شوان كەریم كابان

گلەییەك لەخۆمان و لەدیموكراسیش

  2019-12-14 14:08      201 جار بینراوە        کۆمێنت

بەندە مانگی 6ی 1981 لەڕێی هاوڕێم خالید رەزا ساڵح پەیوەندیم كرد بەكۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوەو لەچایخانەی بلدیە (شارەوانی) لەسلێمانی كە دەكەوتە سەرەتای شەقامی سابونكەران لەبەردەركی سەراوە بەلای چەپدا، لەوێ هاوڕێ، خوالێخۆشبوو حەمە عەلی حارس متمانەی ئەندام بوونی پێ بەخشیم.
لەمانگی 9ی 1981 هاوڕێ لەگەڵ هاوڕێیان شەهید کەمال قەمەرنازو جەبار غەریب و خالید رەزا، چوومە قەرەداغ و لەوێشەوە بەچەند رۆژێك چووینە نێوزەنگ كە سەركردایەتی ی.ن.ك و بارەگای هەڤاڵ سەرۆك مام جەلال و ناوەندی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانی لێبوو لەوێ نامەكانی و پشتگیری رێكخستنمان تەسلیم كردو بوومە پێشمەرگە.
لەو رۆژەوە بێ دابڕان و ساردبوونەوەو دڵەڕاوكێ، بەندە پێشمەرگەو ئەندامێكی ی.ن.ك بووم، لەشاخ هەر ئەرك و كارێك، لەهەر جێگاو شوێنێك، پێم سپێردرابێ، لەقەدەر تواناو لێزانی خۆم بەدڵسۆزی و بێ دوودڵی ئەنجامم داوە. پاش راپەڕینیش و گەڕانەوە بۆ شارو لەڕووبەڕووبوونەوەی ئەركە نوێكانی ی.ن.ك، بەشدار بووم و هەمدیسان بێ دابڕان و ئەمبەرو ئەوبەرو سەنگەر گواستنەوە، تاكو ئێستا درێژەم بەئەركی خۆم داوە وەك ئەندام و کادرێكی ئەم حزبە.
بەندە لەساڵی 1995، پاش سێ مانگ لەوتوێژو راوێژكردن و را گۆڕینەوە لەنێوان بەرپرس و ئەندامانی ئەو مەكتەبەی من كارم تێدا دەكردو بەرزكردنەوەی ناوەكەم بۆ م.س بەڕێز بڕیاری بوون بەئەندام مەكتەبیم درا.
ئەو پلە حزبیە نوێیە پاڵنەرێكی بەهێزتر بوو تاكو بەتین و گوڕێكی ترەوە بەحەماسەوە شان بدەمە بەر هەموو ئەو ئەركانەی لەپاش ئەو مێژوەوە بە بەندە سپێردرا، كە ئەركی جۆراوجۆرو هەمەڕەنگ بوون.
هێندەی بۆشم روون بۆتەوە، بەدرێژایی ماوەی كاركردنم، لەهەر پلەو پۆستێكدا بووبم، هەڤاڵ و هاوكارەكانم، متمانەی تەواویان پێم بووە لەكارو دڵسۆزیم دڵنیابوون و هێندەی توانیبێتم، كارەكانم بەوپەڕی جدیەت و بەپێی رێنمایی حزبەكەم و لەچوارچێوەی پەیڕەوی یەكێتی و بەرنامەكەی جێبەجێ كردووە.
بەدرێژایی ساڵانی پێشمەرگایەتیم و پاشتریش و دوای راپەڕین كاركردنم لەئۆرگانەكەی خۆمدا كە دەكاتە 38 ساڵ، جگە لەوەی یەكێتییەكی راست و رێك و بێ لادان و بێ ئەمبەرو ئەوبەرو سەنگەر گواستنەوە بووم، لەكارەكانمدا كەسێكی سەر راست و ملتزم بووم، دوور بووم لەگەندەڵی، لەسەر رێبازەكەی مام بووم و گەر مام تەكەتولی هەبووبێ، كە نەی بوو، هەمیشە خۆم لەسەر سەرۆك مام حیساب دەكرد، بەپێوانەی خوێندەواری، خوێندەوارم، لەچەند بوارێكدا جگە لەبوارە دیارەكەی خۆم، چالاكیم هەبووە. لەهەر سێ كۆنگرەی حزبەكەم و هەموو پلنیۆم و چەند كۆنفرانس و كۆبوونەوەی گشتیدا بەشدار بووم. لەو ئۆرگانانەی لێیم، بەهاوكاری بەرپرس و هەڤاڵەكانی تری ئۆرگانەكەم رۆڵمان هەبووە لەپێشخستنی كارەكان.
دیارە لەنێو حزبەكەمدا سەدانی وەك من هەن و لەمنیش زیاتر، پێشمەرگەتر، ماندووتر، قوربانیدرەتر، شارەزاتر، بەڵام منیش و ژمارەیەكی زۆر لەوان، پێشمەرگە دێرینەكان، رێكخستنە دێرینەكان، كەمئەندامانی سەنگەر، زیندانیانی سیاسی…هتد. بەداخ و حەسرەتێكی زۆرەوە، بێبەش دەبین لەكۆنگرەی چوارەمی حزبەكەمان، هەم بەهۆی هەندێ هۆكاری ناوخۆ، هەم بەهۆی دیموكراسیشەوە.
هۆكارە ناوخۆییەكان، زۆربوونی هەڤاڵانی ئەندام مەكتەب و ئەنجومەتی مەكتەبەكان، بەدڵنیاییەوە كە بەشی هەرە زۆریان مافی رەوای خۆیانە، جگە لەوەی هەندێكیشیان بەهۆی شەڕی تەكەتولەكان و ئەمبەرو ئەوبەرەوە ئەو مافەیان پێدراوەو ئەمەش وایكردووە ژمارەكان لەو ئاستە زیاتر بێت كە پەیڕەو دیاریكردووەو حەوت ئەندامەو بۆیە هەڵبژاردن كراو ژمارەیەك هەڤاڵ بەمافی خۆیان و لەپرۆسەیەكی دیموكراسیدا دەرچوون و بوونە ئەندامی كۆنگرەی چوار، بەندە لەبەر ئەو حاڵەتە خۆم نەپاڵاوت.
لەڕاستیدا، هەم هەڤاڵانی م.س و سەركردایەتی بەڕێز، هەم لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی چوارو مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی، دەبوو بیرێكی جدیان لەو مەسەلەیە بكردایەتەوە، هەر هیچ نەبێ پشكی مەكتەب و پێشمەرگەو پێشمەرگە دێرینەكان و تێكۆشەرە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و كەمئەندامانی سەنگەریان زیاد بكردایە. لەوانەشە ئەو بەڕێزانە بڵێن، ئاخر پەیڕەو وا ناڵێ! جا بەئیمانتان دە ساڵیش دەبێت كەی كار بەپەیڕەو كراوە. بەهەر حاڵ مافی خۆمە ‌ئەم گلەییە لەخۆمان و دیموكراسیش بكەم.
بژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سەركەوتووبێت چوارەمین کۆنگرەی یەكێتی

وتاری زیاتر


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      45 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      45 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      46 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      51 جار بینراوە



مەترسییەكی خۆ مەڵاس داو‬ شوان كەریم كابان
2020-12-14 22:26      69 جار بینراوە


گیرۆدەی دەستی سیاسەتی خۆی!‬ شوان كەریم كابان
2020-11-23 20:05      74 جار بینراوە

ئێمه‌ له‌ عیراقدا چین؟‬ شوان كەریم كابان
2020-11-21 16:23      55 جار بینراوە

سڵاو لەیادو یادەوەریتان‬ شوان كەریم كابان
2020-11-20 22:30      53 جار بینراوە



ترامپ چی چنییەوە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-09 15:42      72 جار بینراوە


دڵتان دانەمێنێ! ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-07 16:19      63 جار بینراوە

ئه‌و نوێژه‌ی نه‌كرا‬ شوان كەریم كابان
2020-10-30 10:26      73 جار بینراوە

ئەمە ئەمریكایە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-27 20:44      64 جار بینراوە

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-24 17:56      61 جار بینراوە

وەلانانی گەورەكان!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-19 21:44      70 جار بینراوە

خێری سیاسەتكردن! ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-10 18:09      75 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو