شوان كەریم كابان

زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاكەمان

  2019-09-02 16:11      202 جار بینراوە        کۆمێنت

لەم یەك دوو هەفتەیەی رابردوودا، لە دوو بۆنەدا بێڕێزی بەرامبەر ئاڵای كوردستان و هەڵگرانی كراو لەسەر ئەو رووداوانەش، میدیای كوردی و سوشیال میدیاو دامودەزگا حكومی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان قسەی زۆریان كردو هەڵوێستی زۆریان نواند، زۆربەی هەرە زۆریش سەرزەنشتی توندی هەردوو حاڵەتەكە بوو، جگەلەوەی هەندێكیش داوای كردبوو هەڵوێست وەربگیرێت.
بەندە لەم بارەیەوە چەند تێبینیەكم هەیە:
-1ناكرێت و ناشبێت ئێمەی كورد وا بیربكەینەوە كە نەیارو ئەوانەی خۆیان بەدوژمنیشمان دەزانن، وەك ئێمە بیربكەنەوەو كوردانە هەڵسوكەوت بكەن، دەبێ ئەو راستییە لامان روون بێ، ئەوان پێچەوانەی ئێمەن.
-2ناكرێت هەڵسوكەوتی كەسێك، یان چەند كەسێك كە دژی نەتەوەكەمانە، بەهەڵوێستی نەتەوەی هەڵەكەرەكە حیساب بكرێت.
-3ئەگەر باش دیقەت بدەین و راستگۆیانە بڕوانیتە كۆی دیمەنەكە، كوردێكی زۆریش هەن بڕوایان بەو ئاڵایە نییە كە لەهەرێمی كوردستانی عیراق و لەباشووری كوردستاندا بەڕەسمی ناسراوەو بەپێی یاسا چەسپیووەو لەدەیان بۆنەی نەتەوەیی و نیشتمانی و لەكۆبوونەوەی جیاجیادا لەدەیان وڵات، ئەو ئاڵایە نابینین، بەڵكو رەنگ و ئاڵای تر دەبینن. ئیتر بۆ دەبێ گلەیی لەخەڵكی تر بكەین.
-4نەیارەكانمان و ئەوانەی خۆیان لەخانەی دوژمنی ئێمەدا دادەنێن، سەیری خۆمان دەكەن، ئێمە دوانمان پێكەوە رێك نین، بەرژەوەندی نەبێ هیچ دوو حزبێكمان پێكەوە كۆنابینەوە، هەریەكەمان روو لە لایەكین، لەبەغدا هیچ دوو حزبێكمان كۆك نین، ئەممان دەیەوێ ملی ئەوی تر بشكێنێ، لە مەحكەمەی ئیتیحادی دەیان شكات لەم هەرێمە كراوە، لەشاشەی كەناڵە عەرەبیەكانەوە هەندێ سیاسی و رۆشنبیرمان، ئەوەی بەحكومەتی هەرێم و حزبە كوردییەكانی دەڵێن، بەداخەوە بەڕژێمی بەعسیان نەوتووە. كە لەگەڵ وەفدو نێردەی وڵاتان كۆدەبینەوە كەسمان ئەوی تر بەباشی وەسف ناكات. لەگەڵ یەكتردا زۆر توندو رەق و رق ئەستوورین، لەگەڵ نەیارو دوژمنەكانماندا نەرم و لێو بەخەندەین، لەماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا هەرچی خراپە بەهەموو زمانەكان بەیەكترمان كردووەو هیچ نەماوە بەیەكتری نەڵێین، باشە گەر ئێمە وا بەخۆمان و هەرێمەكەمان بكەین، بۆ داوا لەخەڵك بكەین رێزی خۆمان و ئاڵاكەمان بگرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، زیندووە قەت نانەوێ ئاڵاكەمان.

*بەداوای لێبووردنەوە ئەم وتارە ماوەیەک لەکاتی بڵاوکردنەوەی دواکەوت

وتاری زیاتر


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      45 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      45 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      46 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      51 جار بینراوە



مەترسییەكی خۆ مەڵاس داو‬ شوان كەریم كابان
2020-12-14 22:26      69 جار بینراوە


گیرۆدەی دەستی سیاسەتی خۆی!‬ شوان كەریم كابان
2020-11-23 20:05      74 جار بینراوە

ئێمه‌ له‌ عیراقدا چین؟‬ شوان كەریم كابان
2020-11-21 16:23      55 جار بینراوە

سڵاو لەیادو یادەوەریتان‬ شوان كەریم كابان
2020-11-20 22:30      53 جار بینراوە



ترامپ چی چنییەوە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-09 15:42      72 جار بینراوە


دڵتان دانەمێنێ! ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-07 16:19      63 جار بینراوە

ئه‌و نوێژه‌ی نه‌كرا‬ شوان كەریم كابان
2020-10-30 10:26      73 جار بینراوە

ئەمە ئەمریكایە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-27 20:44      64 جار بینراوە

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-24 17:56      61 جار بینراوە

وەلانانی گەورەكان!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-19 21:44      70 جار بینراوە

خێری سیاسەتكردن! ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-10 18:09      75 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو