شوان كەریم كابان

ئەمجارەش یاسای چاكسازی*

  2019-09-07 19:31      167 جار بینراوە        کۆمێنت

ماوه‌ی ساڵێكه‌، قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی یاسای چاكسازی لەمووچەو ده‌رماڵەو خانه‌نشینی … هتد ده‌كرێت و هه‌موو حزب و فراكسیۆنه‌كانیش بەیاسای خۆیانی ده‌زانن، یانی ده‌ڵێن ئێمه‌ پێشكه‌شمان كردووه‌. لەڕاستیشدا ئه‌و یاسایه‌ كه‌ نازانم ئێستا ناوه‌كه‌ی چی لێهاتووه‌، چونكه‌ یاساكه‌ لای حكومه‌تەو كۆمه‌ڵێك چاكسازی و گۆڕانكاری تیادا كراوەو بڕیاره‌ پاش سه‌رله‌نوێ پیاداچوونه‌وه‌، بنێردرێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، لەبنه‌ڕه‌تدا ساڵی پار حكومه‌تی هه‌رێم دایڕشتووەو ناردییه‌ په‌رله‌مان و ئه‌وساكه‌ش حكومه‌ت ته‌نها لەیه‌كێتی و پارتی پێكهاتبوو، ئه‌وانی تر لێی كشابوونه‌وه‌.
ئێستا شه‌وو رۆژ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایەو سه‌رجه‌م میدیاكان سه‌رقاڵی گفتوگۆن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كه‌ی، گه‌رچی هێشتا به‌ دیقه‌ت هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیار نین و زۆریش ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، نزیكه‌ی سه‌دو بیست ملیار دینار مانگانه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت و له‌نێو ئه‌م یاسایه‌شدا زۆربه‌ی زۆری میدیاكان فۆكسیان له‌سه‌ر مووچەو خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانه‌. چاكسازیی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا، له‌هه‌ر بوارێكدا بێت، كارێكی چاك و گرنگه‌ هه‌موو پشتگیری ده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌ت گه‌ر چاكسازییه‌كه‌ بۆ رێگرتن بێ لەگه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پارەو پولی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌:
1. له‌نێو ئه‌و یاسایه‌دا، قسه‌ له‌سه‌ر دوو موچه‌یی و سێ موچه‌یی، خانه‌نشینی نایاسایی، ده‌رماڵه‌ی ناشایسته‌ بۆ هه‌ندێ فه‌رمانگەو فه‌رمانبه‌ر كه‌ لەڕووی یاسایی و به‌پێی رێنماییه‌كان، شایسته‌ی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ نین، به‌خشینی پله‌ی باڵا بەژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س كه‌ لەبنه‌ڕه‌تدا فه‌رمانبه‌ر نه‌بوون، مووچه‌ی پله‌ باڵاكان و موچه‌ی خانه‌نشینییان، كه‌چی ته‌ركیزی یه‌كه‌م و ئه‌خیر له‌سه‌ر خانه‌نشینی و مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر، نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچەو خانه‌نشینی، گه‌ر هه‌موو مووچەو خانه‌نشینییه‌كانیشیان ببڕدرێت، ناكاته‌ دڵۆپێك له‌ ده‌ریای داهاتی نه‌وت!
چونكه‌:
أ- به‌شێك لەپه‌رله‌مانتارانی هه‌موو خوله‌كان مامۆستای زانكۆ بوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاری خۆیان، حكومه‌ت هه‌ر ده‌بێ مووچه‌یان بداتێ و مووچه‌ی مامۆستای زانكۆش كه‌م نییه‌.
ب- به‌شێكی تریان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، یان به‌ڕێوه‌به‌ر بوون له‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌وانه‌ش له‌ ده‌ست به‌كاربوونه‌وه‌یان بێگومان مووچه‌یان ده‌بێ.
ج- به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتاران جارێكی تر ئه‌ركی تریان پێ سپێردراوه‌ له‌ نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا و مووچه‌یان هه‌ر هه‌یه‌.
د. به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌كیشیان كۆچی دواییان كردووه‌.
ه- ژماره‌یه‌كیش له‌ په‌رله‌مانتارانی خوله‌كان، به‌ تایبه‌تیش خولی یه‌كه‌م و دووه‌م، ئه‌ندامی باڵای حزبه‌كان بوون له‌ م.س و سه‌ركردایه‌تی و باشتر ئه‌ركی تریان پێ سپێردراوه‌، بۆیه‌ مووچه‌یان هه‌ر ده‌بێ.
و- ژماره‌یه‌كی تر له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌ر پێنج خوله‌كه‌، پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حزبه‌كانیانن، گه‌ر مووچه‌ یان خانه‌نشینی په‌رله‌مانیشیان نه‌بێ، ئه‌وا مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ وه‌رده‌گرن و به‌و حوكمه‌ی ساڵانی پێشمه‌رگایه‌تیشیان زۆره‌، مووچه‌كانیان كه‌م نابێت.
بۆیه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ هیچ مووچه‌یه‌كیان نه‌بێ، یانی به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان هه‌ر مووچه‌ له‌ حكومه‌ت وه‌رده‌گرن. ئه‌ی بۆچی ته‌ركیزی زۆر هه‌ر له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانه‌؟ له‌ راستیدا ئه‌مه‌ مه‌به‌ست و ئامانجی لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنی جاران بوو كه‌ مه‌به‌ستی بوو شكۆی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتار بشكێنێ و به‌داخیشه‌وه‌ بۆی چووه‌ سه‌ر و له‌به‌ر موزایه‌ده‌ی سیاسی، لایه‌نه‌كانی تریش وه‌دوی كه‌وتن.
2. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه‌ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌یه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و رێگرتنه‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، ئه‌ی باشه‌ بۆ په‌رله‌مانی به‌ڕێزی كوردستان داوای كه‌شفێكی ورد ناكات بۆ داهات و سه‌رفیاتی ئه‌و ساڵانه‌ی یاسای بودجه‌مان نه‌بووه‌، تاكو بزانرێت داهاتی فرۆشتنی نه‌وت چه‌ند بووه‌ و داهاتی تری ناوخۆ چه‌ند بووه‌؟ چه‌ند و چۆن سه‌رف كراوه‌؟ ‌و بۆ ئێستاش به‌ هه‌مان شێوه‌ داوای شه‌فافیه‌ت بكات له‌ فرۆشتن و داهاتی نه‌وتدا و ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ش بۆ خۆی تۆمار بكات.
3. به‌نده‌ به‌ش به‌ حاڵی خۆم، وه‌ك هاووڵاتیه‌كی هه‌رێم، بڕوام وایه‌ ته‌ركیزكردنه‌ سه‌ر یاسای چاكسازی لای یه‌ك دوو لایه‌نی هاوده‌م و خاوه‌ن رێكه‌وتنی سیاسی دوو قۆڵی، سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكه‌ به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ و دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌ره‌كی و چاره‌نووسساز كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیان و ئاینده‌وه‌یه‌تی.
* به‌نده‌ وتارێكی دوور و درێژم ساڵی 2008 له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت له‌ كوردستانی نوێدا بڵاوكردۆته‌وه‌.

 

وتاری زیاتر

كازمی لەنێو ئاگردا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-27 23:34      32 جار بینراوە

یەكێتی و ئەركە نوێكان‬ شوان كەریم كابان
2020-07-25 23:22      43 جار بینراوە


هەرێم و بەغدا ‬ شوان كەریم كابان
2020-07-17 16:25      39 جار بینراوە




كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      46 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      79 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      73 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      54 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      94 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      91 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      83 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      80 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      112 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      109 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      110 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      110 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      142 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      130 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      140 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو