شوان كەریم كابان

لای سعودیە تیرۆریست چییە؟

  2019-05-25 18:28      175 جار بینراوە        کۆمێنت

مەملەكەتی عەرەبی سعودی چەند رۆژێكە گلەیی و گاندەیەتی و لەسەر زمانی وەزیری دەرەوەكەی عادل جەبیر، حوسییەكانی یەمەن بەكاری تیرۆریستی تاوانبار دەكات، گوایە ئەو تەقینەوانەی بەهۆی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە لەقووڵایی 400 كیلۆمەتر لەنێو خاكی سعودیەداو لەنێو دامەزراوە نەوتییەكاندا ئەنجامیاندا، كاری تیرۆریستی و تێكدەرانەیە، شەڕی یەمەن نزیكەی 5 ساڵە بەردەوامە، لەم شەڕەدا حوسیەكان و بەشێك لەیەمەنییەكان لەلایەن هاوپەیمانی عەرەبی، سعودیەو ئیمارات و بەحرەین و سودان و میسرو بەهاوكاری ئەمریكاو بەشێك لەیەمەنییەكان لەلایە لەشەڕدان، هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتی سعودیە رۆژانە دەیان شوێن و ناوچەی یەمەن بۆردومان دەكەن، هەرچی چەكی پێشكەوتوویان هەیە بەكاری دێنن، لەبەرامبەریشدا حوسیەكان و هاوكارەكانیان لەیەمەنییەكان هەرچی لەتوانایاندا بێتدەكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێزانە، لەشەڕی یەمەندا جگە لەهێزی سەربازی ئەو وڵاتانە، ژمارەیەكی زۆر بەكرێگیراویش براونەتە یەمەن كە بەپارەی ئیمارات شەڕدەكەن.
هاوپەیمانی عەرەبی دەست لەهیچ ناپارێزێت، تەنانەت ساڵێك لەمەوبەر فڕۆكەكانی سعودیە لەناو چەقی سەنعای پایتەختدا پرسەیەكیان بۆردومان كردو زیاتر لە350 كەسیان كوشت، بەپێی رێكخراوە مرۆییەكانیش لەبۆردومانی فڕۆكەكانی سعودیە تائێستا زیاتر لە1500 منداڵ كوژراون و پەنجاو دوو هەزار كەسیش بەبۆردومانی فڕۆكە گیانیان لەدەستداوە، هەر بەهۆی ئەو شەڕەشەوە چەندین ملیۆن یەمەنی لەژیانێكی سەخت و نەبوونیدا دەژین، ئەمە جگەلەوەی بەیشَكی زۆری ژێرخانی ئابووری یەمەن بەهۆی شەڕو بۆردومانەوە كاول بووەو چەند ناوچەیەكی یەمەنیش لەخوارووی یەمەن و لەنێو دەریای عەرەبدا وەك داگیركردن داگیراون.
هەموو ئەو وێرانكاری و كاولكاری و كوشت و كوشتارەی بەهۆی سعودیەوە روویداوە، كەچی سعودیە دێت و بەبۆمبارانی دامەزراوە نەوتییەكانی لەلایەن حوسییەكانەوە دەڵێت كاری تیرۆریستی.

وتاری زیاتر


كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      33 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      54 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      58 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      37 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      77 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      74 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      72 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      65 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      93 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      98 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      90 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      96 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      124 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      113 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      122 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      162 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      98 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      115 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو