د.ئەرسەلان بایز

پێشمەرگەیەكی ریش و سمێل سپی: چۆن دەبێ بەشداری كۆنگرە نەكەم..؟!

  2019-12-21 13:32      499 جار بینراوە        کۆمێنت

 (62)
لەماوەی ئەو دوو سێ مانگەی رابردوودا، دوای بەشداربوونم لەلیژنەی باڵای ئامادەكاری چوارەمین كۆنگرەی «ی.ن.ك». سەدان خوشك و برا سەردانیان كردووم یان نامەیان بۆ نووسیوم، بێگومان بەهەمان شێوەش بۆ هەڤاڵەكانم لەلیژنەكە، لەمانەش هەمووی زیاتر سەردان و فشارەكانی سەر مەكتەبی هەڵبژاردنی «ی.ن.ك». خوشك و برای سەرو ریشسپی وام دیوە بە سەعات چاوەڕوانی كردووە، بگرە بەجۆرێك لە(پاڕانەوە) داوای شەرەفی بەشداربوونیان لەو كۆنگرەیە كردووە. هەر هیچ نەبێ وەكو چاودێرێك. یەكێ لەو كادیرە ماندووە تێكۆشەرانە كە جاران لەشاخ هەتا بڵێی پێشمەرگەیەكی ئازاو چنگ پڕ لەگڕ بوو، ئەمڕۆ ریش و سمێڵی پاك سپی بووە. بەحەسرەتەوە داوای دڵخۆشكردنی خۆی لەلیژنەكە دەكرد بۆ بەشداربوون لە كۆنگرە. دەیووت: (چۆن ئەبێ ئەندامی كۆنگرە نەبم..چی ماوە بۆ «ی.ن.ك» بكەم…؟ نازانم چۆن وەڵامی ناخی خۆم و مناڵ و كەسوكارم بدەمەوە..؟؟!) تاك و تەرایەك لەو هەڤاڵانە بەنیازن خۆیان بۆ سەركردایەتی هەڵبژێرن. ئەوانیتر تەنیا مەبەستیان بەشداربوونە لەو فیستیڤاڵە پیرۆزە گەورەیەدا.
ئەو حەماسەتە… ئەو ئارەزووی بەشداربوون لە كۆنگرە…ئەو جۆش و خرۆشەی ئەمڕۆ سەرتاسەری ئۆرگانەكانی «ی.ن.ك»یان گرتۆتەوە، مایەی شانازی و بەڵگەی خۆشەویستی ئەندام و كادیرەكانە بۆ حزبەكەیان. كە بەشی زۆریان گەنجێتی و دوا رۆژی خۆیان و ماڵ و مناڵیان پێبەخشیوە. ئەو پەرۆشیە بەڵگەی بڕوای بەتین و فیداكاریی ئەو هەڤاڵانەیە بۆ ئەو رێبازە سیاسیەو رابەرەكەی كە لەشەوێكی ئەنگوستە چاودا مۆمی رێگا رۆشنكەرەوەی بۆ گەلی كوردی كۆستكەوتوو داگیرساند. دەیان كادیر هەڕەشەی ئەوە دەكەن ئەگەر دەرفەتی شەرەفی بەشداربوونی كۆنگرەیان بۆ نەڕەخسێ زویربوونی خۆیان رادەگەیەنن. پەڕەوی ناوخۆی «ی.ن.ك»یش كە دەستوری حزبەو لەسێیەمین كۆنگرەدا دەنگی لەسەر دراوە، چوارچێوەیەكی بۆ بەشداربووانی كۆنگرەی چوارەم دیاریكردووە كە نابێ لە هەزار ئەندام تێپەڕ بكات. بۆ هەر دەزگایەكیش رێژەیەكی داناوە.
ئایا سەركردەكانی «ی.ن.ك» جەمسەرەكانی ئەمڕۆ، چەند گوێ لەو حەماسەت و پەرۆشی و خۆشەویستیەی كادیرەكان دەگرن، چەند لە خەمی پاراستنی تەبایی ریزەكانی «ی.ن.ك»ن..؟! چونكە هەر بڕیارێكی خۆڕسك (فطری- غریزی) یان هەڵچون یان پارچەكردار بۆ دەسەڵاتداران دوور نیە لە نزیك یان لە دوورمەودا، حزب و دەوڵەت بەرەو هەڵدێرو نەهامەتی ببات، كە دواتر هەر هێندەیان بۆ دەمێنێتەوە پەنجەی پەشیمانی بگەزن.
نابێ هیچ ئەندام و كادیرو سەركردەیەكی «ی.ن.ك»یش ئەو راستیە حاشاهەڵنەگرەی لەبیربچێتەوە كە «مام جەلال» وتویەتی: (بوونمان، مانەوەمان، سەروەریمان) بە «ی.ن.ك»ەوە بەندە.
لە كۆتایشدا دەمەوێ بڵێم: خۆزگە ئەو حەماسەت و جۆش و خرۆشە، ئەو هەموو بەیەكداهاتن و كێبڕكێیەی نێوان خودی سەركردایەتی و كادیرەكان، بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پەرلەمانی كوردستانیش بكرایە، چونكە دڵنیام ئەوسا چەند كورسییەكمان زیاد دەبوو.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      96 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      101 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      47 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      90 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      67 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      128 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      102 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      146 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      91 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      96 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      92 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      165 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      104 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      129 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      141 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      142 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      149 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      147 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      172 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      137 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      213 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      303 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      206 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      134 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو