د.لوئەی جاف

شتێك دەربارەی خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا

  2018-12-09 17:29      174 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕۆژی ٨-١٢-٢٠١٨ هەزاران خۆپیشاندەر  ڕژانە سەر شەقامە سەرەكیەكانی پاریس، بەتایبەتی شەقامی شانزەلیزێ و گۆڕەپانی ناسیۆن. دوو خۆپیشاندان لە هەمان كاتدا بەڕێوەچوون. یەكەمیان خۆپیشاندانی هێلەك زەردەكان كە لە بەشێكی زۆری شارەكانی فەرەنسا كرا. دوەمیان خۆپیشاندانی ژینگە دۆستان كە لە كاتژمێر 2 ی دوای نیوەڕۆ دەستی پێكرد لە گۆڕەپانی ناسیۆن و بەرەو گۆڕەپانی لاریپیبلیك. خوپیشاندانەكەی یەكەم زیاتر بایەخدارە چونكە ماوەی چەند هەفتەیەكە بەردەوامی هەیە و وەكو بزوتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی سەیر دەكرێت.

پێكهاتەی سۆسیۆلۆجی هێلەك زەردەكان بریتین لە چەند گروپێك. سەركیترین گروپ ئەمانەن:
۱ـ لە ڕووی سۆسیۆلۆجیەوە، پێكهاتە و باكگراوندی ئەم گروپە جیاوازن. لە ڕووی دەرامەتەوە، كەسانی چینی هەژارو چینی مامناوەندی لە خۆ دەگرێ. لە ڕووی ئاڕاستەی سیاسیەوە، كەسانی چەپڕەو (لایەنگرانی چەپی چەپ، سۆسیالیست و سۆسیال دیموكرات)، كەسانی مۆدێرات (موعتەدلەكان) و ڕاستڕەوە توندڕەوەكان لە خۆ دەگرێ. بەشە زۆرەكەی ئەم بزوتنەوە كۆمەڵاتیە دەیانەوێ بە شێوەیەكی ئاشتیانە داواكانیان بگەیەنن بە حكومەت لە چوارچێوەی یاساكانی خۆپیشاندان.

۲ـ كەمینەیەكی هێلەك زەردەكان هەیە كە ناتوانن كۆنتڕۆڵی توڕەیی خۆیان بكەن و لە ڕێی زەبر و زەنگ و توندوتیژی خۆیان نمایش دەكەن. تێكەڵ بەم كەمینەیە، كۆمەڵێك تێكدەر و دز و جەردە و تاڵانچی خۆیان خزانۆتە ناو خۆپیشاندەران. ئەوانەن سەیارەكانی سەر شەقامەكان دەسوتێنن و دوكانەكان تاڵان دەكەن. دەیانەوێت بشێوی دروست بكەن و ئارامی تێكبدەن.

بە شێوەیەكی گشتی لیستی داواكاریەكانی هێلەك زەردەكان خۆی لە دادپەروەری كۆمەڵایەتی دەبینێتەوە. وە لە بەر نەبوونی نوێنەرایەتی و سەركردایەتیەكی دانپێنراوی فەرمی لە لایەن هێلەك زەردەكان، لیستی داواكاریەكان بە كراوەیی ماوەتەوەو تا دێت لە هەڵكشاندایە.  سەرەتا داوای نەمانی باجی سوتەمەنی دەكرا. بەڵام ئێستا داواكاریتر هاتۆتە كایەوە. بۆ نموونە:
ـ باشكردنی گوزەرانی چینی هەژار، مامناوەندی و خانەنشینان
ـ زیادكردنی توانای كڕین  
ـ كەمكردنەوەی باجەكان (باجی سەر مووچە، باجی سەر كارەبا، باجی لۆكاڵ و شارەوان

دوای چوار دەیە لە دەستاودەستكردنی دەسەڵات نێوان چەپڕەوەكان (بەڕابەرایەتی پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا)  و ڕاستڕەوەكان (بە ڕابەرایەتی كۆماریەكان) لە ئێستادا چینی مامناوەندی و هەژارەكان ترسیان لا دروستبووە. باوەڕیان لاوازبووە بە ئیشكردنی زۆر و خۆماندووكردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان كە خۆی لە ژیانێكی خۆشگوزەران دەبینێتەوە. پێیانوایە نوخبەیەكی بچووكی سەرمایەدار و دەوڵەمەند لە ڕێگەی یاسا و دەوڵەتەوە یاری بە موقەدراتی ئەوان دەكەن و دەیانەوێت لە ڕێگەی هێلەك زەردەكان پەیامێكی توند بگەیەنن كە ئەمان چیتر قبوڵی ناكەن ببن بە سوتەمەنی گەرمكردنی كۆشكە گەورەكانی ئەوان.

نوێنەری ی ن ك لە ووڵاتی فەرەنسا
پاریس

 

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      107 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      147 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      175 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      161 جار بینراوە


چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      203 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      181 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      277 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      239 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      263 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      267 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      261 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      213 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      258 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      215 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      275 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      319 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      303 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      331 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      413 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      386 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      447 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو