مەلا بەختیار

یادی مامۆستایان و بیرێكی جیاواز

  2019-05-14 20:06      187 جار بینراوە        کۆمێنت

یادی (57) ساڵەی یەكێتی مامۆستایان. پیرۆزە، پیرۆزبایی لەهەموو ئەو مامۆستایانە دەكەم كە لەكۆن و نوێدا، لەناو بزوتنەوەی مامۆستایاندا تێكۆشاوون. شایەتیش دەدەم كە لەخەباتی ژێرزەمینی و دوای راپەڕین، ئەم رێكخراوە خەمخۆری داخوازییە سیاسی و پیشەییەكان بوون. نە توندڕەو بوون و نە خاوڕەو! دۆخەكەیان باش خوێندۆتەوە.
بەندە، لەچارەكە سەدەی رابردووداو لەخەباتی شاخشیدا، ئاگام لەبزاڤی مامۆستایان هەبووەو هەیە، لەم یادەدا دەڵێم:
دوای نزیكەی شەش دەهە، دوای گۆڕینی چەندین حكومەت لەعیراق و كوردستاندا. گۆڕانی چەندین كابینە لەكوردستاندا. گۆڕینی سەردەمەكان و سیاسەتی نێودەوڵەتی. دیارە، لەجیهاندا، فەلسەفەی پەروەردەش گەلــێ‌ گۆڕدراوە. دەشڵێم، لەكوردستانیشدا، گۆڕانگاری لەفەلسەفەو سیستەمی پەروەردە هاتۆتە دی. بەڵام هێشتا، رێڕەوی گۆڕینی فەلسەفەو  سیستەمی پەروەردە، زۆر زۆری لەكوردستاندا ماوە. بۆیە ئەركی یەكێتی مامۆستایانیشە، باقی ئەركەكانی گۆڕانگاری لەسیستەمی پەروەردەدا ببینێ‌. لەپێشەوەدا، میتۆدو رۆڵی مامۆستاو چۆنیەتی گۆڕینی ژیانی پیشەییان، لەم سەردەمەدا. ئەمەش، پێویستی بە گۆڕانكاری لەپرۆگرام و پێكهاتەی یەكێتی مامۆستایان هەیە.
پێكهاتەی بەرەیی.. كوتومت وەكو ساڵانی رابوردوو، بەسەر چوو. لام وایە، فیدراسیۆنی یەكێتیەكانی مامۆستایان، گونجاوە بۆ ئەم سەردەمە، نەك یەكێتی مامۆستایانی پێكهاتوو لەنوێنەری لایەنە سیاسییەكان، كاریگەر بن یان نەبن!!
دەكرێ‌، رێكخراوی جیاوازی مامۆستایان هەبێ‌. ساڵانە بەپێی رێژەی دەنگی نوێنەرەكانیان، لەهەڵبژاردنە دیموكراسیانەدا، پێگەیان لەفیدراسیۆنەكەدا هەبێ‌. فیدراسیۆنەكەش ئۆتۆنۆمی رێكخراوە جیاوازەكان دەستەبەر بكات، بەڵام لەچوارچێوەی ستراتیژی پیشەیی دیموكراسی، یەكێتی فیدراسیۆنی مامۆستایاندا.
چوارچێوەی ئێستای یەكێتی مامۆستایان، لەژێر هەژمونگەری حزبەكان و دەسەڵاتدایە. ئەگەر تا ئێستا، چوارچێوەكە گونجاو بووبێ‌، لەمەودوا چیكە ناگونجێ‌. بۆیە، یادی مامۆستایان، هەلە بۆ ئەوەی پەیامی گۆڕانكاری بدرێتە دەیان هەزار مامۆستای فێرخوازو ئازادیخواز.
جارێكی تر پیرۆزە، یادی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.

وتاری زیاتر











وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      80 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      77 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      88 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      65 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      93 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      78 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      76 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      70 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو