عەتا كەریم

هەڵەكە لەكوێدایە؟

  2019-02-27 10:10      225 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باجی هەڵەو كورتهێنان لەپێشهاتەكان دەدات، ئەگەر وای لێكبداتەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەبێ رێكەوتنی كۆتایی لەگەڵیدا، لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كە هێزی سێهەمی براوەی هەڵبژاردنەكانە، نزیكبووەتەوەو دانیشتنی پەرلەمانیان كرد!
هەرچەند ئێستا نامەو نامەكاریی سیاسیی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا هەیە، بۆ هێوریی سیاسی نێوانیان لەدوای دانیشاندنی پەرلەمان لە 18ی شوباتدا، بەبێ دووەم هێزی براوەی هەڵبژاردن، بەڵام وەبیرهێناوەی هەڵەكانیش پێویستە.
یەكێتی، بەرلەهێزە سیاسییەكانی دیكە كە بەشداریی هەڵبژاردنی (30 ئەیلولی 2018)ی كرد بۆ خوولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، دەیزانی كە تۆماری دەنگدەران كە كۆمسیۆن پشتی پێبەست، كە وەك دەوترا «پڕە لەناوی مردوو، ئاوارە، دووبارە بەقەبارەی (20-30) كورسی، بەڵام هەموویان بە یەكێتیشەوە رازیبوون و پاككردنەوەی تۆماریان نەكردە پێشمەرجی هەڵبژاردنێكی بێگەرد، كە ئەنجام، پارتی كردە خاوەنی (45) كورسی.
سەرباریش، ئەنجامی بەرایی راگەیەندرا، كە ئەو تۆمارە چ ئەنجامێكی خوڵقاند، بەڵام دیسانەوە یەكێتی لەڕێی نوێنەرەكانییەوە لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆو راپرسی هەرێم، (ئۆ كەی)ی دا، بەقەبووڵكردنی ئەو ئەنجامەی هەڵبژاردن، لەكاتێكدا نوێنەری گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووش ناڕازیبوون، بەڵام بە (پارتی+ یەكێتی) رەتبوو!، كە دەكرا لەپێناوی دیموكراسی و بەربەستدانان لەساختەكاریی، (ئۆ كەی) بە ئەنجامەكە نەدرێ!.
بەر لەوانەش بەئەزموونی رابردووی خولەكانی دیكە، (11) كورسیی كۆتاكان، كۆنترۆڵ و بڕیارو ئاراستەكردنیان لەبەرژەوەندیی پارتیدا بووەو دەبێت، لانیكەم دەكرا بەر لەهەڵبژاردن، مەسەلەی كۆتاكان رێكبخرێتەوە، بەگوێرەی رێژەو قەبارەی راستەقینەی خۆیان و سەربەخۆیی ئیرادەیان، لەكاتێكدا نوێنەرانی عیراق خاوەنی (329) كورسییە، تەنیا (9) كورسی بۆ كەمینەكانە، بەڵام لەپەرلەمانی كوردستان (11) كورسی كەمینەیە لەكۆی (111) كورسی، هەروەها ئەو (11) كورسییەش قەبارەی دەنگدانەكەی (11 هەزار و 641 دەنگە)، ئەمەش لێكدانەوەی پێویست نییەو پشتیوان و پاڵنەرەكەی روونە!.
ئەمانە و زۆری دیكەش مامەڵەی هەڵەی بەسەرداڕۆیشتووی یەكێتیی و تەواوی هێزە سیاسییەكانی دیكەن، كە دەبێت قەبووڵی ئەنجامەكەیشی بكەن، یاخود رێگەیەكی دیكە بدۆزنەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وانەی لەڕووداوی هەوڵی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای دەستووری هەرێم وەرگرت، كە وای لەو هێزەكرد تووشی شڵەقانی سیاسیی ناوخۆیی بكات، بەتایبەتی كە دەستبەرداری كورسی سەرۆكایەتی هەرێم نەبوو، دواتریش هەڵەی داخستنی پەرلەمان و هەروەها دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕانی لەحكومەت كرد، بەبێ گوێدان بەشكۆی دامەزراوەی تەشریعی و حكومەت و پرۆسەی دیموكراسیی و فرەیی سیاسیی، بۆیە لەهەڵبژاردنی ئەم خولەدا پارتی ئەو جێگەی كۆنترۆڵكرد كە بووە هۆكاری گێژاوی سیاسیی و حوكمڕانی، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان پەرلەمانێكی لەو جۆرەی دەویست ‌و واش جێبەجێی كرد كە خواستی بوو، ئەویش بەهێزی (كۆمسیۆن و دادگاو تۆمارو تەڵەی سیاسی)، كە لەم خولەدا خاوەنی (45) كورسی و(11) كۆتایە.
لەسەرۆكایەتی پەرلەمانیشدا جێگری یەكەم سەربە پارتییە و جێگری دووەهەمیش بۆ توركمانە كە لە كۆتاكانەو هەر نزیكە لەپارتی!، ئەوەی دەبێتە سەرۆكی پەرلەمانیش دەبێت ئەركی تەنیا (ئۆ كەی) كردنی ئەو پڕۆژەو یاسایانە بێت كە بەزۆرینە، تێدەپەڕێنرێن و هیچی تر.
ئەدی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت و هەرێم چی روودەدەن؟ ئەوەی روویدا، لەپەرلەمان بووەو درێژكراوەیشی دەبێت، چونكە سكێچی وێنەكە دیارەو رەنگكردنی بەشێكی، تابلۆ گەورەكە نیشان دەدات.

وتاری زیاتر

شەڕ لەگۆڕەپانی ئەلیكترۆنیدا!‬ عەتا كەریم
2020-09-19 17:45      44 جار بینراوە

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      106 جار بینراوە

لە مەركەزی بترسن‬ عەتا كەریم
2020-05-09 15:13      125 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      369 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      313 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      231 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      291 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      356 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      467 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      317 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      327 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      279 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      280 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      390 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      379 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      610 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      412 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      516 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      503 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      505 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو