عەتا كەریم

كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!

  2018-05-02 16:17      328 جار بینراوە        کۆمێنت

كەركوك لەم هەڵبژاردنەدا، بایەخ و كاریگەریی ئێجگار گرنگی هەیە بەتایبەتی بۆ كوردو ناسنامە كوردستانییەكەی، بەو پێیەی لەسێ خوولەكەی پێشووی هەڵبژاردنەكانی عیراقدا، كێرڤی مەترسی لەسەر ئەو پارێزگایە لەڕوانگەی كوردەوە بەرز نەبوو، بەڵكو كێبڕكێی سەختی دەنگدەرانی شارەكە بوو، ململانێی خۆسەلماندنی زۆرینەی پێكهاتەكان بوو لەبەرامبەر كورد، بەڵام لەهەموویاندا كورد زۆینە بوو، كە ئەمە مەبەستە سەرەكیەكە بوو بۆ سەلماندنەوەی كوردستانیبوونی ئەو پارێزگایەی یەكێتی بە قودسی دەزانێ و پارتیش بەدڵ و عەرەبیش بە شیعی و سووننە بە عیراقی بچووككراوەی دەناسێنن و نەیارانی دۆراوی كوردیش لەڕكابەری یاخود عینادیكردن لەناسنامە راستەقینە كوردستانییەكەی بەشاری ژێر بەرمیلە بارووت ناوی دەهێنن كە بەو مانایەی دەتوانن ببنە ئاگر بۆ تەقاندەوەی بەرمیلەكەو تێكدانی پێكەوەژیان و ئارامی!!.
ئێستا كەركوك جۆرێكی دیكە بەرەو رووی هەڵبژاردنی خوولی چوارەم دەچێت، یەكێتی شەڕ لەسەر قودسەكەی دەكات و پارتی وازی لە دڵێتی كەركوك بۆ كوردستان هێناوەو بایكۆتی كردووە، بەهەنجەتی داگیركراویی شارەكە لەلایەن ئەو عیراقەی كە لەشارو شارۆچكەكان بانگەشەی چوونەوە بۆ بەغدا دەكات! جگە لەكەركوك!. هاوكاتیش لایەنە عیراقیەكانیش زۆرینەیان گرەو لەسەر كەركوك و كنەدانی هەندێك پێكهاتە دەدەن! وەك ئەوەی كورد پێی دەڵێت گەلەكۆمەكێ كە سپۆنسەری دەرەكی و ئیقلیمی بەهێزیان لەپشتە.
شەڕی كورد، لەكەركوك لەقۆناغی عیراقی نوێدا بەتەنیا بریتی نییە لەبردنەوەی ئەو 13 كورسیەی هەیە كە یەكێكیان كۆتای مەسیحییەكانە، بەڵكو شەڕی داكۆكیكردنە لەناسنامە و كوردستانیبونی پارێزگاكە، شەڕە لەسەر جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور، بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنووس و راستكردنەوەی دیمۆگرافیا شێوێندراوەكەی سیاسەتی تەعریب كە بەعسی لەناوچوو ئەندازیارییەتی، بەڵام هێشتا میراتگرەكانی لەعیراقی دوای بەعسیش درێژەی پێدەدەن.
كەركوك و ناوچە كوردستانییەكان لەڕووداوە نەخوازراوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر كە لێكەوتەی ریفراندۆمی شكستخواردووی 25ی ئەیلولی 2017 یە، لەمەترسی راستەقینەدان كەمەیلی عیراق خۆسەپاندن و دابڕاندنیەتی لەنزیكبوونەوەوەو گەڕاندنەوەی بۆ سەرهەرێم، بۆیە شەڕی ئەم مەیلەی دەسەڵاتی عیراقی نوێ، سەرەتا بەبردنەوەی زۆرینەی كورسیەكانی پارێزگاكە بۆ كورد دەكرێت هەم بۆ پەرلەمانی عیراق كە ئێستا بەرەو رووی دەچین، هەمیش بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان كە پێویستە كورد براوە بێت، بۆیە كەركوك بۆ كورد گرنگە، ئەمەش پێویستی بەستراتیژی هەوراز لەتێڕوانینی حزبییە، بە دیوێكی دیكەدا ناكرێت حزب تەنیا مامەڵەی بەرژەوەندییە حزبییە بچووكەكان لەسەر شارێكی وەك كەركوك بكات، بەجۆرێك مادام كێڵگەی نەوتی هاڤاناو بایحەسەن نەما، كەركوكیشی وەك خاك و دانیشتوانی نایەوێت!! واتا پەیوەندییەكە پەیوەندییەكی نەوتی و بازرگانی بچووك بێت، نەك پەیوەندییەكی كوردستانیانەو نەتەوەیی!! كە نەیارانی ناسنامەی راستەقینەش هەڵمەتی بردنی دەدەن!!.
كەركوك بەرلەوەی بەدروشم بسپێردرێت، كە زۆر هێزی كوردستانی وایانكردووە، ئەوا دەبێت بەستراتیژی یاسایی و سیاسیی كاری جددی بۆ بكرێت، بەجۆرێك كەركوكییەكان بایەخ و بەهایان لەنەوت گرنگتربێت، دەبێت سەلماندنەوەی ناسنامەی كوردستانێتی شارەكە لە نەوت و یەك دوو پاڵاوتگە بە بەهاتربێت!!. پاراستنی شارەكە و وەرگرتنەوەی خاك و خەڵك و ناسنامەكەی شەڕی هەموو كوردێكە، ئەویش بە پلەی یەكەم لەئەستۆی كەركوكییەكانەو ئەو شەڕە سەركەوتووەش هەنگاوی یەكەمی بەدەنگدان و بەشداری لەهەڵبژاردنەكاندا دەكرێت. شەڕی بردنەوەی كەركوك لەگەڵ لیستە غەیرە كوردستانیەكانە!.

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      125 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      225 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      370 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      292 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      356 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە



كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      391 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      379 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      611 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      517 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      503 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو