
عه‌بدولڕه‌حمان را‌شد
هه‌سته‌كانی دژ به‌سه‌ربه‌خۆیی كورد بۆچی؟
2017-10-14 18:43     663 جار بینراوە      کۆمێنت
نیمچه دڵنیایین زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری عه‌ره‌به‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق هاوسۆزن له‌گه‌ڵ خواستی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی.
منیش لای خۆمه‌وه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌دام و پێموایه كورد مافی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی دابمه‌زرێنێت، له‌ڕووی سیاسی و عه‌قڵانیشه‌وه وایده‌بینم ئه‌و خواسته پێویسته مه‌رجه‌كانی ته‌واو بكات به‌ر لەدامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت. به‌رزببونه‌وه‌ی ئاستی هه‌رێمی كوردستان مه‌رج نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو پێویسته ئاستی ده‌وڵه‌تی عیراقیش به‌رزبكرێته‌وه تا بتوانێت به‌بێ هه‌رێمه كوردییه‌كه‌ی بژی و رووبه‌ڕووی داڕمان یان جه‌نگ نه‌بێته‌وه.
ده‌رچوونی كوردستان لەسیستمی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستبه‌جێ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هاوسه‌نگی دیموگرافی و تایه‌فی لەعیراق دروستده‌كات، ره‌نگه ببێته مایه‌ی به‌رپاكردنی جه‌نگی ناوخۆیی نوێ. له‌سایه‌ی باڵاده‌ستی تایه‌فه‌گه‌ریی سیاسی كه له‌پاش روخانی رژێمی سه‌دامی تۆتالیتارییه‌وه هاته‌ئارا، عیراق تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر رووبه‌ڕووی دابه‌شبوون هات و تا ئه‌ندازیه‌ك هاوسه‌نگی له‌ده‌ستداو بووه نیوه وڵات كه‌نیوه‌ی شیعه‌و نیوه‌كه‌ی تری سوننه، ئه‌وه‌ش به‌بێ ره‌چاوكردنی مشتومڕه‌كان كه له‌سه‌ر سه‌رژمێرییه كۆنه‌كه هه‌ن. سوننه‌كان نیوه‌یان عه‌ره‌بن نیوه‌كه‌ی تری كوردن. به‌بێ ریفۆرمی سیاسی ده‌رچوونی كورد لەعیراق نیگه‌رانیی نوێی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانی رێژه‌كان. سیستمی حوكمڕانی عیراق په‌رله‌مانیه، پشت بەنوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی تایه‌فه‌كان ده‌به‌ستێت. ده‌رچوونی كوردی سوننه هاوكێشه‌كه تێكده‌دات، ره‌نگه كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆسه‌ر رێڕه‌وه سیاسییه‌كانیش هه‌بێت له‌سایه‌ی ئه‌م دۆخه ناجۆره‌ی كه لەعیراقدا هه‌یه كه ره‌نگه یان گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی تایه‌فی یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمی خۆرئاوای سوننه‌كان بەتایبه‌ت له ئه‌نباری به‌دوادابێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی بۆسه‌ر ئاسایشی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌بێت، جا سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نبار بهێنرێته‌دی یان نا.
ئه‌مانه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ن بۆ پاسه‌وانانی سیستمی حوكمڕانی عیراق، بەتایبه‌ت بۆ ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌شوێن ئه‌لته‌رناتیڤێكی تردا بگه‌ڕێن بۆ جێگره‌وه‌ی كوره‌كان تا رازییان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ناگاته ئاستی جیابوونه‌وه. پاشان لێكترازانی عیراق و بوونی به‌چه‌ند ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌ك، ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاتانی تر. دابه‌شكردنی «سایكس پیكۆ» كه سنووره‌كانی هیلالی خه‌سیب و باكووری عه‌ره‌بی بەگشتی لەسه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا جیاكرده‌وه، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای لەناوچه‌كه‌دا هێنایه كایه. بریتانییه‌كان هه‌رێمی كوردستانیشیان خسته‌سه‌ر عیراق و خستیانه ژێر پارێزگاریی خۆیان. زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه پشتیوانی لەبیرۆكه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن لەعیراق، به‌و پێیه‌ی ترسیان هه‌یه لەخواسته‌كانی جیابوونه‌وه لەته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه. له‌بیرمان نه‌چێت زۆربه‌ی ناوچه‌كه نیمچه یه‌كگرتووبوو له‌سایه‌ی سوڵتانه توركه عوسمانییه‌كان، پاشان له‌ژێر ئیداره‌ی بریتانیا و فه‌ره‌نسادا به‌سه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی نیشتیمانیدا دابه‌شبوون. ئه‌مه‌ش حاڵی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری جیهانه كه بەدۆخی پێشوو رازی بوون، وێڕای ئه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سنووره‌كان لەزۆر كاتدا جیاوازیی و هاوبه‌شییه‌كانی ره‌چاونه‌كردووه له‌نێوان ئه‌و نه‌ته‌وه‌و خێڵانه‌دا كه له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخدا كۆكرانه‌وه. كورده‌كان قوربانیی مێژوون و رێككه‌وتنه بیانییه‌كان له‌به‌كتر دایبڕین و جیای كردنه‌وه.
گه‌ر كوردی عیراق سه‌ربه‌خۆی بێت، توركیا نیگه‌ران ده‌بێت، چونكه زۆرێك لەدانیشتوانه‌كه‌ی كوردن. ژماره‌ی كورده‌كان لەتوركیا دوو هێنده‌ی كورده‌كانی عیراق ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه كورده‌كانی ئێرانیش دوو هێنده‌ن. ئه‌و هه‌ستانه فاكته‌ری خه‌فه‌كردنن، مه‌به‌ستم ترسه لەبانگه‌شه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی لای كورده‌كانی تر، ترس لەلێكترازانی پاشماوه‌كه‌ی تری عیراق، زیادبوونی بانگه‌شه‌كانی جیابوونه‌وه لەناوچه‌كه.
وه‌ك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیش ده‌ڵێت، به‌دیهاتنی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌رێمێك یان به‌شێك لەوڵات، مه‌رجداره بەڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه لەبه‌غدا، ئه‌وه‌ش له‌سایه‌ی دۆخی سیاسی ئاڵۆزی ئێستادا ره‌تده‌كرێته‌وه.
لەڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسگ)ی ژماره‌ی رۆژی 12/9/2017 وه‌رگیراوه