د.سەردار عەزیز

چەند سەرنجێک لەسەر دۆخی عیراق

  2019-11-01 15:06      184 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکەم، زۆرینەی خەڵك، بەتایبەتی لاوان نازانن چییان دەوێت، بەڵام دەزانن کە بێزارن و هیچ داهاتوویەک نابینن.
دووەم، نوخبەی سیاسی حاکم کە جودایە لەنوخبەی سیاسی دەسەڵاتدار دەزانێت چی دەبێت بکرێت، بەڵام نەپێی دەکرێت و نەدەهێڵن بیکات، بۆیە هەموو هەوڵی بۆ مناوەرەیە.
سێیەم، ئابووری نەوت لەعیراقدا گەشتە بن بەست، ئەمە بۆ کوردستانیش ڕاستە، بەڵام نەوت کۆمەڵگای عیراقی گۆڕی، بۆ کۆمەڵگای شاریی، کە ئێستا سەرەتای قەیرانەکانی سەرهەڵئەدات، شۆرشی ئێرانی هەمان بنەمای هەبوو.
چوارهەم، خەڵک بەئاگان، بەڵام بێدیدن.
پێنجەم، ئەوەی پێشکەش دەکرێت لەگۆڕینی دەستەی هەڵبژاردن و تەنانەت ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕیت. زیاتر لە دە ملیون کەس هەیە دەترسێت لەداهاتووی و نائومێدە، هیچ هەنگاوێکی خێرا نییە بتوانێت چارەسەری ئەم دۆخە بکات.
شەشەم، زۆرینەی داهاتی عیراق یان دەدزرێت یان دەچێت بۆ کەرتی ئاسایش و سەربازی، کە دوو کەرتی بێ بەرهەمن، لەئەنجامدا هیچ داهاتێک نییە بۆ بونیادنانی ئابورییەکی نوێ.
حەوتەم، هیچ وڵاتێکی دەوروبەر نایەوێت عیراق بەهێزبێت.
هەشتەم، حکومەت کە لەژێر فشاردایە، هیچ نییە جگە لەقاوغێکی بەتاڵ بۆ پێکەوەگرێدانی بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵێک هێز کە هیچ دیدێکیان نییە بۆ عیراق.
خوێندنەوەی هەڵبژاردنەکان
دەکرێت دروشم و سیمبولەکان ئاماژەیەکی باش بن بۆ خوێندنەوەی هەڵبژاردنەکان. زاڵترین سیمبول، ئاڵای عیراقە، ئەمە لەلایەک وەها دەخوێنرێتەوە کە گەشەی ناسیونالیزمی عیراقیە، ئەم ناسیونالیزمە تێکەڵە بەکۆمەڵێک بەهای سەدە تاریکەکان لەحوکمی ئایین و تێنەگەیشتن لەدەوڵەت و جیوپۆلەتیک و چییەتی عیراق، بەڵام لەهەمانکاتدا ئەم ئاڵا هەڵکردنە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ نەوبونی عیراق، ئەگەر عیراق هەبێت ئەوا پێویست بەداکۆکیکردن ناکات، خەڵك لەڕێگای هەڵکردنی ئاڵای عیراقەوە داوای هاتنەبوونی عیراق دەکەن، بەڵام ئاڵا جگە لەسیمبولێکی فریودەر هیچی تر نییە، دەوڵەت بەئامرازە نەرمەکان نایەتە بوون.
دروشمەکان زیاتر ئەوە دەخوازن کە توێژی سیاسی و بیرۆکراتی کەمبکرێتەوە، ئەوەی پێشنیار دەکرێت کە دەوڵەت کەسێکی سەرەکی هەبێت و کارەکان بەڕێوە ببات و ئەوەندە پەرش نەبێت، دەزانین کە دەوڵەتی نوێی عیراق وەک دەوڵەتێک فرە ئاست وەک پەرچەکردارێک بۆ دیکتاتۆرییەت بونیادنراوە، ئێستا خەڵك داوای گەڕانەوەی دەسەڵاتێکی ناوەندی بەهێز دەکەن، ئەمە جێگای سەرسوڕمان نییە، چونکە خەڵك پەرتەوازەیی وەها دەبینن کە مایەی لاوازی و بردنی سامانە، بەڵام ئەوەی پێشنیاری دەکەن چارەسەر نییە، بەڵکو پەرچەکردارە، بەتایبەتی مێژووی چەند ساڵی عیراق بەڕوونیی پێمان دەڵێت کە چۆن هەوڵی بەدیکتاتۆربوون هەبووە لەعیراقدا.
ئەوەی کرۆکی کێشەی خەڵکەو خەڵک لێی بێدەنگە، ئابووری عیراقە، ئابوورییەک کە لەدەرەوەی خەڵک بەڕێوەدەچێت. هەردوو سیاسەت و چەک بەرهەمی ئەو ئاوبورییەن، بۆیە هەرچەندە دەموچاوەکانی سیاسەت و چەک بگۆڕیت، بەتایبەتی دەموچاوی حکومەت، هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت، نوخبەی ئاوبوری سیاسی عیراقی باش دەزانن چۆن کارەکان دەکەن، هەر سێ سەرۆکایەتییەکە هیچ پشتیوانێکی خاوەن هێزی گەورەیان نییە لەئاستی عیراقدا.

وتاری زیاتر


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      45 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      33 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      36 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      30 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      57 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      34 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      46 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      54 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      66 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      56 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      60 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      85 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      67 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      75 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      105 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      91 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      101 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      79 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      78 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      103 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      98 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      89 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو