عەتا كەریم

جووتپایەی داڕووخاو!

  2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاسایشی ئابووری، لەكورتترین پێناس و خوێندنەوەی قۆناغی نوێی شۆڕشی ئابوورییدا كە دوای گەشەی تەكنۆلۆجیا ئەپدەیت كراوەتەوە، بەڵام بنەمای چەمكەكە بەئەركی موكوڕی خۆشگوزەرانی تاك-ەوە جێگیركراوەتەوە، كە خۆی لەپاراستنی بەرژەوەندی ئابووری دەوڵەتدا دەبینێتەوە، لەپێناوی گەشەو خۆشگوزەرانی هاونیشتیمانی دا، بۆئەوەی توانای دەستەبەری پێداویستییە ژیارییەكانیان هەبێت!.
پایەكانی ئاسایشی ئابووری كە زۆربەی دەوڵەتە گەشەسەندووەكانی راگرتووە، بەپلەی یەكەم پاراستن و بەهێزكردنی ئاسایشی ئاوو خۆراكەو دوای ئەویش دەستوبردی فراوانی كارو هەلی كارە، كە بەهێزی ئەم جووتپایەیە گەرەنتی تاكی خۆشگوزەران بۆ كۆمەڵگە دابیندەكات، پێچەوانەكەشی داتەپینی ئابووری و قورخكاریی و ناجێگیریی ئابووری دەهێنێت.
بەبێ هەبوونی ئەو جووتپایەی گەرەنتیكردنی ئابووری، هیچ حوكمڕانییەك ناتوانێت هەنگاوەكانی رێكردنی بۆ سەركەوتن و كۆمەڵگەی خۆشگوزەران بهاوێژێت، بەدیوێكی دیكەدا دەوڵەتی بەهێز لەدەرەوەی ئەو دوو پایە سەرەكییە نەبوونی دەبێت، نەدەتوانێت راگیربێت.
بیركردنەوە لەدروستكردنی كیان ئاسانە، بەڵام بەر لەوە پێویستە لەپراكتیكدا هەوڵی بونیاتنانی پایەكانی ئاسایشی ئابووری بكرێت، بۆیە هەرێمی كوردستان هێشتا لەرزۆك و ناجێگیرەوە خاوەنی جووتپایەی ئاوو خۆراك لەگەڵ هەلی كار نییە، هۆكار ئەوە نییە جیۆپۆلەتیك و تۆپۆگرافیا زوڵمی سروشتی لێكردبێت، یاخود سامانی مرۆیی نەبێت، بەپێچەوانەوە كوردستان لەسەر هێڵی هێرتلاندە، بەڵام خاوەنی ئەندازیاری بونیاتنانی ئاسایشی ئابووری و عەقڵێك بۆ بیركردنەوەی راستەقینەی ئەو ستراتیژە گرنگە نەبووە بەتایبەت لەخانەكانی هەرەمی یەكەم و دووەمی دەسەڵاتدارێتی سیاسیی و حوكمڕانیدا، بەجۆرێك هێزی خوێندنەوەو پێشبینی ئەو مەترسیانەیان نییە، یان خۆشباوەڕیی قۆناغی كورتی دۆخەكانن و لەدەرەوەی بەرپرسیارێتی دەڕوانن!.
ئاسایشی ئاو، كە دەكرا لەڕابردووەوە تا ئێستای ماوەی دەسەڵاتی خۆماڵی مسۆگەری بكردایە، بەڵام لەجیاتی ئەوە پاڵ بە پایەی فشەڵی بێخەمییەوە دراوەتەوە، لەكاتێكدا دراوسێكانی ئەم هەرێمە تێر ئاون، بەڵام پرۆژەی ئاسایشی ئاویی خۆیان لەسەر تینووكردنی هەرێم پتەوتردەكەن، لەوەش كارەساتبارتر دەرفەتی تەواوكردنی پرۆژەی ستراتیژی بەنداوی بێخەمە لەسەر خاكی هەرێم بەبیركردنەوەی بچووكتر لەگەورەیی پرۆژەكە لەباربراو رەتكرایەوە!!.كە سوودەكانی زۆر زۆرترو زیاتر بوون لەزیانەكانی كە خودی زیانی جێبەجێكردنی واقعی هەر پرۆژەیەك بوو، كە دروست دەبن، كە سەرەكیترینیان كارت و سیاسەتی ئاوو ئاسایشی ئاو بوون بۆ هەرێم!!.
ئاو كەرتی كشتوكاڵ و گەرەنتی خۆراك دابیندەكات، دوای دابینكردنی ئاسایشی خۆراك لەڕێیەوە، سەرچاوەی دارایی بەدەستدەهێنرێت و هاوتەریبیش دارایی بۆ خۆراك خەرجناكرێت و كەڵەكە دەبێت، ئەمەش ئاسایشی پایەی یەكەم سەربەخۆ دەكات، دوای ئەویش یارمەتی پایەی دووەم دەدات هەلی كاری فراوان دەرەخسێنێت، كۆمەڵگە لەهەژاری و نەداریی و بێكارییەوە دەپەرێنێتەوە بۆ تێریی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ئابووری و كۆمەڵایەتی.
هەرێمی كوردستان، دوای زیاتر لە 27 ساڵی خۆبەرێوەبردن لەچوارچێوەی ئەزموونێكی سەربەخۆی خۆبەرێوەبەریدا نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی ئەمانە، هەرچەندە خاوەنی ژمارەیەكی باش لەپسپۆریی دارایی و ئابووریی و ئەكادیمیستی ئەم بوارەیە، كە كێشە گەوەرەكەش چەقبەستوویی تیور و مەفهومە باوە ئابوورییەكانە تاكو لە بواری پراكتیك و پلانی درێژخایەنی پیویست بەگەڕبخرێن.
بچووكتر لەگەورەیی و بایەخی ئەم ستراتیژە ئابوورییانە، نەك مامەڵەی جددی بەڵكو خوێندنەوەی زەرەورەتیشیان تێدا بەدی نەكراوە، كە لەبەردەم پرسیارە سەرەكییەكانی بۆچی خاوەنی ئەو جووتپایەیە نین؟، بۆچی دەسەڵاتدارو حوكمڕانانی رابردوو ئێستاش بێخەمن؟ بۆچی پسپۆران و دەسەڵاتەكانی هەرێم بە تەشریعی و جێبەجێكردنەوە، هەنگاوەكانیان بۆ ئەو ئامانجە ئابوورییانە نەبینراون؟؟؟ ئەوا وەڵامی قایلكەر بەبیركردنەوەدا گوزەر ناكەن، تەنیا ئەوە نەبێت، كە دەبێت لەڕەهەندی مەترسییەكانی بترسین!

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      124 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      224 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      369 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      230 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      291 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      355 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      327 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      390 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      378 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      610 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      516 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      502 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو