د.سەردار عەزیز

تورکیاو ناتۆو کورد

  2019-12-01 18:18      169 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکەمجار کە سەردانی ناتۆم کرد لە برۆکسل خوێندکاری بەکالۆریوس بووم. بنکەی ناتۆ لەناوەندێکی توێژینەوە دەچێت، بیرم دێت ئەو کاتە ناتۆیان وەها بە ئێمە ناساند کە وەک رێکخراوێکی پاراستنی ئاسایش و ئارامی بێت.
بەڵام ناتۆ زۆر لەوە زیاترە، رۆژی سێی مانگی داهاتوو ناتۆ لە لەندەن کۆدەبێتەوە. ئەم کۆبوونەوەیە جیاواز لەکۆبوونەوەکانی جاران بۆ کورد گرنگە، بەکورتی چەند پرسێک لەئارادایە کەڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەکوردەوە هەیە:
یەکەم، ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆدا یەکێکە لەکۆڵەکە تۆکمەکانی هێزی تورکیا لەسەرەتای پەنجاکانەوە هەتا ئەمڕۆ، ئەم رۆژانە ئەم کۆڵەکەیە لەهەمو ساتێک زیاتر لەقەیراندایە.
وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپاو سۆڤیەتی پێشوو کەئێستا ئەندامی ناتۆن، داوای هێزی پاراستن دەکەن لەمەترسی روسیا، بۆ ئەمە دەبێت هەر ٢٨ ئەندامەکە رازی بن، بەڵام تورکیا مەرجی هەیە. مەرجەکەی ئەوەیە کە ناتۆ پشتگیری بکات لەشەڕی دژ بەکورد.
دووەم، ئەم خواستەی تورکیا بەشێکە لەمامەڵەی نوێی تورکیا لەگەڵ ئەوروپاو ناتۆدا، کە دەتوانرێت بەمامەڵەی هەڕەشەیی ناوبنرێت. تورکیا لەهەوڵەکانی پێشووی سەرکەوتوو بووە بەتایبەتی لەپرسی پەنابەراندا، بەهەڕەشەی پەنابەر یەکێتی ئەوروپای خەساندووە. ئایا لەم پرسەشدا سەرکەوتوو دەبێت؟
سێیەم، خۆی ناتۆ لەدۆخێکی ئاڵۆزدا دەژی. ماکرۆن، کە ئێستا وەها دائەنرێت کە سەرکردایەتی ئەوروپا بکات پاش رۆشتنی بەریتانیاو مێرکڵ، بڕوای وەهایە کە ناتۆ مێشکی مردووە. ئەم وەسفەی ماکرۆن لەپاش دیدارەکەی لەگەڵ گۆڤاری ئیکۆنۆمیستدا بووەتە پرسێکی ئاڵۆز، ماکرۆن قسەی دڵی بەشێک لەئەوروپییەکانی کرد، کە گومانیان هەیە لەپشتیوانی ئەمریکا بۆیان لەکاتی هەڕەشەدا. کەخۆی لەپیادەکردنی بڕگەی پێنجی ڕێککەوتنی ناتۆدا دەبینێتەوە.
چوارهەم، وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات دژی ئەوەن کە ئەوروپا هێزی خۆی هەبێت، کە ماکرۆن داوی دەکات، چونکە بڕوایان وایە بەبێ ئەمریکا ناتوانرێت ڕێگری لە روسیا بکرێت. دۆخی ئۆکرانیا نموونەیە.
پێنجەم، ئەمریکا، ئیدارەی ئێستا، هێندە بڕوای بە ناتۆ نییە. هەمیشە باڵێک هەبووە لەسیاسەتی ئەمریکیدا کە ئەوروپیەکانی وەک موفتخۆرە، یان فریڕایدەر بینیوە. ئەم باڵە مەبەستیان ئەوەیە کە ئەمریکا ئاشتی بۆ ئەوروپا دابین دەکات، بەڵام ئەرووپاییەکان لەبەرامبەردا دژایەتی ئەمریکا دەکەن. ترەمپ نزیکە لەم دیدەوە، بەڵام ئەو زیاتر لەڕوانگەی خەرجییەوە دەیبینیت. بۆیە دەبینین کە چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی ناتۆ، بڕیاریدا کە بودجەی ناتۆ کەمبکاتەوە، وەک پەیامێک بۆ ئەروپاییەکان کە دەبێت خۆیان تێچوونی پاراستنی خۆیان بگرنە ئەستۆ.
شەشەم، ئەم دۆخە نەک هەر تورکیاو ناتۆ بەڵکو پەیوەندی نێوان تورکیاو ئەوروپای زیاتر ئاڵۆزکردووە، بەتایبەتی فەرەنسا، تورکیا فەرەنسا بەتیرۆریست ناو دەبات و فەرەنساش هەڕەشە لەتورکیا دەکات کە ناتوانیت ناتۆ بە بارمتە بگرێت. توندیی فەرەنسا کۆمەڵێک هۆکاری ناوخۆیی و هەرێمی هەیە، کە پەیوەستە بەپرسی تیرۆرو فەرەنسا.
ئایا چی دەبێت؟
یەکەم، ئەستەمە خواستی تورکیا جێبەجێ بکرێت، چونکە وەها دەبینرێت وەک ئەسپی تەروادەیە بۆ ڕوسیا.
دووەم، جێبەجێکردنی خواستی تورکیا فروانکردنی سیاسەتی هەڕەشەیە لەیەکیتی ئەوروپاوە بۆ ناتۆ، کە ئەگەری هەیە بگوێزرێتەوە بۆ ناوەندەکانی تریش.
سێیەم، خواستی تورکیا گومانی ئەوانە دووپاتدەکاتەوە کە چیدی تورکیا دۆست نییەو ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت، بەتایبەتی تورکیا چیدی ناتوانێت بەرامبەر روسیا بێلایەن بێت.
چوارهەم، هەرچەندە ئەگەری دەرکردنی تورکیا سەختە، چونکە ناتۆ هیچ میکانیزمێکی یاسایی نییە بۆ دەکردنی ئەندامێک، بەڵام رەنگە بەنافەرمیی وەک ئەندامێک هەڵبەستراو مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە رەنگە ناتۆ وەها بیربکاتەوە کە پرسەکە پەیوەستە بە ئەردۆگانەوە نەک تورکیا.
پێنجەم، ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ئایا تورکیا چۆن مامەڵە دەکات؟ تورک هەوڵێکەو دەیدەن، بەڵام بژاردەیان کەمە، چونکە ئابووری تورکیا زۆر راستەوخۆ پەیوەستە بەئابووری ئەوروپاوە
شەشەم، ئەگەر بگاتە گرژی، ئەوا بە سوود بۆ کورد دەشکێتەوە، چونکە کوردی ناو ناتۆ هەمیشە سەرکوتکراوە، بەڵام ئەم هەنگاوە ڕەنگە دەروازەیەکی لێبکاتەوە.
حەوتەم، هەموو ئەمانە نیشانەی قۆناغی پێشویین کە داهاتووی ناوچەکەیە.
هەشتەم، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە ئایا هیچ وڵاتێک دەتوانێت سەربەخۆبێت؟

وتاری زیاتر

گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      20 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      50 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      33 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      40 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      30 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      59 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      38 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      48 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      55 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      69 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      60 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      63 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      87 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      71 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      79 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      107 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      94 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      105 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      79 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      85 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      104 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      98 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      92 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو