د.لوئەی جاف

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز

  2018-05-16 12:02      268 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای ڕاپه‌رینی ١٩٩١ و ئیعلانكردنی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵ، لەڕووی جیوپۆلیتیكه‌وه‌ دوو زۆنی كاریگه‌ری هاته‌ كایه‌وه‌. زۆنی سه‌وزو زۆنی زه‌رد. لەساڵی ٢٠٠٩ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگێكی تری بۆ زیادبوو و بوو به‌زۆنێكی فره ‌ره‌نگ و ڕه‌نگاوڕه‌نگ. لەساڵی ٢٠١٣، ڕه‌نگی نیلی خۆی زیاتر تۆخكرد، خۆی وه‌كو به‌دیلێكی ڕه‌نگی سه‌وز لەناوچه‌كه‌ نیشانداو جه‌ختی ده‌كرده‌وه‌ كە‌ڕه‌نگی سه‌وز ته‌واو كاڵبۆته‌وه‌و ماوه‌یه‌كی تر نامێنێت و ئه‌و جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٤ ی په‌رله‌مانی عیراق، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ڕه‌نگی سه‌وز به‌و ئاسانییه‌ لەناوناچێت و تابلۆكه‌ وه‌كو بەڕه‌نگاوڕه‌نگی مایه‌وه‌.
گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ١٢ ئایار ٢٠١٨...
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ لەچه‌ند روویه‌كه‌وه‌ گرنگ بوون، نه‌ك ته‌نها بۆ عیراقی عه‌ره‌بی، به‌ڵكو بۆ هه‌رێمی كوردستانیش لەبه‌ر ئه‌م هۆیانه‌. یه‌كه‌م، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ لەدوای شكستهێنانی داعش. دووه‌م، هێزه‌ شیعیه‌كان لەناوخۆی خۆیان ناكۆكن و لەململانێیه‌كی تونددان. مه‌زاجی رای گشتی هاووڵاتیانی عیراق گۆڕاوه‌و وه‌كو جاران گوێ بەده‌نگدان ناده‌ن. 
سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕیفراندۆم كراو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، په‌یوه‌ندی به‌غداو هه‌ولێر تێكچوو و هه‌ولێر لەبه‌رانبه‌ر به‌غدا ته‌واو لاوازبوو. ناوچه ‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كان لەبه‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی جدی بوون. سه‌رهه‌ڵدانی لیستی نوێ به‌ تایبه‌تی لیستی نه‌وه‌ی نوێ و لیستی هاوپه‌یمانی دكتۆر به‌رهه‌م.
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامه‌كان:
لەڕووی بابه‌تی و دوور له‌ ده‌مارگیری و ململانێی حزبی، هۆ سه‌ره‌كییه‌كانی كاڵبوونه‌وه‌ی ڕه‌نگی نیلی و تۆخبوونی ڕه‌نگی سه‌وز ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: بەكۆچكردنی ڕه‌وانشاد كاك نه‌وشیروان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هێزه‌ مه‌عنه‌وییه‌ی جارانی نه‌ماوه‌. ئه‌گه‌ر تا ئێستا دركیان پێنه‌كردوه‌، پێویسته‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و خاڵه‌ لەبه‌رچاو بگرێت
دووو‌م: لەهه‌موو عیراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی ده‌نگنه‌دان زۆربوو به‌راورد به‌ هه‌ڵبژارنه‌كانی پێشوو، لەهه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو، ده‌نگی پۆپۆلیستی و ناڕازی بۆ گۆڕان و ئیسلامییه‌كان ده‌رۆشت. ئه‌مجاره‌ به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ لەماڵه‌وه‌ مانه‌وه‌و ده‌نگیان نه‌دا
سێیه‌م: سه‌رهه‌ڵدانی لیستی نوێ وه‌ك لیستی نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی دكتۆر به‌رهه‌م كه‌ به‌شێكی ده‌نگی ناڕازیان بۆ خۆیان برد. له‌ ئه‌نجامدا نه‌ گۆڕان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، نه‌ نه‌وه‌ی نوێ و لیسته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م بوون بەهێزی یه‌كه‌م
وه‌ك هێزێكی براوه‌، یه‌كێتی چیبكات باشه‌ ؟
پێشه‌كی ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان بەعه‌قڵ و دانایی مامه‌ڵه‌ بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كان. بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بیسه‌لمێنن كه‌ ڕوحی دیموكراسی و یه‌كتر قه‌بوڵكردنیان تێدایه‌. له‌و باریه‌وه‌، پێموایه‌ به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی زۆر باش و میانڕه‌وانه‌ بوو. پێویسته‌ یه‌كێتی وه‌كو هێزی براوه،‌ پشوو درێژتر بێت و بەدڵێكی گه‌وره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات لەگه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ باشتر ئیداره‌دانی زۆنی سه‌وز. له‌م قۆناغه‌، سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی لەمامه‌ڵه‌كردنێكی عه‌قڵانی و ڕازیكردنی لایه‌نه‌كانی تر كه‌ لەژێر سایه‌ی ئه‌و هه‌موو مافه‌كانیان پارێزراو بێت‌. بەواتایه‌كی تر زامنكردنی ئارامی‌ و خزمه‌تگوزاری و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان، زیادكردنی خزمه‌تگوزاری و چه‌سپاندنی ڕوحی هه‌ڤاڵانە‌و ته‌بایی ناوخۆیی و لەگه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی،‌ بۆ یه‌كێتی، له‌م قۆناغه‌، زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌وز هه‌ر لەئێستاوه‌ هه‌ست بەخێرو به‌ره‌كه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی حزبه‌ دێرینه‌كه‌یان بكه‌ن و دووباره‌ متمانه‌ی پێبده‌نه‌وه‌‌ لەمانگی سێپته‌مبه‌ری داهاتوو.
نوێنه‌ری ی. ن. ك 
لەفه‌ره‌نسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      107 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      148 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      175 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      161 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      203 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      183 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      278 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      240 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      263 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      261 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      213 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      258 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      216 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      275 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      319 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      303 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      332 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      413 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      386 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      448 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو