د.ئەرسەلان بایز

مینەكان دەتەقنەوە

  2019-11-27 18:16      255 جار بینراوە        کۆمێنت

(56)
نەتەوەو ئاین و مەزهەبە جیاوازەكانی نێو چوارچێوەی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كێشەو گرێ كوێرەی لە مێژووینەو بنەڕەتی ناوچەكەیە. ئەو كێشانە هەر چەند ساڵەو جارێك بە شێوەیەكی جیاواز لە یەكێ لە ناوچەكان سەر هەڵدەداتەوە. بۆ نموونە وڵاتێكی وەكو توركیا زیاتر لە پانزە بیست پێكهاتەی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی تێدایە. وڵاتێكی وەكو ئێران زیاتر لە سیانزە پێكهاتەی تێدایە. ڕێژەی نەتەوەی فارسی حوكمڕانی ئێران 35 % زیاتر نابێت. زۆر دەمێكیشە شارەزایان وتویانە عیراق (متحف الاجناس)ە (ئەرمەن،عەرەب، كورد، كلدۆ ئاشور، موسڵمان، كریستیان، سائبە، یەزیدی، كاكەیی، بەهائی، شیعە، سوننە) سوننەكانیش بەسەر تەریقەتی قادری و نەقشبەندی دابەش بوون، شیعەكانیش سەر بە چەندین (مرجع)ی جیاوازن. گەورەترینیان ناكۆكی نێوان (مرجع)ی (قم)و (نجف و كربلا)یە. جا ئەو هەموو چێشتی مجێورە چۆن لە مەنجەڵێك لە چوار چێوەی دەوڵەتێكی وەكو عیراقدا جێیان دەبێتەوە..؟
تاكو ئەمڕۆش نەتەوەو مەزهەبە حوكمڕان و سەر دەستەكان ڕۆژانە هەوڵی گۆڕینی پێكهاتەی دیموگرافی ناوچەكان دەدەن. هەر وەكو چۆن سەردەمی بەعس سیاسەتی (ڕاگواستن و بە بەعسی و بە عەرەب كردن پیادە دەكرا) ئێستاش بە هەمان شێوە لە عیراق سیاسەتی ڕاگواستن و بە عەرەب و بە شیعەكردن پیادە دەكرێت. شارە سونیەكان وەكو موصل و تكریت و دووزو كەركوك.. هتد لە ژێر فشارێكی زۆری بە شیعە كردنن.
ئەو كێشەو گرێ كوێرانە نەك هەر بۆتە هۆی نائارامی و شەڕو قەیرانی گەورە، بەڵكو بۆتە هۆی خەرج كردنی ساڵانەی سەدان ملیۆن دۆلاریش بۆ دژایەتی و سەركوت كردنی پێكهاتەو كەمینە جیاوازەكان. سەرباری ئەمانەش حكومەتەكانی ناوچەكەش دەستیان خستۆتە نێو هەناوی یەكترو هەتا بۆیان بكرێ لە ڕێگای ئەو پێكهاتانە كێشەو گرفت بۆ یەكتر دروست دەكەن. ئەگەر پێویست بوو هەموو داگیركەرانی كوردستانیش هەماهەنگی لە دژی مافەڕەواكانی گەلی كورد دەكەن. بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ئەو سەد ساڵەی ڕابردوودا هیچ كامێك لەو دەوڵەتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرنامەیەكی واقعیان بۆ چارەسەری كێشەكان نەبووە، بۆیە ئەم ناوچەیە بۆتە كێڵگەیەكی تەقینەوەی ڕۆژانەی مینەكان. تەنانەت نەتەوە سەر دەست و ژێر دەستەكان، مەزهەبە جیاوازەكان لەنێو خۆشیان تەباو گونجاو نین. سەیركەن شیعە مەزهەبە حوكمڕانەكانی عیراق و ئێران چۆن بەربونەتە گیانی یەكتر.
*(هەرێم كەمال ئاغا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گێڕایەوە: ئێستا لەنێو خۆپیشاندەرانی بەسرا ئەم نوكتەیە باوە ( یەكێك لە خۆپیشاندەرەكان لە كارمەندێكی دەوڵەت دەپرسێ: ئەم پردە كێ دروستی كردووە..؟ ئینگلیز ئەی ئەم شەقامە جوانەی كۆڕنیش كێ دروستی كردووە..؟ ئینگلیز. ئەی ئەو بەندەرانە كێ دروستی كردوون..؟ ئینگلیز. ئەی باشە حكومەتەكانی عیراق كە دوای ئینگلیز هاتوون چیان دروست كرد چیان كردووە..؟ هاتین كودەتامان بەسەر ئینگلیزەكاندا كرد. دارو دەستەی پاشایەتی سەر بە ئینگلیزمان قەتل و عام كرد. ئێ دواتر چیتان كرد…؟ چەندین حكومەتی دیموكراتی سۆسیالستی میللیمان لە بەرژەوەندی هەژاران دروست كرد..!!!)
*لە ڕاستیشدا حكومەتە شیعە یەك لە دوای یەكەكانی ئەو چواردە ساڵەی ڕابردووی عیراق لە گەندەڵی بەولاوە شتێكی ئەوتۆیان نەكرد. (تا ئێستاش نە كارگە كۆنەكانی خستۆتەوە گەڕو نە كارگەی نوێشی دامەزراندووە. ژێرخانی وڵات نەك هەر هەمان ژێرخانی سەردەمی بەعسە بەڵكو وێرانیش كراوە.. هەزاران قوتابخانەو نەخۆشخانە لە كەرەڤانە دەخوێنن). ناوەڕاست و باشووری عیراق برسیەتی گەیشتۆتە بینە قاقای خەڵك. بە هەزاران دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان بێ كارو برسی لەسەر شەقامەكان دەسوڕێنەوە.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      96 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      101 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      47 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      90 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      67 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      128 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      102 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      147 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      91 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      96 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      92 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      165 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      104 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      129 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      141 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      142 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      149 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      147 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      172 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      137 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      213 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      303 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      206 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      134 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو