د.لوئەی جاف

شتێک دەربارەی چوارەمین کۆنگرەی یەکێتی

  2019-12-06 15:51      304 جار بینراوە        کۆمێنت

یەکەم: سەرکردەکانی رەئی و تەکنوکراتەکان
لەکاتی خۆ ئامادەکردن بۆ کۆنگرەی سێ، نیقاش گەرم بوو لەسەر ڕۆڵی كاریگەری سەرکردەکانی رەئی و فیکر لەناو یەکێتی. ئەو کاتە سەرکردەکانی رەئی لەناو یەکێتی (رۆشنبیرەکانی یەکێتی) سووربوون لەسەر گەڕانەوە بۆ گیانی ئەو رۆژانە كە ‌یەكێتی تیادا ئەو هێزە سیاسییە بوو کە ‌حزبەکانی تر لاساییان دەكردەوە.  
ئەو کاتە، پێموابوو چۆن سەرکردەکانی رەئی كاریگەرییان هەیە لەسەر ئاراستەی بڕیارەكانی یەکێتی، هەروەها بەهەمانشێوە تەكنوكراتەكانی یەکێتی (زاناو شارەزاکانی یەکێتی)  دەبێت رۆڵی خۆیان هەبێت لەگەڵاڵەكردنی بڕیارەكان و زیاتر پەرەپێدانی پرۆژەكان و باشتر جێبەجێكردنیان. 
ئەمڕۆ لەناو حزبە پێشكەوتووەكانی دونیا، باس باسی چینی تەكنوكراتەكانی حزبە، واتا باس لەئاستی ڕۆشنبیری و توانای ئامادەكردنی پرۆژەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری دەكرێت لەهەڵبژاردن یان تەكلیفكردنی هەر لێپرسراوێكی حزبی و حكومی، بەهیچ شێوەیەک جێگای پیشەوە نادرێت بەخەڵكی ناشارەزا لەگۆرەپانی سیاسی، جێگای پێشەوە بۆ لێهاتووەکانە  لەڕووی فیكرو ئەزموون و پسپۆریدا. 
لەڕاستیدا، بەڕێوەبردنی كۆمەڵگا پێویستی بەنوخبەیەکی سیاسی هەیە، كە توانای لێكۆلێنەوەو تێگەیشتنی هەبێت لەهەلومەرجی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پرانسیپەكانی دونیای مۆدێردن، لەهەر حزبێك یان ڕێكخراوێك  گەر سیاسەت لەسەر ئاستی پرۆژەو زیاتر نزیكبوونەوە لەخەڵكی داکۆکی لەمافە رەواکانیان نەبێت، هەلی دروستبوونی دیبەتی جدی لەناوەوەی خۆی نەڕەخسێنێت، بەدڵنیایی لەباتی تەبایی و پێكەوە كاركردن، ململانێی نا تەندروست بەرهەمدەهێنێت، بۆیە  ئەمڕۆ جەماوەری یەكێتی بە ئەوانەشەوە كە دوور كەوتوونەتەوە چاوەڕوانی هەنگاوێكی جەریئانەی یەكێتین بۆ زیاتر كاراكردنی ئۆرگانەكانی،  بۆ زیاتر کەمکردنەوەی تەکەتولات و دەستەگەری.
سەرکردەکانی رەئی بەدروستكردنی زەمینەی دیالۆگی عاقڵانەو وروژاندنی بابەتەكان لەلایەک، هەروەها تەكنوكراتەكان بەئامادەكردنی پرۆژەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری دەتوانن پێكەوە یەكێتی بگەڕێننەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی یەكێتی تێیدا یەكێتی بوو. جگە لەم ئۆپشنە هیچ ئۆپشنیکی ترمان لەبەر دەست نییە. 



دوەم: سکرتێری یەکەم یان سەرۆک
خاڵێکی تری گرنگ ئەوەیە، هەندێک هەڤاڵ باس لەتایتڵی (سەرۆک) دەکەن بۆ کەسی یەکەمی یەکێتی لەدوای کۆنگرە، بەڵام وشەی سەرۆک لەئەدەبیاتی چەپڕەوی باو نییەو زیاتر وشەیەکە ڕاستڕەوەکان و لیبراڵەکان بەکاری دەهێنن، شوناسی سۆسیال دیموکراسی لەگەڵ وشەی سەرۆک یەکناگرنەوە، دەتوانین وەکو سۆسیال دیموکراتەکانی ئۆروپا، تایتڵی سکرتێری یەکەم بەکاربهێنن بۆ کەسی یەکەمی حزب و بەکارهێنانی وشەی سکرتێر بۆ ئەندامانی تری سکرتارییەت هەر یەکەو لەبواری خۆی، بۆ نموونە سکرتێری کاروباری پەیوەندییەکان، سکرتێری کاروباری رێکخراوەکان، سکرتێری کاروباری کۆمەڵایەتی و هتد.


* تەکنوکراسی  Technocratie فۆڕمێکە لەفۆڕمەکانی بەڕێوەبردنی حزب، حکومەت یان دەوڵەت کە کەسانی شارەزا، پسپۆر، لێهاتوو، خاوەن تواناو ئەزموون، رۆڵی سەرەکی دەبینن لەبەڕیوەبردن و دروستکردنی بڕیار. 

    

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      139 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      215 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      249 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      198 جار بینراوە


چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      237 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      219 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      357 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      272 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      301 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      301 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      284 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      247 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      296 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      243 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      306 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      352 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      341 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      358 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      443 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      418 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      481 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو