د.ئەرسەلان بایز

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو

  2019-12-01 15:20      186 جار بینراوە        کۆمێنت

 (57)
*زەحمەتكێشان… ناوی حزبێكی نیشتمانپەروەری شۆڕشگێڕی كوردستانی باشوورە، هەڵگری بیروباوەڕی چەوساوەو چەپی نێو كۆڕی خەباتی چینایەتی و نەتەوەیی گۆڕەپانی سیاسییە، حزبێكی خۆڕاگر لەخەباتی شاخ و پێشمەرگایەتیدا،  خۆڕاگر لەبەردەم نەداری و گەردەلوولی دەستێوەردانی ئەملاو ئەولاو جیابوونەوە لە شاردا. سەركردەكانی پێشمەرگەی دێرینی دانەبڕاوو كادیری هەڵسوڕاوی قۆناغی نهێنی ڕۆژانی سەختی خەباتی شارەكانن. لەنێو كێبڕكێ و ململانێی حزبە گەورە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمدا، ڕاگری هاوسەنگی و برای تەبایی و یەكڕیزی گەلی كوردن. لەململانێ و تەنگژەو بۆچوونە توندڕەوەكاندا ڕاگری تەرازووی بۆچوونەكانی خۆیان بوون و بەهیچ لایەكدا نەشكانەوە.
هەفتەیەك بەر لەئەمڕۆ بێ هات و هاواری ڕاگەیاندن و كۆڕو كۆبوونەوەی دوور لەنەریتی حزبی… بێ میوانداری كەسایەتی و لایەنەكان… بێ خەرجییەكی زۆر… بێ تەنگژە… دوور لەتەكەتول و یەكتر شكاندن… پارەو دەمانچەش بۆ سەركردەكان خۆیان نەبوو تاكو بەمەبەستی كڕینی دەنگی ئەم و ئەو بیبەخشنەوە. دەیەمین كۆنگرەی خۆیان گرێدا. كۆنگرەیەك كە سێ سەدو هەفتا ئەندام بەشداری تێدا كرد. هەڤدە لە سەدیان 17 % ژن بوون. كۆنگرەكەیان تەنیا یەك ڕۆژ دوانزە كاتژمێری خەیاند. هەستكردن بەلێپرسراوێتی كەسی و حزبایەتی لەبەرامبەر ڕووداوە نەخوازراوەكانی هەرێم و ناوچەكە كە گركانێكەو كەس نازانێ چی لێ دەكەوێتەوە. لەبەرامبەر شەهیدەكان… لەبەرامبەر مەسەلە گەورەكانی گەل و نیشتمان هاندەری تەبایی و سەركەوتنی كۆنگرەكەیان بوو.
*ڕاستە ئەوانە حزبێكن لەپەرلەمان و حكومەتی هەرێم و عیراق بەشدارنین و نوێنەریان نییە. ئەمڕۆ كاریگەرییەتی گەورەشیان لەسەر بڕیاری سیاسی هەرێمی كوردستان و عیراق نییە. یەكێكن لەحزبە ئۆپۆزسیۆنەكان. بەڵام پێگەی مەعنەوی و شوێنی دیارو ناوی خۆیان هەیە، جێی ڕێزو تەقدیری میللەت و سەرجەم حزبە دەسەڵاتدارەكانن، چونكە لەلایەك سەربەخۆیی خۆیان پاراستووە، لەلایەكی تریشەوە لەهیچ كەم و كوڕی و گەندەڵی و كەمتەرخەمییەكی هەندێ ە دەسەڵاتداران بەرامبەر میللەت بەشدار نین. نەشبوون بە بەشێك لەكێشە. ئۆپۆزسیۆنێكی بنیانتەرو دۆستی هەموو لایەكن. حزبێكن بەدرێژایی مێژووی خۆیان لەڕاستە ڕێگای ڕێبازی سیاسی خۆیان لایان نەداوە.. هەیبەت و ڕێزی خۆیان پاراستووەو هەرگیز دووچاری موهاتەراتی سیاسی و موزایەدەش نەبوون.
*ماوەیەكی باش پێش بەستنی كۆنگرەكەیان زنجیرە كۆبوونەوەیەكی چڕو پڕیان لەنێوان سەركردەكان خۆیان و سەركردەكان لەگەڵ كادیرە پێشكەوتووەكانی خۆیان ئەنجامدا. دیدو بۆچوونە جیاوازەكانی خۆیان لەنێو بازنەی بەرژەوەندی حزب و گەل و نیشتمان یەكخست… پێش بچنە هۆڵی كۆنگرە دەیانزانی بەرەو كوێ دەڕۆن، لەكوێوە سەر دەردێنن و سەرگەردان نابن. بۆیە لێرەوە بەندە وەك هاوڕێیەك و دۆستی ئەوان، پیرۆزبایی ئەو لێبوردەیی و سەركەوتنەیان لێدەكەم. هیوای گەشەكردنیش بۆ ڕێكخستنەكانیان دەخوازم.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      51 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      79 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      37 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      73 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      57 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      118 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      83 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      134 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      72 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      79 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      79 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      150 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      85 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      116 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      119 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      124 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      128 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      130 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      153 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      117 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      183 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      282 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      185 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      118 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو