەی ئەمرۆدا بە نرخی هەرزان بفرۆشرێن.
جا من ئەم رەسمەی  شەهید ئاتێلەم لە جەنگاوەری دێرین کاک عاسی ئۆمەربلەییەوە پێ گەیشتەوە کە وەعدێکی قەرزارم و دەبێ کارەکەی لای هەڤاڵ سەرکەوت زەکی مەیسەر بکەم .
پێشمەرگە کاک عاسی گوڵبژێرێکی  وێنەی بۆم ناردووە کە بەقەولی خۆی ئەوە یاداشەکانی ژیانێتی لە پێشمەرگایەتیدا.ئەم چەپکە وێنەیە هەر گوڵێکیان رووداوێکی شۆرشی نوێ دەدوێنێ
بۆ ئەوانەی دایمەی خوایە رەخنەیانە گوایە سەرهات و بابەت نییە بۆ رۆمانی  کوردی 
و بۆ درامای وەک گەردەلول لە ئەلبومی وێنەکانی کاکی ئۆمەربلەییەوە چەند ئەدگار و دیمەن دەگوازمەوە کە هەر دانەیەکیان حەرفی گەوهەری چیرۆکێکە ئەگەر هیممەتی داهێنان هەبێ. گشتیان روو شیرین و جوانن و هەر بیوگرافیایەک کەرەستەی سەد رۆمانن ئەگەر نووسەری بە جەرگ و ئەدیبی چەلەنگ لەم وڵاتەیدا باقی بێ و ئەگەر داڕشتنی ڕاستی و روون بەقای پێ بکرێت
ئەمانە رەفیقەکانی شەهید ئاتێلە و کاک عاسین . تیایانە شەهیدی رێی دوورن و تیایانە شاهیدی ئیفادە و مەزبەتەی رۆژگاری دوای راپەڕینن.

بێرە کوردستان عەزیزم گەر تۆ سەیرانت دەوێ. 
بچنە گەرمیان رۆحەکەم گەر هون  سەرهاتی سەیر دەخوازن.

وتاری زیاتر





قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      247 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      122 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      85 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      87 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      46 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      70 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      83 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      88 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      52 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      67 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      83 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      61 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      65 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      77 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      86 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      40 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      89 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      82 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      122 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      193 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      159 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      151 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو