مەلا بەختیار

لێدانی پارێزگاری سلێمانی‌و دوو قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی

  2018-12-20 20:16      250 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای شه‌هیدكردنی شیهاب‌و جه‌عفه‌رو ئه‌نوه‌ر (21/11/1976)، رقێكی پیرۆز له‌ناخی هه‌موو ئه‌ندامێكی (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران) جۆشی ده‌خوارد‌و داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان ده‌كرد. سه‌یر ئه‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووان زیاتر له‌كاتی هێنانی ته‌رمه‌كاندا، داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌كرد، كه‌ هاتینه‌ سه‌ر جێبه‌جێكردن، ترسنۆكترین كه‌س ده‌رچوو.
مه‌فره‌زه‌یه‌ك، به‌بڕیاری شه‌هیدان: عه‌لی عه‌سكه‌ری‌و ئارام‌و كاك سالار عه‌زیز بریتیبوون له‌ (5) پێشمه‌رگه‌ هاتنه‌وه‌ سلێمانی. له‌مانه‌، یه‌كێكیان رووخاو، دووانی تریان (فشه‌كه‌ر) بوون‌و نه‌خشه‌كانیان ده‌شێواند. بۆ خۆدزینه‌وه‌ لەچالاكیه‌كه‌، كێشه‌ی گه‌وره‌یان له‌ناو مه‌فره‌زه‌كه‌دا (له‌ماڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی موهه‌ندیس) نایه‌وه‌و به‌هه‌زار حاڵ لێكم كردنه‌وه‌و ته‌نها شه‌هید (سۆران)‌و (فاخر)م هێشته‌وه‌. دوو فشه‌كه‌ره‌كه‌، یه‌كێكیان گیراو ئه‌حمه‌دی موهه‌ندیسی به‌گرتداو له‌سێداره‌ش درا.
كه‌ دڵنیابووین له‌جوامێری سۆران‌و فاخیر، نه‌خشه‌ گۆڕدرا. شوێن ئاماده‌ كرا. سه‌یاره‌ی گواستنه‌وه‌ دیاریكرا. چاودێری پارێزگا به‌وردی ئه‌نجامدرا. چه‌ك‌و شوێن‌و كاتی لێدان، ساغكرا. ماڵی كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستنیشان كرا. (20/21)ی12/1976 رێكه‌وتی ئه‌مشه‌و، له‌گه‌ڵ سۆران‌و فاخیر كه‌بابم بۆ بردن‌و پلانه‌كه‌مان تاووتوێ‌ كردو دڵنیا بووم دوودڵ نین. به‌یانییه‌كه‌ی سه‌عات هه‌شت چووینه‌ مزگه‌وته‌كه‌. به‌پلایس قفڵی ده‌رگای سه‌ربانی مزگه‌وته‌كه‌مان شكاند. سۆران‌و فاخر سه‌ركه‌وتن‌و دامه‌زران بۆ ده‌ستڕێژ.
چوومه‌ سه‌ر شه‌قامی مه‌وله‌وی‌و به‌رامبه‌ریان وه‌ستام. كاك دلێری سه‌ید مه‌جید له‌به‌رامبه‌رمدا چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆنی ده‌كرد، وه‌كو په‌رله‌بێلێك كه‌ پارێزگار كه‌وتۆته‌ ڕێ‌. به‌ڵام كه‌مێك دواكه‌وت. من هه‌ر نه‌شڵه‌ژام. به‌ئیشاره‌ت سۆران‌و فاخیریشم ئارام ده‌كرده‌وه‌. له‌پڕ هات. ده‌ستم بۆ هه‌ڵبڕین ته‌قه‌ بكه‌ن. كاتێكم زانی:
سۆران‌و فاخر، وه‌كو دوو قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی، ده‌ستڕێژیان لەمارسیدیسه‌ ره‌شه‌كه‌ی پارێزگار كرد. چاوم لێبوو، وه‌كو شه‌سته‌باران، دایانبێژا. من‌و كاك دلێر، كشاینه‌وه‌. سۆران‌و فاخیریش، گه‌یشتنه‌وه‌ سه‌یاره‌كه‌و گه‌یاندرانه‌وه‌ ماڵی شه‌هید سه‌رداری برینپێچ.
دیمه‌نی لێدانی پارێزگار، ده‌تگوت فلیمه‌. ئازایه‌تی سۆران‌و فاخر، هه‌رگیز وێنا ناكرێ‌. شڵه‌ژانی حكومه‌ت‌و چالاكیه‌كه‌، خه‌ڵكی شاری كردبووه‌ خاوه‌ن شانازییه‌كی گه‌وره‌و دڵسۆزان پیرۆزباییان له‌یه‌ك ده‌كرد. ئیزگه‌ی له‌نده‌ن باسی كرد. مام جه‌لال هه‌میشه‌ ده‌یگوت: دوای لێدانی پارێزگار، متمانه‌ی ئێمه‌ له‌سوریاو لیبیاو له‌ناو فه‌له‌ستینیه‌كاندا، به‌رز بووه‌و ئامادەبوون هاوكارییه‌كی زیاترمان بكه‌ن.
سۆران هه‌ورامی.. شایه‌نێتی وه‌كو قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی لەگه‌شترین لاپه‌ڕه‌دا تۆمار بكرێ‌. فاخیریش، نموونه‌ی شۆڕشگێڕی كه‌ركوكی‌و كوردستانی بوو. دوو قاره‌مانی هه‌ورامی-سلێمانی‌و كه‌ركوكی، ئه‌م داستانه‌یان تۆمار كرد. من‌و دلێری سه‌ید مه‌جیدو عه‌بدوڵڵای خورشه‌ (ئاسۆ) له‌خزمه‌تیان بووین. سڵاو لەئارامگای سۆران هه‌ورامی، كه‌ به‌راستی له‌گه‌ڵ فاخیردا، قاره‌مانی ئه‌فسانه‌یی بوون. به‌گیانی به‌رزی شۆڕشگێڕێتی (ئه‌وسا!) ئاماده‌بوون لەتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی رابه‌ره‌ شه‌هیده‌كانیاندا، گیانیان ببه‌خشن.

 

وتاری زیاتر











وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      98 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      101 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      105 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      80 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      110 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      90 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      93 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      80 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو