ستران عەبدوڵڵا

بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵدەبین و پێکەوە رووبەڕووی ئالنگارییەکان دەبینەوە

  2023-09-19 11:19      131 جار بینراوە        کۆمێنت
                    -١-
(گورگمان دی و نەترساین)

ئێمە لەم قەدەرە نیشتمانییە ڕاناکەین ،مادام بە نرخی سەرشۆڕی و تەسلیمبوون چارە دەبێت . ئێمە  بە سیاسەت و بە دیبلۆماسییەت و بە شێنەیی و پشووی ژیرانە  دەمانەوێ گەلەکەمان بە کەمترین زیانەوە لێی دەرچێ و زەرەر لە نیوەشی بگەرێتەوە هەر باشە و خاسە، بەڵام مادام قیمەتەکەی گرانبەهایە و بۆ ئەوەیە ئیرادەی میللییمان قۆڵبەست بکرێت، بێ هاشو هوش و خۆنواندن و خۆگیفکردنەوە  داینانەوێنین و نایسڵەمێین. ستەم و زوڵموزۆر وەک ستراتیچی ناچاری ناکەینە عادەت و کۆڵانی داخراو و بنبەست . خۆ ئێوە سوپاکەی سەددام و عروبەی دونیاپەرستیتان لەبیرە کە زۆری کاولکرد و زۆری کرد لە دونیای زیندانیی دوو جەمسەری و هەڵوێستە کپکراوەکانی شەرق و غەربدا کەچی هەر ماین و سەردەمی پێکانی سەروەری و فشەکەری سیاسەتی رەسمی دەوڵەت و  ئاڵۆزی بەها ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکانیشمان دی . وەک ئەدەبیاتی مام دەیگوت : (گورگمان دی و نەترساین). نەوەکانی ئەمرۆی  کوردەواریش هەنیەیان بەرزە وەک باوک و دایکەکانیان لە دەورانی هەڵەبجە و لە ئەنفال و لە جینۆسایدی کوردستاندا.

(حەوادسی زەمانە کە نایەتە تەخمین)
                       -٢-
گشت لا پەڕەکانی مێژوو دەیگێڕنەوە
سلێمانی جێمەشقی تۆپ و تەیارەی داگیرکەرانی جاران و ریزبەندی بەرەنگاری حەرەس قەومی لە حامیە و لە گۆرستانەکانی زەعیم سدیق و لە دەستنەپارێزی  تۆپ و تەیارەی فاشستەکانی بەعس لە بۆردومانی زانکۆ بووە و هەر بۆ پایتەختی شۆڕشگێڕی و پایتەختی رۆشنبیری ماو بە پێوەیە. ئێستاش هەر (مەدینە سەعبەکەی)هەشتاکانی سەدەی بیستەمە کە داخی کردە دڵی سەددامەوە و چاکیشی کرد. ئێستاش هەر شاری شادی و سوعبەت و ژیانخوازییە،  بەڵام باشترە سوعبەتی زبری لەگەڵدا نەکەن چونکە لەبیری ناکات و بۆ هەڵشاخان و قڵیشانەوە بەڕووی دوژمندا گرد و کۆی دەکاتەوە .دوپشکی عەرەبەتیش  هەر ئەوەیە حاجی تۆفیقی پیرەمێرد لە غەریبی ئەستەنبوڵەوە یادی کردۆتەوە و سۆزی بۆی نواندووە کە بۆ خەڵکەکەی شیرینە و بۆ بێگانە تاڵە، وەک ژەهری مارە.
کوردستان نیشتەنی کەشتی نوحە و لەسەر چیای جودی تەختانی  موعجیزەی نیشانداوە. بەندەکانی خوا لێرە، لە عەرەبەت ، سلێمانی و کوردستان دەست لە کاری خوا وەرنادەن کە بە کورد خولقاندونی و هەر بە کوردیش دەدەن وەڵامی قەبریان. لە شارباژێر تا شارەزوور شەهید دەدەن و مەلا خدری نالی کە ساحیبی سێ دیوانە شایەتی داوە ئینجا لە غەریبی قوستەنتینییە سەری ناوەتەوە.
لە پایتەختی شارەزوور کە کەرکوکی قودسە تا عەربەت، لە شەهیدهاوکار و هاوڕێکانی تا هیوا و ئیڤان خوێن دەبەخشن وشەهید رابەریش لە شار و باژێڕ بۆ ئەم قوربانییە دێتە دەنگ.
کوردایەتی و یەکێتییەکەی زۆر پشوودرێژە و بێ هەڵچوونی درۆزنانە گەرەکێتیی لە ڕاڕەوەکانی سیاسەت و تەگبیری دۆسێ چارە بکا و نەزیفی گرژی و دوژمنی رابگرێت ، بەڵام مادام کوردبوون قەدەرە با قەدەری خودایی بەخێر بێت و لە دەست تەعریب و تۆرانی و پیلانگێری ڕەسمی چاوساغانی دوژمن ڕاناکا و لە ڕووە. وەک سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانیش لە پەیامەکەیدا وتی:‏‎ ‎پشت بەخوای گەورە و ئێوە پێکەوە بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵدەبین)

( ناتوانی وا بکەی کورد نەبین)
                    -٣-
جا پەیامی دوایینی یەکێتیی و کوردایەتیش ئەوەیە کە ئەگەر دژی تۆقاندن و تیرۆرن و مەبەستتان ئەمن و ئومانە ئەوا دژە تیرۆری یەکێتیی بە فیعلی لە تۆماری نێودەوڵەتی بەرەنگاری تیرۆریستاندا ناوی هاتووە . کەچی ئێوە بە فیتی چاوساغان دژەتیرۆرتان لێ بۆتە ملۆزم  و دومەڵی سەر دڵ ، تەنها لەبەر ئەوەی تیرۆر و داعشی تەمبێ کردووە و ئەوەی کردووە کە ئەزێتی هاوپەیمان و هاوئاوازەکانی داعشی داوە.
دژە تیرۆری یەکێتیی هێزێکی نیشتمانی  دەربەست و حازر بە دەستە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر و مەنزومەی ئەمنی عیراق و دەولی لێی رازین و لێی رادەبینن ئەرکی قورس راپەڕێنێ. 
پەیامەکە روونە، یەکێتیانە و پەرۆشانە و کوردستانییە؛  ئەم دەڤەرە حەزی لە ئاشتی، ئازادی و ژیاندۆستییە و بۆ ئەمەش مەسجی ئاوەدانی و هامشۆیی و هاوسێیەتی بە کەڵکی هەیە.
فرۆکەخانەی شارستانیی و ئاوەدانی هەیە کەچی بە تۆپزی و بە کەیفی چاوساغان گەرەکیانە ئەزێت و ئازاری بدەن. ( بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵدەبین)
بەڵام سلێمانی ناتوانێ کوردستانی نەبێ و کوردستانیش ناتوانێ حاشا لە بەهرەی خوایی بکات کە بە کورد خولقاندونی ، جا لە عەربەت بن یان لە عەرەفە، لە شارباژێر بن یان لە شارەزوور و پایتەختە دێرینەکەی؛ کەرکوک.
بەندەکانی خوا هەر حەزیان لە خلقەتی خوا و زمانی خۆماڵی خوایە ، وڵاتەکەیان نیشتەنی جودییە و ناتوانن (وا بکەن کورد نەبین).
بۆ شەهیدەکانیش لاواندنەوەی پیرەمێرد جوانترینە:
(سەیری ئەمانە کە: هەمووی کوردی سەفشکەن
گیانیان پێشکەش ئەکرد و ئەیانوت بژی وەتەن
قوربانی تۆن بەڕیزە کە غەم لە بەر نەبی
بۆ ئێمە مردنە ئەگەر ئازادەسەر نەبی
مەگری، مەناڵە، با بە خەفەت دڵشکست نەبن
نەختێ لە لات ئەمێننەوە بۆ بەهەشت ئەچن)

وتاری زیاتر


رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      136 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      253 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      125 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      88 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      91 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      50 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      74 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      88 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      93 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      56 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      72 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      87 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      65 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      69 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      82 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      90 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      45 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      93 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      86 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      128 جار بینراوە

جێگەی پەنجەی شەهیدان ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 22:38      199 جار بینراوە

پشووی جەنگاوەر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-04-28 01:25      163 جار بینراوە



زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      156 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو