بۆگەشەپێدانی زیاترو برەودان بە ڕێچکەوکاری خەباتی سیاسی لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و وڵاتدا، بۆ پاراستنی سەرەوەریەکانی وڵات و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هەموان، بۆگرنگیدان و پێویستی گیان بەبەرداکردنەوەی زیاتری تێکۆشان، وەک چۆن لەدامەزراندنیەوە حزبی قۆناغەکان بوە، بۆ پێداچوونەوە بە چوار ساڵی ڕابردووی لەکایەکانی سیاسی و ئیداریدا، بۆ ئەمڕۆ ئایندەیەکی ڕۆشنتر و پاڵنەدانەوە لەسەر چەپکە گوڵی سەرکەوتن..
یەکێتی کۆنگرەی پێنجەمی دەبەستێت و بنەماکانی ئەرکی حزبی و سیاسی و رێکخراوەیی دادەڕێژێتەوە، هەموو ئەمانەش لەکۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت.