عەتا كەریم

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!

  2018-05-23 13:09      356 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق، بەڕاگەیاندنی ئەنجامی رەسمی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری 2018، سیمای پێكهاتەی حكومەتی داهاتووی عیراقی بەتەڵخی نیشاندا، هاوكاتیش قەبارەی دەنگ و ژمارەی كورسیی بەسیستمی سانتلیگۆی هەمواركراوی بەهەر (212) قەوارەو لیست راگەیاند. بەرلەوە ئەنجامی بەرایی زۆربەی كیان و لیستەكانی خستە نێو كەوانەی شۆك و ناڕەزاییەوە بەوانەی هەرێمی كوردستانیشەوە، كە بەچاوی گومان و ساختەكاریی سەیر دەكەن، بەتایبەت ئەوانەی دەنگیان پێچەوانەی پێشبینییەكانیان بۆ هاتەوە. یەكێتیی كە 18 كورسی لەكۆی (329) كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەردەكەوێت، پارتی بەساختەكاریی لەدهۆك و موسڵ و هەولێرو كامپی ئاوارەكان تۆمەتباردەكات كە بۆتە خاوەنی 25 كورسی، پارتیش هەمان تۆمەتی لەسەر یەكێتی لەسلێمانی و كەركوك هەیە، گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو هاوپەیمانی و نەوەی نوێش كە هەموویان خاوەنی 15 كورسین بەهەمانشێوە گلەیی و گومان لەئەنجامەكان دەكەن و پارتی و یەكێتی بەساختەكاری تۆمەتبار دەكەن! بەڵام هیچكام لەم هێزانە خۆیان لەئاست دابەزینی دەنگ و كورسییەكانیان تۆمەتبار ناكەن!!.  ئەم شەپۆلی نارەزاییەش لەسەر ئاستی عیراق هەروایە، بۆیە كۆمسیۆن لایەنی یەكەمە لەبڕیاردان لەسەر جێبەجێكردنی داواو سكاڵای نارازییەكان، بۆ ئەوەی بەراوردكاریی یان هەژماركردنەوەی شەفافی سندوقە گومان لێكراوەكانی ساختەكاری بكات، كە لەدۆخێكی ئاواشدا پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەك و دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەبەردەم قەیرانی بێمتمانەییدا دەمێننەوە، لەسەر ئاستی دەنگدەران و هەروەها ژینگەو پرۆسەی سیاسیی لەعیراق. هەرچۆنێك بێت بەڕازیی و نارازییەوە، هێزە سیاسییەكان خاوەنی ژمارەیەك كورسین، بەڵام ئەگەر ئەم كورسیانە لەچوارچێوەیەكدا نەكرێنە هێزی گەورەی ژمارەو كۆنەكرێنەوە بۆ 58 كورسی، ئەوا لایەنە سیاسییەكان دەبنە ژمارەی بچووك و بێكارییگەر، هاوكاتیش پێچەوانەی ئەو دروشم و بەڵێنانە دەوەستنەوە كە بۆ داكۆكی لەمافی خەڵكی كوردستان و چەندانی تر بەخەڵكیان راگەیاند، بەوپێیە هەرهێزێك كە بەكورسییەكانی خۆیەوە دەچێتە بەغدا، نوێنەرایەتی تەنیا حزبەكەی دەكات نەك كوردستان، لەم نێوانەدا ئەوەی كەزیانمەند دەبێت گەلی كوردە بەپلەی یەكەم، كە كورد دیسانەوە بەماڵێكی لێكترازاوی بێگوتارەوە دەچێتەوە نێو گەمە سیاسیی و حوكمڕانییەكەی بەغدا، كە سەركردایەتی سیاسیی تێیدا بەگوێرەی ئەزموونی 4 ساڵی رابردوو گەمەكارێكی دۆڕاوی بێدەستكەوت بووە!. هێزە سیاسییەكانی كوردستان، هەمویان باس لەپێویستیی یەكڕیزی و یەكگوتاریی دەكەن ئەویش تەنیا لەپەیام و راگەیەندراوی دوای ئەنجامەكان ئاراستەكراون، بەڵام لەدۆخی پراكتیكدا وەك پێویست هەنگاوی راستەقینە نەنراوەو هێشتا شەپۆلی ناڕەزایی لایەنەكانی دەرەوەی هێزی یەكەم و دووەم بەرامبەر بەیەكتر نەڕەویوەتەوەو مەسجی پێچەوانەیان هەیە، كە ئاماژەی كاری پێكەوەیی لێناخوێندرێتەوە، بەپێچەوانەی هەرێمەوە، بەغدا چەقی سەردان و كۆبوونەوەی خێرای نێوان لیست و قەوارەكانە تاوەكو پێكهێنەری حكومەتی نوێی عیراق بێت، ئەوان سەرقاڵی گەمەی پێكهێنانی حكومەتن و لەهەرێمیش گەمەی دیكەی یەكلانەبوونەوەی دروستی و ساختەكاریی! كە دوو گەمەی زۆر جیاوازو لەیەكدوور!!. هەرچۆنێك بێت، لایەنە عیراقییەكان سەرقاڵی گێمی دووەمی گەمەكەن و لەهەرێمیش لایەنە سیاسییەكان لەبەردەم شۆكی ئەنجامەكان و جەدەلی پێچەوانەدان، ماراسۆنی قەوارەكانیش خڕبوونەوەیە لەدەوری لیستی گەورە، پێدەچێت كورد درەنگ بگاتە شوێنی گەمەكەو فریای تەماشاكردنیش نەكەوێت، یاخود كەمتر لەقەبارەی نەتەوەیی و هێزی كورسییەكانی بەربكەوێت!

 

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      124 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      224 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      369 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      291 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      327 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      390 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      378 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      610 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      516 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      502 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو