د.لوئەی جاف

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق

  2018-05-30 12:11      264 جار بینراوە        کۆمێنت

لەڕۆژانی ڕابردوو، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ر‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی په‌سه‌ند كردو لەڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌. بەپێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ بڵاوكراوانه‌، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەڕووی ژماره‌ی كورسییه‌وه‌، دووه‌م هێزی كوردیه‌‌ (پارتی ٢٥ كورسی و یه‌كێتی ١٨). به‌ڵام لەڕووی جوگرافیه‌وه‌، یه‌كێتی یه‌كه‌م هێزی كوردیه،‌ چونكه‌ ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ یه‌كێتی جه‌ماوه‌رێكی‌‌ زۆری لەهه‌موو شارو شارۆچكه‌كان لەخۆ كۆكردۆته‌وه‌...
لەسنوری پارێزگای كه‌ركوك: یه‌كه‌م
لەسنوری پارێزگای سلێمانی: یه‌كه‌م
لەسنوری پارێزگای هه‌ڵەبجه‌: یه‌كه‌م
لەسنوری پارێزگای دیالی: یه‌كه‌م
لەسنوری پارێزگای هه‌ولێر: دووه‌م
لەسنوری پارێزگای موسڵ: دووه‌م
لەسنوری پارێزگای دهۆك: سێیه‌م
ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن...
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس، یه‌كێتی و پارتی ڕێككه‌وتنی ستراتیژیان ئیمزا كرد. بەپێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌، سه‌رۆكی عیراق بۆ یه‌كێتی و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی. هه‌رچه‌نده‌ لەئێستادا ڕێككه‌وتنی ستراتیژی لەڕووی پراكتیكیه‌وه‌ كاری پێناكرێ، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن كه‌ پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ندێك ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ستبهێنێت لەڕێگه‌ی داواكردنی ئه‌و پۆسته‌. ئه‌گینا ئه‌و پۆسته‌ بۆ كورد ده‌بێت و لەناو هێزه‌ كوردیه‌كانیش بۆ یه‌كێتی ده‌بێت.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، یه‌كێتی كێ كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته‌ كه‌ لەهه‌موو ئاسته‌كان جێگای ره‌زامه‌ندی بێت (لەئاستی ناوخۆی یه‌كێتی، هه‌رێمی كوردستان، عیراق، وڵاته‌ ئیقلیمی و زلهێزه‌كان) ؟
پێش هه‌موو شتێك، لەبه‌ر ناسكی بارودۆخه‌كەو قۆناغه‌كه‌، ده‌بێت كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته‌، پێشوه‌خت به‌رنامه‌ی خۆی ئاشكرا بكات بۆ كادران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كه‌ بەڕه‌نجی ئه‌وان یه‌كێتی هه‌ڵساوه‌ته‌وەو ئه‌و پۆسته‌ی به‌رده‌كه‌وێت‌‌. هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌‌ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و پۆسته‌ بەبێ فلته‌ری جه‌ماوه‌ر، كادران، سه‌ركردایه‌تی و كۆده‌نگی مه‌كته‌بی سیاسی تێنه‌په‌ڕێت.
سیفاتی بوون بەسه‌رۆك:
قۆناغی ئێستامان، هه‌م بۆ كوردو هه‌م بۆ یه‌كێتی زۆر هه‌ستیاره‌. بۆیه‌ ده‌بێت بەهه‌نده‌وه‌ بڕوانینه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق. پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌كو هه‌ر پۆستی سیاسی و سیادی تر، ده‌بێت دوو سیفات به‌دی بكه‌ین لەكاندیده‌كه‌مان بۆ ئه‌و پۆسته‌. یه‌كه‌م به‌هێز بێت لەڕووی پرۆفایل و كه‌سایه‌تی و سایكۆلۆجیه‌وه‌. دووه‌م به‌رنامه‌و پرۆگرامێكی ڕوون و ئاشكرای هه‌بێت بۆ‌ چۆنێتی ئیداره‌دانی سه‌رۆكایه‌تی عیراق به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌موو لایه‌ك بپارێزێت.
سه‌رۆك كۆماری داهاتوو ده‌بێت كه‌سایه‌تیه‌ك بێت ته‌جسیدی هه‌ست و ناخی میلله‌ت بكات. ده‌بێت نوێنه‌ری تاك بەتاكی هاووڵاتیان بێت و زامنی حه‌ق و مافیان بێت بەبێ جیاوازی. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت كه‌سێكی لێهاتوو بێت، چالاك بێت و ته‌نها بۆ دیكۆر له‌و پۆسته‌ نه‌بێت. نابێت پێشتر ناوی گلابێته‌ هیچ دۆسییه‌كی گه‌نده‌ڵی یان هه‌ر كارێكی ناشیاو.
به‌ كورتی و به‌ كوردی، یه‌كێتی ده‌بێت هه‌ر لەئێستاوه،‌ كه‌سایه‌تیه‌كی تاقینه‌كراو‌ە بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته.‌ یه‌كێتی ده‌بێت‌ هیوا ببه‌خشێته‌ هاووڵاتیان و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه‌ سیاسه‌ت ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌لاوه‌ گرنگه‌. بۆ مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌ر زوو كاندیدێكی گونجا، به‌هێزو چالاك ده‌ستنیشان بكات‌.
*نوێنه‌ری (ی.ن.ك) لەفه‌ره‌نسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      107 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      148 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      175 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      161 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      204 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      183 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      278 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      240 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      268 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      261 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      213 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      258 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      216 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      275 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      319 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      303 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      332 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      414 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      387 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      448 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو