د.ئەرسەلان بایز

كەچە ئاسنۆكە

  2019-12-14 13:15      185 جار بینراوە        کۆمێنت

كاتێ‌ مەبدە‌و و دادپەروەری لەو شاخ و كێوانەدا سەروەر بوو، كاتێ هێشتا ژێر دەستە بووین و جڵەوی دەسەڵاتمان نەگرتبووە دەست، كاتێ‌ عەشق و خۆشەویستی نیشتمان، چەكی ئیرادەو بیرو باوەڕ كورسی فیرعەونە دەسەڵاتدارەكەی بەغدایان خستبووە زەلزەلە، ئاستەنگ و بەربەستەكان یەك لەدوای یەكتر تێك دەشكێنران. كاتێ‌ رێبازی سیاسی (ی.ن.ك) چرای رێگا رۆشنكەرەوەی نەتەوەیەك بوو، كاتێ‌ بیرو بازو بەوتەو كردار دروشم بوو. لاوان بێ‌ باكانە ڕێگای هاتوو نەهاتیان دەگرتە بەرو بەعەشقەوە دەچوون بەبەرەو پیری مەرگەوە. كاتێ‌ بەرگی خاكی و كلێتە لەسەرەكان لەشەوانی نوتەك و ئەنگوستە چاودا تولەرێ‌ باریكە سەختەكانیان دەبڕی و گیانبازییان لەگەڵ مەرگدا دەكرد بۆ سەركەوتنی شۆڕش و (ی.ن.ك)، كلاشنكۆفەكەی دەستیان لەدایك و باوك و هاوسەرو جگەرگۆشەكانیان خۆشەویستر بوو، ئەوسا نەتەوەكەمان لەچاوەڕوانی دەركەوتنی ڕۆژێكی نوێ‌ و ئایندەیەكی گەش و كوردستانێكی ئازادو ئارام و پڕ لەخزمەتگوزاری و یەكسانی و دادپەروەری بوو. ئەوسا سەركەوتنی شۆڕش و هاتنەوەی پێشمەرگە بۆ شارەكان هیوای گەورەو ئومێدبەخشی جەماوەر بوو.
گەنجێكی كۆیی تەمەن بیست ساڵەی پەروەردەی بنەماڵەیەكی رووناكبیرو نیشتمانپەروەر، گۆشكراو بەسروودی (ئەی رەقیب)ی دڵدار، بەهۆشیاری و كرانەوەی شیعرەكانی مەلای گەورە، خۆشەویستی نیشتمان باڵە فڕەی پێكردو لەسەر قوتەی مامەندەو دوندی قەندیل ئۆقرەی گرت ئیتر پەنا تاوێرو ئەشكەوتەكان بوو بە مەنزڵگای. لەوێ‌ بەلەبەركردنی جلی خاكی و كڵاشنكۆفێك لەشان خەونی چەندین ڕۆژو مانگی هاتەدی و بەهیواو مرازی خۆی شاد بوو.
ساڵی (1983) كاتێ‌ ئەو هەڵۆیە لەیەكێ‌ لەشەڕەكاندا پێكرا. فیشەكێك بەر ڕانی كەوت و فیشەكێكی تریش بەر كلاشنكۆفەكەی. ئەو بەر لەوەی خەمی برینی خۆی و ژیانی بێت، زیاتر لەخەمی كلاشنكۆفەكەی بوو. بەحەسرەتەوە چەكەكەی ئەم دیوو ئەو دیوو دەكردو لەبەر خۆیەوە دەیلاواندەوە.
ئێستاشی لەگەڵدا بێت (ئەو) نەیزانی دایكی چۆن هەواڵی بریندار بوونەكەی زانیوە، هەر هێندەی بینی ڕۆژێك دایكی لەپڕو بەهەڵەداوان و بەگریانەوە خۆی بەژووری نەخۆشخانەكەدا كرد. ماوەیەكی باش باوەشی پیاكردو بۆنی كرد. دواتر هەردووكیان بەیەكەوە لەسەر لا تەختەكە دانیشتن. هەر لەو كاتەدا دوو پێشمەرگە بۆ هەواڵ پرسینی (ئەو) هاتن. لەنێو باس و خواس و چۆنیەتی بریندار بوونەكەی، (ڕەهبەری سەید برایمی) پێشمەرگە وتی:
– بڕواییتان بێ‌ هێندەی خەمی ئەو گولەیەم كە بەكلاشنكۆفەكەم كەوتووە. هێندە خەمی خۆم نییە. خۆزگە ئەو گولەیە بەسكم بكەوتایەو بەر چەكەكەم نەكەوتایە.
لەو سەرەوە دایكی قسەی پێ بڕین و بەتوڕە بوونەوە هەڵیدایە.
– چی …چی..؟ ئای ئای ڕۆڵە ئەوە تۆ دەڵێی چی…؟ شوكر بۆخوا سەلامەتی، ئەو كەچە ئاسنۆكە چیە… تاكو هێندە خەمی بۆ بخۆیت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
+ كەچە: بەشتێكی كۆنی بێ كەڵكی فڕێدراو دەوترێت.
++ ئاسنۆكە: ئاسن+ۆكە. لێرە پاشگری (ۆكە) بۆ سوككردن و بێ كەڵكی شتەكە بەكارهاتووە، بەڵام لەهەندێ‌ شوێنی تر(ۆكە) بۆ خۆشەویستی دەچێتە سەر هەندێ‌ ناو بۆ نموونە: ڤانیا: ڤانۆكە، هانا: هانۆكە، ئارا: ئارۆكە.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      51 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      79 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      37 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      73 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      57 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      118 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      83 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      134 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      72 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      79 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      79 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      150 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      85 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      116 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      119 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      124 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      128 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      130 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      153 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      117 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      183 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      282 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      185 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      118 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو