سەروتار

نوێگەری لە کاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا

  2023-09-13 10:43      116 جار بینراوە        کۆمێنت
دروشمی پێنجەمین کۆنگرە 
( نوێگەری لە کاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا)

دروشمەکان ئامانج و رێبازەکان دەردەبڕن. بۆ بزووتنەوەی سیاسی حەریف و دەربەستیش  دروشمەکان چڕترین گوزارشتن لە سیاسەت و بەرنامەی داهاتوو. لەبەر ئەوە بەری چڵ ساڵ لە کتێبی بەرەی نیشتمانی یەکگرتوودا سەرۆک مام جەلال لە هەوێنی بیری شۆڕشگێڕییەوە ئاماژەی بەوە دابوو (گوتە و ئاخاوتن و دروشمەکانیش کار و کردەوەی سیاسیین).
ئەوە تەنها رەوت و حزبی بێبار و بێ کەڵکە مانای دروشمیان شێواندووە سەبارەت بە جێبەجێنەکردن و خۆلێدزینەوەی ئامانج و سیاسەتەکان. بەمەش (دز بازاڕی شێواو)ی بۆ  پێکدێ و ناونیشانی دروشمبازی و دروشمسازی بە باڵای دروشمە راستەقینەکاندا دەبڕن. دەنا عەیب لە دروشمەکان نییە، عەیب لە نیەت و سیاسەتەکانە. 
دروشمەکانی یەکێتی دروشمی راستەقینەن و گوزارشتن لە ستراتیژ و روانگەکەی،  بە دروشمی چڕ و پڕ و ماناداری پێنجەمین کۆنگرەشەوە( نوێگەری لە کار و کۆدەنگی لە بڕیار ).
 دروشمی کۆنگرەی پێنجەم دوو دینگەی پتەوی سیاسەتی یەکێتی بۆ قۆناغی نوێ لە  ساڵی ٢٠٢٤وە دەردەبڕن.  گوزارشتێکی روونن کە نوێگەری لە کار و کۆشش و کۆدەنگی لە بڕیاری سیاسی و ستراتیژی ی.ن.ک دێنێتە کایەوە.
ئیتر دەبێ هەموو هەڤاڵان هەموو دامەزراوەکانی یەکێتی، ئۆرگان و جوڵە سیاسییەکانی  کار و هیمەت و کۆششی نوێ بکەن و لە هەموو جومگەکاندا ئەم نوێخوازییە رەنگبداتەوە. دامەزراوەکانی یەکێتی و جوڵەی هەڤاڵەکانیشی پێویستە وابێت کە خاوەخاوی و نەکردنی ئەم کاەە لێپرسینەوە و هەڵسەنگاندن و راستکردنەوە لە رێوە دەیگرێتەوە.
کۆدەنگی لە بڕیاریشدا مانای دیموکراسی ناوەندێتی سیاسەت و ئاراستە دەردەخات بڕیار تا گەڵاڵە دەبێت گفتوگۆ و شەنوکەو دەکرێت، ئەگەر کۆدەنگی لەسەر هەبوو و بووە یەک بڕیار ئیتر بە یەک ئیمزا دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.  هیچ هەنجەتێک و خاوەخاو و هیچ لاکردنەوەیەکی نا پێویست رەوا نییە و رەوا نابێت و تەنها مانای راگرتنی کاتی دەگەیەنێت کە ئەوە کات و کۆشش بۆ یەکێتی ناگێڕیتەوە بەڵکو کردەیەکی سەلبییە.
کۆدەنگی مانا دیموکراسییەکەیە کە مشتوماڵ دەکرێت و لەگەڵ دەرچوونی یەک بڕیار و یەک هەڵوێستی تۆخ و پتەو دەکات.
 دروشمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی هەر بەڕاستی ئاراستەی داهاتووی یەکێتی لە دەم کەلەوە نیشان دەدات.

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو