كاروان یاروەیس

كاروانی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی!

  2018-07-29 21:32      195 جار بینراوە        کۆمێنت

(1)
ئەوەی لەكوردستان دەگوزەرێ‌، لەپرۆسەی سیاسی‌ و حوكمڕانی‌ و كەڵەكەبوونی كێشەكان‌و نەبوونی ئۆقرەیی سیاسی‌و كارانەبوونی پەرلەمان وەك پێویست، هۆكارەكەی تێكچوونی هاوسەنگی سیاسی‌و هێزی حزبییە.
ئەزموونەكانی چەند ساڵی رابردوو دەریانخست، فەوزای سیاسی‌و پەلوپۆبوونەوە لەیەكێتی، خزمەتی پرۆسەی سیاسی‌و ئەزموونی دیموكراسی‌ و چارەسەركردنی كێشەكان ناكات، بەڵكو كێشەكان زیاتر قووڵتردەكاتەوە.
واقعی سیاسی‌و حوكمڕانی‌و كۆمەڵایەتی كوردستان، بەو جۆرەیە، كە هێزی سەربازی‌و ئابووری‌و سەنگی مێژوویی‌و مەعنەوی، رۆڵیان دەبێت لەدروستكردنی هاوسەنگی‌ و یەكلاكردنەوەی ململانێكان. ئەمەش بەو واتایە نییە، كە فرەحزبی دیاردەیەكی نەخوازراو بێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە لەسیما گەشەكانی دیموكراسییە، چونكە حزبایەتی لەبنەڕەتدا دیاردەیەكی شارستانییە، بەڵام چۆنایەتی لەسیاسەت‌و حزبایەتیدا گرنگترە.
(2)
وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نزیكبۆتەوە، ئەمە گونجاوترین دەرفەتە، تا بەهۆی پرۆسەیەكی دیموكراسی‌و دوور لەململانێی توند‌و گرژی، هاوسەنگی بۆ پرۆسەی سیاسی‌و حوكمڕانی لەكوردستان بگەڕێنرێتەوە.
جگە لەبەڕێوەبردنی هەڵمەتێكی بانگەشەی هێمن‌و شارستانی لەلایەن حزبەكانەوە، كە زەمینەی هەڵبژاردنێكی ئارام‌و سەركەوتوو بڕەخسێنێ‌، بەشداریی دەنگدەرانی كوردستانیش گرنگە بۆ راستكردنەوەی هاوسەنگی، جیا لەڕێژەی بەشداربووان، رای بەشداربووانیش، بەوەی هێزی هاوسەنگ‌و بەرپرسیار هەڵبژێرن رۆڵی سەرەكی دەبێت لەپرۆسەكە.
بەرزیی رێژەی دەنگدان، دەتوانێت ئاماژەی پەرۆشیی خەڵكی كوردستان بێت بۆ پرۆسەی سیاسی‌و حزبە سەرەكییەكانیش رووگیربكەن، كە پێویستە كێشەكان چارەسەر بكرێ‌‌و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی‌و بەدامەزراوەیی كردنی حوكمڕانی بكرێتە ستراتیژێكی كوردستانی هاوبەش.
هەڵبژاردنی هێزی سیاسی كارا لەناویشدا كاندیدی لێهاتوو و بەرپرسیار، هۆكار دەبن بۆ ئەوەی خولی داهاتوو، پەرلەمان وەك دامەزراوەیەكی نیشتمانی گرنگ، ئەركی خۆی لەیاسادانان‌و چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردندا بەباشی رابپەڕێنێ‌.
(3)
یەكێتی بەلیستێكی ئامادەكراو، كە بەچەند بێژنگێكی جیاوازدا تێپەڕیوون‌و متمانەی سەركردایەتی‌و ئەنجومەنی ناوەندی‌و رێكخستنەكان‌و ئۆرگانەكانی تریان وەرگرتووە، ئامادەیە بۆ بەشداریكردنی هەڵبژاردن.
لیستی یەكێتی كاروانەكەی بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی بۆ پرۆسەی سیاسی‌و حوكمڕانی لە كوردستان ئامادەیە، وەك هەمیشەش جەماوەرو كادرو ئۆرگانەكانیش، كە هێزی پشتیوانی كاروانەكەن، خۆیان سازداوە بۆ ململانێی دیموكراسی‌و شارستانیانە لەبانگەشەی هەڵبژاردندا.
ئەركی كاروانەكەی یەكێتی قورسە، لەلایەك دەبێ‌ لەئاست متمانەی خەڵكدابن، لەلایەكی تریش لەئاست هەستیاری‌و سەختی ئەركەكاندا بن. وەفاداریی بۆ جەماوەری یەكێتی‌و پابەندبوون بەسیاسەت‌و بڕیارو ڕاسپاردەی ئۆرگانە باڵا جیاجیاكانی حزب لەداهاتوودا، مەرجی سەرەكی‌و گرنگی شایستەیی كاندیدەكانە.
جەماوەر‌و كادرو ئۆرگانەكانی یەكێتی (ماران گەستەن)، كە لەخولەكانی رابردوودا، لە كوردستان‌و عیراق، هەبوون نەیانتوانی تا كۆتایی خولی پەرلەمان پارێزگاری لەمتمانەی دەنگدەران بكەن‌و پابەندی سیاسەتی پەسەندكراوی یەكێتی بن.
ئەركی چارەنووسساز، لەچاوەڕوانی كاروانی كاندیدانی یەكێتی-یە. ئەركی گێڕانەوەی هاوسەنگی‌و رازیكردنی جەماوەری یەكێتی‌و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان‌و چارەسەركردنی كێشەكان‌و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی‌و بەدامەزراوەییكردنی حوكمڕانییە لەكوردستاندا.

وتاری زیاتر

بۆ بەم زۆنە فێرن؟‬ كاروان یاروەیس
2021-03-02 08:56      35 جار بینراوە

ماكگۆرك لەكۆشكی سپی!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-09 19:13      67 جار بینراوە

ئەمریكایەكی تر!‬ كاروان یاروەیس
2021-01-07 11:41      90 جار بینراوە


كازمی لەئەنكەرە!‬ كاروان یاروەیس
2020-12-17 10:52      115 جار بینراوە

دانوستاندن چۆن وا ئەكرێ‌؟‬ كاروان یاروەیس
2020-12-05 16:30      134 جار بینراوە

كوردەوارییەكی گرفتار!‬ كاروان یاروەیس
2020-11-26 09:05      86 جار بینراوە






دوو ڕێگامان لەبەردەمدایە!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-28 19:21      117 جار بینراوە

لەباتی فەیسبوك مێزی گفتوگۆ!‬ كاروان یاروەیس
2020-07-24 17:50      160 جار بینراوە


کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2020-04-14 20:56      192 جار بینراوە


حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      174 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      247 جار بینراوە

عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      268 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      310 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      295 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      333 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      368 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو