شوان كەریم كابان

گەڕانەوە بۆ سەردەمی كودەتا!

  2019-11-16 14:28      154 جار بینراوە        کۆمێنت

لەیەك دوو بابەتی تردا ئاماژەمان بەدیاردەیەك دا كەلەجیهاندا سەری هەڵداوە‌و كاری پێدەكرێ و خەریكیشە سەردەگرێ بۆ پەیڕەوانی، ئەویش گرتنەدەستی دەسەڵاتە بەزۆری زۆرداری لەڕێی دەربڕینی ناڕەزایی‌و رێكخستنی مانگرتن‌و خۆپیشاندان ئەگەرچی ئەوەی دەسەڵات بەدەستە بەهەڵبژاردنیش لەحوكم دابێت.
باشترین نموونەی بەردەست، عیراقە، لەعیراق لەئایاری 2018دا هەڵبژاردن ئەنجامدرا، بەدەیان حزب‌و هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنیان كرد‌و ژمارەیەكیان توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن‌و بچنە پەڕلەمانەوە. پاش گفتوگۆیەكی دوورودرێژ‌و پڕلەكێشمە كێش ‌و دەست تێوەردانی ئەم‌و ئەو هەوڵێكی زۆر، توانرا سەرۆك وەزیرانێك دەستنیشان بكرێت كەهەموو لایەك پێی رازی بن، هەروا لەسەر سەرۆك كۆمار‌و پەڕلەمانیش رێككەوتن ‌و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەش بەدەنگدان لەنێو پەڕلەماندا یەكلاكرانەوە، پەڕلەمانێك كەنوێنەری سەرجەم لایەنە براوەكانی تێدابوو.
ئەم حكومەتە نوێیە بەسەرۆكایەتی عادل عبدولمەهدی، هەر پاش شەش حەوت مانگ لەدەست بەكاربوونی، كەوتە بەر غەزەبی هەندێ لایەن‌و زوو داوای دەست لەكاركێشانەوەیان لێ كرد، هەندێك لایەنی تریش بۆ لاوازكردنی، بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونیان دا. هەندێكی تریشیان لەمانگی 8ی 2019 ئاشكرایان كرد كەمانگی 10ی 2019 خۆپیشاندانی گەورە لەعیراق دەبێ، هەرواش بوو خۆپیشاندان دەستی پێكردو داواكارییەكان خۆیان لەگۆڕینی دەستوور، لەگۆڕینی سیستمی حوكم، هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان، هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان جگە لەمەسەلەی دابینكرنی هەلی كار‌و بنبڕكردنی گەندەڵی‌و فەراهەم كردنی خزمەتگوزارییەكان بینیەوە، تا گەشتە ئەوەی هەنێ لایەن داوای دەست لەكاركێشانەوەی حكومەت بكەن ‌و ئامادەكاری بكرێت بۆ هەڵبژاردنی پێش وەخت.
هەموو ئەمانە لەكاتێكدایە، حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی ساڵێكی لەدەسەڵاتدا تەواو نەكردبوو هەڵبژاردنیش ساڵێك‌و یەك دوومانگ بوو كرابوو، لەوەختێكدا هەڵبژاردنی پێش وەخت، كاتێك دەكرێت، یان براوەكانی هەڵبژاردن نەتوانن حكومەت پێك بهێنن، یان كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەبەر كاری نایاسایی، یان تەزویر، ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەندنەكات ‌و ئەنجامەكانی هەڵبوەشێنێتەوە، یان دادگای باڵا، یان فیدڕاڵی ئەنجامەكان پەسەند نەكات. ئەوەی جێی سەرنجە هیچ یەكێك لەمانە نیە، ئەی خێرە داوای هەڵبژاردنی پێش وەخت دەكرێت؟
نموونەیەكی دەرەوەی عیراقیش، سەلماندنی بەرقەراربونی ئەم دیاردەیە دەكات، ئەویش بولیڤیایە، وڵاتی بولیڤیا، چەند هەفتەیەك لەمە‌وبەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی تێداكرابوو، نیڤۆمۆرالیس كە سادەترین‌و ساكارترین سەرۆكە لەدنیادا لەهەڵبژاردندا بردییەوە‌و بەتەمابوو بۆ خولی چوارەمی سەرۆكایەتی لەحوكمدا بێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن پەنای بردە بەر خۆپیشاندان ‌و مانگرتن ‌و داوای پشتگیری دەرەكی كردو ئەوەشی بۆ چووە سەر و ژمارەیەك وڵات پشتگیرییان كرد بە‌و حوكمەی ئەو وڵاتە مورالیسیان وەك چەپ دەناسی، سەرەنجام مورالیس بۆ ئەوەی وڵاتەكەی تێك نەچێ‌و ئاژاوە نەبێ، دەستی لەكاركێشایەوە ‌و لایەنگرانی مورالیس رایانگەیاند، كودەتا روویداوە!.

وتاری زیاتر

كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      30 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      51 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      57 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      36 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      77 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      72 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      71 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      64 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      92 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      98 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      88 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      95 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      120 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      113 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      121 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      159 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      96 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      113 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      130 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو