د.لوئەی جاف

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا

  2018-06-06 16:24      240 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌كو لەبابه‌تی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاماژه‌م پێدابوو. سه‌ره‌ڕای كێشمه‌كێشه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ر‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی په‌سه‌ند كردو لەڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌، لەهه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ بیست و چوار ملیۆن و نیو (٢٤.٥) هاووڵاتی مافی ده‌نگدانی هه‌بوو كه‌ سێ ملیۆن و نیوی (٣.٥) گه‌نج بوون و بۆ یه‌كه‌مین جار مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، بۆ سێ سه‌دو بیست و نۆ (٣٢٩) كورسی، حه‌وت هه‌زار (٧٠٠٠) كاندید كێبڕكێیان كرد، لەنێوانیاندا دوو هه‌زار و شەش ‌سه‌د (٢٦٠٠) ئافره‌ت.
بەنیسبه‌ت هێزه‌ كوردیه‌كان‌، ‌به‌ پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ بڵاوكراوه‌كان‌، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕووی ژماره‌ی كورسییه‌وه‌، دووه‌م هێزی كوردیه‌‌ (پارتی ٢٥ كورسی و یه‌كێتی ١٨)، به‌ڵام لەڕووی جوگرافییه‌وه‌، یه‌كێتی یه‌كه‌م هێزی كوردیه،‌ چونكه‌ له‌ حه‌وت پارێزگا، یه‌كێتی هێزی یه‌كه‌مه‌ له‌ چواریان‌:
لەسنووری پارێزگای كه‌ركوك: یه‌كه‌م
لەسنووری پارێزگای سلێمانی: یه‌كه‌م
لەسنووری پارێزگای هه‌ڵەبجه‌: یه‌كه‌م
لەسنووری پارێزگای دیالی: یه‌كه‌م
لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر: دووه‌م
لەسنووری پارێزگای موسڵ: دووه‌م
لەسنووری پارێزگای دهۆك: سێیه‌م
وه‌كو نه‌ریتێكی كاری دبلۆماسی، نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی لەوڵاتی فه‌ره‌نسا لەدوای ڕووداوه‌ گرنگه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌داتاو ژماره‌وه‌ به‌رچاو ڕوونی ده‌داته په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كانی فه‌ره‌نسا، داموده‌زگاكانی وه‌ك په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا‌و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان و توێژه‌رانی بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بۆ هه‌ڵبژارد‌نه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مجاره‌ جه‌ختمان كرده‌وه‌ لەسه‌ر شیكردنه‌وه‌ی داتاكان له‌ ڕووی زۆنی جوگرافی‌. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ بۆ یه‌كێتیه‌كان بیزانن، یه‌كێتی هێزێكه‌ ڕیشه‌ی خۆی لەقوڵایی ناوچه جیا جیا‌كان كوردنشین داكوتاوه‌، ماوه‌ته‌وه‌ بۆ جاری داهاتوو، یه‌كێتی بەوردی بتوانێت سوودی زیاتر وه‌ربگرێت له‌ وجود‌ی یه‌كێتی له‌و ناوچانەو باشتر ده‌نگه‌كان ئاڕاسته‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین كاندید سوودمه‌ندبن لەده‌نگه‌كان.
لەخواره‌وه‌، به‌یاننامه‌ی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتیە لەفه‌ره‌نسا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی حزبه‌كانی فه‌ره‌نسا، داموده‌زگاكانی وه‌ك په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا‌و هه‌روه‌ها ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان و توێژه‌رانی بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.


*نوێنه‌ری ی ن ك له‌ فه‌ره‌نسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      107 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      148 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      175 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      161 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      203 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      183 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      277 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      263 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      267 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      261 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      213 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      258 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      215 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      275 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      319 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      303 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      332 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      413 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      386 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      448 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو