تۆ بڵێی دیموكراسی لەخۆرئاوا بەگشتی‌و ئه‌مریكا بەتایبه‌تی بمرێت‌و نه‌مێنێت؟ تۆ بڵێی شه‌پۆلێكی دیكتاتۆری‌و چه‌وسانه‌وه به‌ڕێوه‌بێت‌و له‌گه‌ڵ پۆپۆلیستیدا جیهان داگیر بكات؟ بەتایبه‌تیش لەسایه‌ی كۆچی به‌رده‌وام‌و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆری ته‌كفیرییه‌كاندا. ئه‌م پرسیارانه تا ئه‌م دواییانه‌ش پرسیاری واقیعی نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا بۆته بابه‌تی قسه‌و باسی نێوه‌نده سیاسییه‌كان، ئه‌مریكاش ئێستا لەژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌و به‌شێكه لەقه‌یرانه جیهانییه فراوانه‌كه.
یاشا مۆنك مامۆستای زانسته رامیارییه‌كان لەزانكۆی هارڤارد، لەكتێبه‌كه‌یدا به ناوی (گه‌ل دژی دیموكراسییه)دا كه ناونیشانه لاوه‌كییه‌كه‌ی بریتییه له (بۆچی ئازادیمان له مه‌ترسیدایه؟)، ده‌ڵێ: به‌هێزترین‌و كۆنترین وڵاتی دیموكراسی بۆ یه‌كه‌م جار لەمێژووی خۆیدا سه‌رۆكێك هه‌ڵده‌بژێرێت بەئاشكرا نه‌ریته بنه‌ڕه‌تییه ده‌ستوورییه‌كان به سووك سه‌یر ده‌كات. كه‌سێكی تینووی ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌مه نوقڵانه‌ی خێر نییه، شه‌ڕه.
تیمۆسی سنایده‌ر مامۆستای زانكۆی یێڵ له كتێبه‌كه‌یدا بەناوی (رێگای به‌ره‌و نه‌مانی ئازادی)دا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه دیموكراسییه‌كه‌ی ئه‌مریكا رۆژێك لەڕۆژان كۆتایی پێ دێت، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ گرژییه ئابووریی‌و ره‌گه‌زییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. سنایده‌ر پێیوایه هه‌ر ئه‌و كێشه ره‌گه‌زی‌و ئابووریانه بوون كه بوونه هۆی ده‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ‌و پۆپۆلیستی سیاسیش وه‌ك گێژه‌ڵوكه خۆرئاوای هه‌ژاند. ئه‌وه‌تا بەریتانیا ده‌نگی داوه بەده‌رچوون لەیه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا ده‌نگی داوه به تره‌مپ، ئه‌ڵمانیا حزبی لەپێناو ئه‌ڵمانیادا 13%ی كورسییه‌كانی هێنا، هه‌موو ئه‌م دیمه‌نانه پێمان ده‌ڵێن كه لیبراڵیزم‌و دیموكراسی به‌ره‌و لێكترازان ده‌ڕۆن.
هانده‌ر‌و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بیری پۆپۆلیستی لەخۆرئاوا، ئه‌و بیره‌یه كه جه‌خت لەمافه دیموكراسییه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ زۆرینه، به‌ڵام مافی كه‌مینه‌كان پشتگوێ ده‌خات، كه بنه‌مای لیبرالیزمه. تره‌مپ له‌وه‌دا هه‌ست بەشكست ده‌كات، كه لەئه‌ركی خۆی وه‌ك سه‌رۆك تێناگات، هه‌روه‌ها پۆپۆلیستییه به جۆشه‌كه‌شی هه‌موو ئامانجه‌كانی نه‌پێكا، ئه‌وه‌تا دیواره‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا‌و مه‌كسیك دروستنه‌كراوه، به‌نامه‌ی چاودێری ته‌ندروستیش به‌ته‌واوی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، كه ئۆباما-ی سه‌رۆكی پێشوو دایناوه، هێشتا هێزه‌كانی ئه‌مریكا لەئه‌فغانستانیش نه‌كشاونه‌ته‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج بەڕێژه‌ی 35% بەقازانجی كۆمپانیا گه‌وره‌كان‌و چینی زه‌نگین شكایه‌وه، كۆشكی سپی ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پلانه‌ش بوو كه كۆچی كۆچه‌رانی موسوڵمان بۆ ئه‌مریكا بەته‌واوی قه‌ده‌غه بكات، لەپاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكاش لەڕێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و گومان خستنه سه‌ر پابه‌ندبوونی درێژخایه‌ن بەهاوپه‌یمانه‌كانه‌وه وایكرد هه‌ژموونی ئه‌مریكا لەسه‌رتاسه‌ری جیهاندا كه‌مبێته‌وه، هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وایكرد دیموكراته‌كان ببنه‌وه زۆرینه.
ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، لەتوانادا هه‌یه‌و ده‌كرێ دیموكراسی لەچنگی پۆپۆلیستی رزگار بكرێت؟ لەكاتێكدا پلانی ده‌ركردنی به كۆمه‌ڵی كۆچه‌ره نایاساییه‌كان، كه پلانی تره‌مپ‌و لایه‌نگره‌كانیه‌تی، پێویستی جۆرێك لەدڕنده‌یی هه‌یه كه زۆربه‌ی لیبراڵه‌كان رقیان لێیه‌تی. كاتێك حكومه‌تێك دوای هه‌ست‌و سۆزی پۆپۆلیستیانه ده‌كه‌وێت له مه‌سه‌له‌ی كۆچه‌ر‌و په‌نابه‌راندا، ئه‌گه‌ری هه‌یه لەشوێنێكی مه‌ترسیداره‌وه سه‌ر ده‌ربهێنێت، ئه‌وه لەكاتێكدایه كه ئه‌وروپاش ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پۆپۆلیستی نه‌گه‌ڕێته‌وه.
لەئه‌وروپا شه‌پۆلی حزبه نیشتمانییه ده‌مارگیره‌كان باڵكێشه، ئه‌و شه‌پۆله ترسی فره‌ڕه‌نگی كه‌لتوور‌و جیهانگیریی لەپشته‌وه‌یه، هاوكات بیری نه‌ته‌وه‌یی ده‌مارگیریش به‌رده‌وامه له دزه كردنه ناو سیاسه‌تی گشتییه‌وه، هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه زیادبوونی كۆچه‌ر‌و په‌نابه‌ران هه‌ڕه‌شه لەیه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، دوو له‌سه‌ر سێی هاووڵاتیانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش وای ده‌بینن كۆچ كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر وڵاته‌كانیان هه‌یه.
ژان گاریج مێژوونووسی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێ: پۆپۆلیستی بەته‌نها له‌سه‌ر نه‌مانی ئاسایشی ئابووری ناژی، به‌ڵكو له‌سه‌ر پێكدادانی كه‌لتووره‌كانیش ده‌له‌وه‌ڕێ. كه ئه‌مه‌یان زۆركه‌س په‌ی پێ نابات، چونكه لەكاتێكدا كه دیموكراسی لیبرالی لەقه‌یراندا ده‌ژی مارتن ۆڵف لەلێدوانێكدا بۆ فاینانشاڵ تایمز پرسیار ده‌كات‌و ده‌ڵێ: دیموكراسی لیبراڵی، كه خۆی پێكهاته‌یه‌كی فشه‌ڵه لەئازادی تاك‌و كاری مه‌ده‌نی، چۆن ده‌توانێ هاوسه‌نگی لەنێوان ئه‌و دوو بابه‌ته‌دا رابگرێت.
دیامۆند لەزانكۆی ستانفۆرد به‌م شێوه‌یه بابه‌ته‌كه ده‌خاتەڕوو: دیموكراسیی لیبراڵی چوار ره‌گه‌زی گرنگ‌و پێویستی هه‌یه كه بریتین له: هه‌ڵبژاردن‌و ئازاد‌و بێگه‌رد، به‌شداری چالاكانه‌ی هاووڵاتیان، پاراستنی مافه مه‌ده‌نییه‌كان‌و مافی مرۆڤ بۆ هه‌موو هاووڵاتیان، له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا كه هه‌موو هاووڵاتیان بەیه‌كسانی پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
رێكخراوی فریده‌م هاوسی ئه‌مریكا كه رێكخراوێكی قازانج نه‌ویسته لەڕاپۆرتی 2018ی‌دا نووسیویه‌تی: دیموكراسی لەقه‌یراندایه، ئه‌و به‌هایانه‌ی دیموكراسی به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات وه‌ك ئازادی راده‌ربڕین‌و سه‌روه‌ری یاسا رووبه‌ڕووی هێرشی توند بۆته‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان. پرۆفیسۆر دیامۆند-یش ده‌ڵێ: پابه‌ندبوون بەپێوه‌ره‌كانی دیموكراسی لیبراڵییه‌وه ەلئه‌مریكا لەپاشه‌كشه‌دایه.
یاشا مۆنك ده‌ڵێ: لیبراڵیزمی نادیموكراسی‌و دیموكراسی نالیبراڵ هه‌ڕه‌شه لەدیموكراسی لیبراڵ ده‌كه‌ن، لەیه‌كه‌میاندا دیموكراسی زۆر لاوازه‌و تیایدا په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاسایشی ئابووری ده‌كرێنه قوربانی ئازادی تاكه‌كه‌س، له‌وی دووه‌میشیاندا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه لیبراڵیزمی نادیموكراسی كۆتاییه‌كه‌ی بەده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌بژێر ده‌گات‌و دیموكراسی نالیراڵیش بەده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار ده‌گات.
ئابووری لیبراڵ ئه‌و ئامانجه‌ی نه‌پێكا كه له‌به‌رچاوی گرتبوو، راستتر وایه بڵێین لیبراڵیزمی ئابووری خاوه‌ن كارگێڕییه‌كی خراپ، یارمه‌تیده‌ر بوو له له‌قكردنی سه‌قامگیریی سیاسیش‌دا. ئه‌م قسه‌یه یارمه‌تیمان ده‌دات تێگه‌یشتن‌و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و كاردانه‌وه نه‌ته‌وه‌یی‌و پۆپۆلیستییه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی گرتۆته‌وه. ئه‌سته‌مه دیموكراسی تووڕه‌یی خه‌ڵك پشتگوێ بخات‌و حسابی بۆ نه‌كات، ئه‌و تووڕه‌ییه‌ش لەئاستێكی فراواندایه، هه‌ستی پۆپۆلیستانه له ئه‌ڵمانیا‌و ئه‌مریكا نموونه‌یه‌كی گونجاوه، ئه‌وه‌تا پۆپۆلیسته‌كان به ئه‌نجێلا مێركل ده‌ڵێن شێته.
بیری پۆپۆلیستی له ئه‌ڵمانیا ئه‌و راستییه دێنێته ئاراوه كه زۆر كه‌س هه‌ن له‌و وڵاته ده‌ترسن‌و نیگه‌رانن له‌وه‌ی حزبی له پێناو ئه‌ڵمانیادا رقی لەهه‌موو بیانییه‌كه، هاتنه پێشه‌وه‌ی حزبی لەپێناو ئه‌ڵمانیادا زۆر بابه‌ت ده‌وروژێنێت، له‌وانه په‌نابه‌ران، تیرۆری ته‌كفیری كه خودی خۆرئاوا ده‌ستی هه‌بووه له دروست كردنیدا له سوریا‌و عیراق، پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌مریكا‌و ئه‌وروپاش دروست ده‌كات. پرسیاری كۆتایی ئه‌وه‌یه: ده‌كرێ دیموكراسی لەچنگی پۆپۆلیستی رزگار بكرێت؟ خۆرئاوا چۆن ده‌توانێ رووبه‌ڕووی تیرۆر بێته‌وه لەكاتێكدا خۆی به‌شدار بووه له دروست كردنیدا؟ ئه‌مه‌یه قه‌یرانی دیموكراسی خۆرئاوا لەسایه‌ی پۆپۆلیستی‌و تیرۆردا.