لوقمان غەفوور

میدیای ئەمریکی باس لەچەکی کیمیایی دەکات

  2019-10-19 20:10      380 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژنامەو سایت و تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکا، باسیان لەئەگەری بەکارھێنانی چەکی فسفۆرو کیمیایی دەکرد کە تورکیا لەم دوو ڕۆژەدا بەکاری ھێنابێت. ئەویش دوای ئەوەی پشکنینی پسپۆرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەنێو سوریاوە راپۆرتێکی لەو ڕووەوە پێشکەش بەکۆشکی سپی کردووەو کۆشکی سپی-یش رادەستی دەسەڵاتی چوارەمی ئەمریکاو ئەوروپای کردووە.
تورکیا بەم کارە نامرۆییەی دەکەوێتە ناو قەفەزی تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی، دەکەوێتە بەر لێپێچینەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمەش وادەکات کاری ھێرشکردنە سەر رۆژئاوا لەسەری قورستر بێت.
مەسەلەی ساغبوونەوەی چەکی کیمیایی لەسەر تورکیا ئەگەر لەئێستاشدا نەبێت بەکێشەیەکی گەورەی تاوانی جەنگ، ئەوا ئەمریکا ھەمووی بۆ کۆدەکاتەوە بۆ ئایندەیەکی نزیک. تورکیا زەحمەتە لەم گێژاوە رزگاری بێت، چونکە ئەندامی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیاییە کە ژمارەیان ١٨٩ ئەندامە. 
ئەگەر ململانێ نێودەوڵەتییەکان کاری لێپێچینەوە تێکنەدات وەک ساڵی ٢٠١٧ کە بەرامبەر سوریا کراو تۆمەتبارکرا بەوەی چەکی کیمیایی بەکارھێناوەو دواتر روسیا ڤیتۆی کرد لەئەنجومەنی ئاسایش، ئەوا پێدەچێت بڕیارێکیش دەربارەی تورکیا دەرکرێت. ئەوکات ئەو قسەیەی دیڤید فرۆم نووسەری گۆڤاری ئەتلەنتا کە ھەفتەی پێشوو لەوتارێکدا نووسی: "ساڵێکی تورکیا ئەبێت ئاوات بەدۆخی سوریا بخوازێت" دەبێت بەئەگەرێکی ڕاست.
مانشێتی ئەو ڕاپۆرت و ھەواڵانەی ئەمڕۆ باسیان لەبەکارھێنانی چەکی فسفۆرو کیمیایی دەکرد:
ڕۆژنامەی زە تایم: ئەگەر ھەیە تورکیا چەکی فسفۆری دژ بەھاووڵاتییە مەدەنییە کوردەکان بەکارھێنابێت.
ڕۆژنامەی ھێڵ: ئەردۆغان بەھۆی چەکی قەدەغەکراوەوە وەک سەدامی لێدێت.
یو ئێس تودەی: دەشێت چەکە ترسناکەکەی بەکارھێنابێت. 
تەلەفزیۆنی ئەی بی سی: تورکیا وادەردەکەوێت چەکی کیمیایی بەکارھێنابێت بەرامبەر خەڵکی سێڤێل لەتورکیا.
فۆڕن پۆلسی: وادەرەکەوێت بەکرێگیراوەکانی تورکیا چەکی فسفۆریان بەکارھێنابێت بەرامبەر بەمەدەنی.
ناشناڵ ڕیڤیو: پشکنینیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخەن کە چەکی کیمیایی بەکارھاتبێت لەلایەن ھێزی تورکیاوە لەسوریا.
بزنس ئینسایدەر: تورکیا دەشێت چەکی کیمیاوی بەکارھێنابێت بەرامبەر کوردەکان.
نیوزویک: تورکیا تاوانبارە بەتاوانی جەنگ دوای ئەوەی گوماندەکرێت فسفۆڕی بەکارھێنابێت دژی کوردەکان لەسوریا.

 

وتاری زیاتر

بۆچی نرخی نه‌وت سفره‌؟‬ لوقمان غەفوور
2020-04-21 01:16      98 جار بینراوە

بۆ WHO شكستی هێناوه‌!‬ لوقمان غەفوور
2020-04-12 15:14      79 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو