عەتا كەریم

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!

  2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە        کۆمێنت

كه‌رتی تەندروستیی كوردستان، وه‌ك زۆرێك لەكه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌ كێشەو كه‌موكورتی زۆره‌، گه‌نده‌ڵ و بازرگانی نایاسایی لێ كۆ بووەته‌وه‌، كه‌ دواجار كێشه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ نێو خێزانێك كه‌ نه‌خۆشێكیان هه‌یه‌، باجه‌كه‌یشی لەنه‌خۆشێكدا به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌!
كه‌رتێك، ئه‌م هه‌موو بازرگان و ده‌رمانفرۆش و قاچاخچییه‌ی لەده‌وربێت، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و تایبه‌ت ته‌نگیان بەنه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵچنیبێت و لەكاریان خستبێت و زۆرێكیان بێده‌رمان و ده‌وام بوون، بۆیه‌ ئاسایشی تەندروستیی هه‌رێم ته‌واو كه‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وەو گلۆپی سووری بۆ هه‌ڵكراوه‌، به‌ڵام مشورخۆرێكی ڕاسته‌قینه‌ خۆی نه‌كردووه‌ به‌خاوه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌ستی لەگه‌وره‌كردنی كێشه‌ی تەندروستی و هه‌ڵكشانی گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه‌، ئاشكرایه‌ كه‌ زۆرترین سوودمه‌ندی بازرگان و قاچاخچی له‌م كه‌رته‌ ئاڵاون و ئه‌ركی سه‌ره‌كی و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤدۆستی پێچه‌وانه‌ كردۆته‌وه‌، كه‌ له‌زۆر شوێن و بیمارستان لەجیاتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆش سه‌نته‌ر بێت، ئه‌وا گیرفان و پاره‌ سه‌نته‌رەو به‌هاو پاراستنی نه‌خۆش كه‌وتۆته‌ ڕیزبه‌ندییه‌كانی خوارتر!
ئامارو داتاكانی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی هه‌رێم جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته ‌له‌سه‌ركردنه‌، به‌جۆرێك زیاتر له‌ (30) هه‌زار ده‌رمانخانه‌ی بێمۆڵه‌ت لەهه‌رێمدا هه‌ن، كه‌ زۆربه‌یان ئه‌ركه‌كه‌یان ڕوونه‌ كه‌ ساخكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی كۆمپانیاو قاچاخچییه‌كانی سه‌ر به‌و كه‌رته‌ن، ئه‌ركه‌كه‌ی دیكه‌شیان بازرگانیكردن و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنه‌ به‌سه‌ر ده‌ردی نه‌خۆشه‌وه‌!
لەسه‌رتاسه‌ری هه‌رێم نزیكه‌ی (800) ده‌رمانخانه‌ مۆڵه‌تی ڕه‌سمییان هه‌یه‌، كه‌ پێویست ده‌كات له‌ پێشیانه‌وه‌ وه‌زاره‌تی تەندروستی و كۆمپانیا ڕه‌سمیه‌كان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌ مۆڵه‌تداره‌كاندا بكه‌ن! به‌ڵام هه‌ڵكشانی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ده‌رمانخانه‌ ناره‌سمیانه‌، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ناره‌سمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و لینكی به‌ هێزیان هه‌یه‌ و لەكۆنترۆڵ و چاودێریكردن ده‌رچووه‌، كه‌ زیاده‌ره‌ویی مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان.
فراوانبوونی ئه‌م ژماره‌ نایاسایی و بێموڵه‌ته‌، هۆكارێكی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌م وه‌زاره‌تی تەندروستی بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌ و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و داواكاریی گشتیش ئه‌م پرسی (نایاسایی) ده‌رمانخانانه‌یان به‌ به‌زاندنی یاسا نه‌زانیوه‌، په‌رله‌مان و حكومه‌تیش خوێندنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كه‌یان نه‌خستۆته‌ كه‌وانه‌ی داڕمان و مه‌ترسی ئاسایشی تەندروستی، بۆیه‌ لێكه‌وته‌ و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی ته‌نیا زۆرینه‌ی هاوڵاتی باجه‌كه‌ی ده‌دات و قازانج و سووده‌كه‌شی كه‌مینه‌یه‌كی بازرگان به‌سه‌ر كه‌رتی تەندروستییه‌وه‌ ده‌یچنێته‌وه‌ به‌بێ ڕه‌چاوكردنی به‌ها و یاسا.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رمانی ساختەو بێكوالێتی لەبازاڕه‌كانی هه‌رێم له‌م بێسه‌ره‌وبه‌رییه‌وه‌ سه‌ریده‌رهێناوه‌ كه‌ دیسانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌رمانی ساخته‌ له‌ هه‌رێم ئاشكرابووه‌، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری تەندروستیش ته‌نیا ئه‌وه‌بوو كه‌ هاووڵاتییان «ده‌رمانی بێ ستیكه‌ر نه‌كڕن»! به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ بخرێته‌سه‌ر هۆكاری هێنان و بازرگانیكردنی ڕوون و ئاشكرا به‌سه‌ر «نه‌خۆش»ه‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی «مافی نه‌خۆش» هه‌بێت و پارێزراویش بێت!
ئه‌م كه‌رته‌ پێویستی بەپاراستنی ئاسایشی تەندروستی هه‌یه‌، ئه‌ویش به‌و هه‌نگاوه‌ ده‌ستپێده‌كات،كه‌ تەندروستی له‌پێناوی پاراستنی ژیاندا بێت، نه‌ك له‌پێناوی گیرفان و بازرگانیدا بێت، هه‌روه‌ها دوور بخرێته‌وه‌ لەمامه‌ڵه‌ی نایاسایی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌مینه‌! بۆیه‌ ناهاوتایی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی، جێی تێرامانی قووڵتره‌، نه‌ك مامه‌ڵەو تێروانینی ڕووكه‌شانەو شاردنه‌وه‌ی شكست و كێشه‌ سه‌خته‌كان، كه‌ وایكردووه‌ ئه‌م كه‌رته‌ ده‌رده‌داربكات، كه‌ نه‌توانێت به‌م سیستمه‌ خزمه‌ت بەهاووڵاتی ده‌رده‌دار بكات، لەجیاتی فریادره‌سی ژیان، لەژێر چنگی بازرگانیدا بێت!

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      124 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      224 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      369 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      291 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      355 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      327 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      390 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      378 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      610 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      516 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      502 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو