عەتا كەریم

ئیرهابی فكرو هۆشیاریی هەڵبژاردن!

  2018-05-08 11:52      284 جار بینراوە        کۆمێنت

عەتا كەریم 
هەرێمی كوردستان، چوارپرۆسەی هەڵبژاردنی بەڕێكردووە، لەعیراقی نوێشدا بەشداری لەچوارەمدا دەكات، واتە بەشێك لەهێزە سیاسییەكان 8 پرۆسەیان بینیوە بەتایبەت یەكێتیی و پارتی، بەڵام هێشتا ئاستی هۆشیاریی سیاسی و كۆمەڵایەتی كوردەواریی وەك پێویست نییە، یاخود بەراوردی یەكەمین هەڵبژاردنی ساڵی 1992 ی ناسراو بەهەڵمەتی "شەڕەپەڕۆ" بۆ ئێستا 2018 گۆرانكاڕییەكی ئەوتۆی تێدا نەبووە، ئەگەر خراپتریش نەبووبێت، بەتایبەت بۆ هەندێك هێزی سیاسیی. دوورایی یەكەم پرۆسەی هەڵبژاردنی باشووری كوردستان، بۆ ئێستا 26 ساڵە، لەو ماوەیەدا هۆشیاری هەڵبژاردنی كورد بەگشتی تاڕادەیەك نەگۆڕە، كار لەسەر پەروەردەكردنی ئەو هۆشیارییە نەكراوە، هۆشیارییەكی لەو جۆرەش كاتێك بەدەست دێت كەهێزە سیاسییەكان ئاستی هۆشیاریی سیاسییان پەی ببات بەمەترسییەكانی ئاسایشی "كۆمەڵایەتی ، سیاسیی، تاك"، كە دەكاتە بەرپرسیارێتی باڵای سیاسی و حوكمڕانی، ئەوەی هێزی سیاسیی سەركەوتوو لەوانی دیكە جیادەكاتەوە، ئەوەیە كە پرۆژەی ستراتیژی فرەلایەن دەكاتە چەقی بەرنامەی كارو ركاربەرێتی لایەنەكانی پێدەكات، گوتارێك بەكاردەهێنێت كە لەڕاستی و باوەڕپێكردنەوە نزیك بێت، جەنگاوەرەكانیشی بۆ شەڕی دیموكراسی كە كاندیداكانن ئەوانە دەبن كە بەهیچ جۆرێك تۆمەتبار نەبن بەكەیسەكانی " گەندەڵی، تاوان، خیانەت" لەمڕووەوە بەفلتەردا تێدەپەڕن، ئەوكاتیش بنەماكانی پسپۆریی و لێهاتوویی و كەسایەتی گرنگن، گوتاری قۆناغی كەمپەینە سەرەكییەكان كاریگەریی دەكاتە سەر ئاستی دەنگدەر، بەهەردوو دیوی پۆزەتیڤ و تێگەتیڤ، هەروەها هاوشانیش ئەركە قورسەكە بۆ گەیاندنی پەیامی نێوگوتارەكان بۆ وەرگر لەئەستۆی میدیا دەوەستێت، هاوتەریبیش دارایی یارمەتیدەری سەرەكیی سەركەوتوویی كەمپەین و ئەركە میدیاییەكە دیاریدەكات، بەمەرجێك ئەزموون و رابردوویەكی پرشنگدار سپۆنسەری بكات، تاكو دەنگە خۆڵەمیشییەكان بەكێش بكات، كە ئامانجی كێبڕكێكارانی پرۆسەی هەڵبژاردنە گوتاری ئەو هێزانەی لەگەڵ دۆخی راستەقینەو كرداریان جودایە، شەرمهێنەرە كە گوتاری دژبەیەكیە " دژایەتی بەغداوە بووە بەماراسۆن بۆ گەیشتن بە بەغدا"!!، ئەم ماراسۆنەش لەسەر پشتی "شكاندنە"، شكاندنی هێزی كورد بۆ گەیشتن بەعیراقی عەرەبی، ناشیرینكردنی جوانییەكانی ئەوانی تر، بۆ داپۆشینی ناشیرینیەكانی خۆی!!، زاڵكردنی گوتاری تەخوین بۆ سیرچكردنی دۆینەوەی هاوتەخوینێكی دیكە لەپێناوی گەیشتن بەبەغدا، كە لەنموونە خراپەكانی هۆشیاریی هەڵبژاردنە، میدیا هاوریتمی ئەو گوتارە نابەرپرسیارە، ئاراستەكراو دەكرێت بەناوو تایتڵ و لۆگۆی جیاواز، بەڵام بۆ یەكئامانجی ئامادەكراو، كە بەتاڵدەكرێتەوە لەبەرپرسیارێتی میدیایی بەرامبەر بەئاسایشی كۆمەڵایەتی، كە دەنگدەرەكانی لەنێو ئەو كۆمەڵگەیەن، ناكرێت كاپیتی كامپەینی لایەنێك بیت لەیەكەم هەڵبژاردنەوە بەشدارو ئێستاش هەربەشدار بیت، بەڵام ئاستی بەرپرسیارێتی گوتاری سیاسیی و هۆشیاری هەڵبژاردن و میدیایی، لەلیڤڵێكی هێند نزمدا بێت، تەخوینی ئاسان بەشارێك ببەخشرێت ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە2 ملیۆن و 120 هەزار كەس بێت، بەمەبەست بەئیرهابی فكری وەسف بكرێت، لەكاتێكدا سلێمانی ئێستاو رابردووەكەشی ئەو سیمایەی نەبووە!!، لەوەش خراپتر ئەوەیە تەعبیرە هەڵەكە لەكاتی بانگەشەی لیستێكدا بێت و داوای دەنگ لە دەنگدەرانی سلێمانی بكەین كە پێشتر بڕیاری تەخوینكردنی دراوە، بەم گوتارەش ركابەری لەسەر 18 كورسیەكەی بكرێت!، ئەمەش لەزاری كەسایەتیەكەوەیە كە سەرۆكایەتی چەندین كابینەی حكومەتی لەئەستۆ بووە، كە دەبوایە لەناسناوی پایتەختی رۆشنبیرییەوە بیزانیایە كە "ئیرهابی فكری" لەو ناسنامەیەدا جێی نابێتەوە، چونكە ئیرهابی فكری دەبێت كلتورێكی هەبێت، ئەو كلتورەش كاری قورس و چەپاندنی و یاساغی ئازادی و سیاسیی و ئایینی درێژخایەنی بۆ كرابێت، ئەوكات ئەم ئیرهابە بەرهەمدێت!  ئیرهابی فكرو هۆشیاریی هەڵبژاردن، وەك سەربەخۆیی و چوونەوە بۆ بەغدایە!

وتاری زیاتر

خاوەنی گەمە دۆڕاوەكە!‬ عەتا كەریم
2020-10-16 21:54      50 جار بینراوە

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      56 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      121 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      140 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      244 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      387 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      323 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      244 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      308 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      375 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      488 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      329 جار بینراوە

كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      343 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      299 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      297 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      405 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      396 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      623 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      428 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      532 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      518 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      526 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو