د.لوئەی جاف

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن

  2018-05-02 20:02      261 جار بینراوە        کۆمێنت

فه‌ره‌نسا وه‌كو زلهێزێك، لەڕابردوو، به‌شێكی زۆری ووڵاتانی ئه‌فریقیای حوكم ده‌كرد. تا ئێستاش زۆر لەوڵاتانی ئه‌فریقیا له‌ ژێر هه‌ژموونی سیاسی، ئابوری و كلتوری فه‌ره‌نسان. بەهۆی ئه‌و مێژووه‌ دوورو درێژه‌، زۆر وشه‌، په‌ندو چیرۆكی ئه‌فریقی ‌جێگای خۆی كردۆته‌وه‌ لەزمانی فه‌ره‌نسی. بۆ نموونه‌،‌ مارابوو، ووشه‌یه‌كی ئه‌فریقیەو زۆر ناسراوه‌ لەفه‌ره‌نسا. مارابوو واتا ساحر یان جادوكه‌ر، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ لەهه‌ندێك له‌ كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌فریقیاو زۆر له‌ كاتی جامی جیهانی تۆپی پێ یان هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌نا ده‌برێت و بۆ پێشبینیه‌كانی مارابوو. لەپاڵ ئه‌وه‌وه‌، چیرۆكی ئه‌فریقی سومعه‌تێكی باشی هه‌یەو‌ زۆر جار پڕه‌ له‌حیكمه‌ت و دانایی. ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت یه‌كێك له‌و چیرۆكانه‌تان بۆ باس بكه‌م كه‌ ڕه‌نگه‌ بتوانین سوودی لێوه‌ربگرین بۆ داهاتوومان لەهه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش چیرۆكی كیسه‌ڵه‌كه‌یه.
كیسه‌ڵێك خه‌و ده‌بینێت بەدارێكی پڕ به‌ره‌كه‌ت كه‌ هه‌موو میوه‌كانی سه‌ر ئه‌رز لەسه‌ر چڵه‌كانی ئه‌و داره‌ دێنه‌ به‌رهه‌م. ئه‌و داره‌ خۆی نیشانی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌‌ ده‌دات كه‌ بەناوی خۆی بانگی ده‌كه‌ن. ڕۆژی دوایی، كیسه‌ڵه‌كه‌ هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كان كۆده‌كاته‌وه‌و چیرۆكی خه‌وه‌كه‌ی باسده‌كات و داوایان لێده‌كات هاوكاری بكه‌ن ئه‌و داره‌ (كه‌ ناوی رۆمبونگایه‌) بدۆزێته‌وه‌.
شێر دێته‌ قسه‌و به‌ كیسه‌ڵه‌كه‌ ده‌ڵێت، تۆ خاو به‌ڕێوه‌ ده‌چیت، منی شێر به‌هێزم و ناسراوم، ئاماده‌م لەشوێنی تۆ بڕۆم و ئه‌و داره‌ بدۆزمه‌وه‌‌. كیسه‌ڵه‌كه‌ ده‌ڵێت، باشه‌، به‌ڵام بیرت نه‌چێت بەناوی ڕۆمبۆنگا بانگی بكه‌یت. شێره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ڕێ، به‌ڵام لەڕێگا، پای هه‌ڵده‌كه‌وێت و ناوه‌كه‌ی بیر ده‌چێت و نایدۆزێته‌وه‌. دوای ئه‌و گیانله‌به‌ره‌كانی تر هه‌ر یه‌كه‌و لەبه‌ر هۆیه‌ك لەڕێگا، ناوی داره‌كه‌یان بیر ده‌چێت نایدۆزنه‌وه‌. لەكۆتاییدا، كیسه‌ڵه‌كه‌ خۆی ده‌كه‌وێته‌ ڕێ، نه‌رم نه‌رم و هێدی هێدی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی ڕێگاكه‌ تێده‌په‌ڕێنێت و كه‌ ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست، ده‌ڵێت رۆمبۆنگاو داره‌كه‌ بەخۆی و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌م كورته‌ چیرۆكه‌ ساده‌یه‌، ئه‌وه‌مان فێر ده‌كات، كه‌ خه‌ونه‌كانمان ده‌بێت خۆمان بیهێنینه‌ دی. هه‌رگیز نابێت چاوه‌ڕوان بین كه‌سانی تر كه‌ لەشوێنی خۆمان دیاریبكه‌ین، خه‌ونه‌كانمان بێننه‌ دی یان كاره‌كانمان بۆ جێبه‌جێبكه‌ن.
لەسه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی وڵاتانی ئەوروپا كه‌ بنكه‌ی ده‌نگدانی ده‌بێت. فه‌ره‌نسا بۆ یه‌كه‌مینجار ناوی له‌و لیسته‌ نه‌بوو. دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وەو به‌دواداچوون لەگه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی عیراق و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان، بەتایبه‌تی مونته‌دای عیراقی، توانیمان قه‌ناعه‌ت بكه‌ین بەكۆمیسیۆن، بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان لەپاریس بكاته‌وه. له‌ واقعیدا، ئێمه‌ زۆر سوودمان له‌و چیرۆكه‌ی سه‌ره‌وه‌ وه‌رگرت. چاوه‌ڕوانی كه‌سمان نه‌كرد لەشوێنمان ئیشه‌كه‌مان بۆ بكات. به‌ یه‌كده‌نگی و بەیه‌كگرتوویی وه‌ك ڕه‌وه‌ند، بەجدی داواكارییه‌كه‌مان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌ره‌و كه‌ناری جێبه‌جێكردن برد. ئێستا خۆشبه‌ختانه‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی و عیراقی له‌ فه‌ره‌نسا ده‌توانن به‌ بێ كێشه‌ لەپاریس ده‌نگ بده‌ن. به‌ نیسبه‌ت خۆم، ده‌نگ ده‌ده‌م بەیه‌كێتی، ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ لیستی ١٦٢‌

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      106 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      147 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      175 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      161 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      203 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      180 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      277 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      239 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      263 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      267 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      212 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      258 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      215 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      275 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      319 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      303 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      331 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      413 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      386 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      447 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو