د.ئەرسەلان بایز

خۆشەویستی (مام)

  2020-01-19 13:35      314 جار بینراوە        کۆمێنت

 (69)
چەندین ساڵ لەتاران بوو. چەندین هێندەی ئەو ساڵانەش لەئەنقەرە بوو. كرێكارو حەماڵی «ی.ن.ك» بوو. شەوو رۆژ لەڕێگای فڕۆكەخانەو نەخۆشخانەكان بوو. دەیان نەخۆشی رەوانەی دەرەوەی وڵات كرد. رۆژانە هەموو رووداوە سیاسی و دیپلۆماسی و چالاكیەكانی خۆی و هەواڵەكانی رۆژنامە فەرمی و نافەرمیەكانی تۆمار دەكرد. هەفتانە جارێك پوختەی هەواڵەكانی بەنامەیەكی بەپەلە رەوانەی ئۆفیسی سكرتێری گشتی و مەكتەبی سیاسی دەكرد. لەو ساڵانەدا خۆی و هاوسەرەكەی هەمیشە بەمەنجەڵی دۆڵمەی هەولێری و كیسەی پڕ لەمیوەجات لەبەر دەرگای نەخۆشخانەكان ئامادە بوون، نازو توڕەیی دەیان میوان و نەخۆشیشیان هەڵدەگرت. لە سەرەتای ساڵەكانی كاركردنیدا ماڵەكەی میوانخانەیەكی بەهەڕمێن بوو. نەمانبینی رۆژێك خانمی ئەو ماڵە بەڕووێكی گرژ بچێتە بەردەمی ئەو میوانانە.
ئەو خێزانە… جیا لەزمانی دایك بەزمانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، توركی، عەرەبی، فارسی. قسەیان دەكرد. خاوەنی بڕوانامەی ئەندازیاریش بوون.
ئەو هەموو هیلاكی و لەخۆبوردەییە، ئەو هەموو دڵسۆزییە بۆ خزمەتی پەیامی «ی.ن.ك». رازیبوونی نەخۆش و پێشمەرگە بریندارە چارەسەركراوەكان، كەسوكاری شەهیدان، بوونە هۆی ئەوەی (مام) بە تەقدیرەوە سوپاس و پێزانینی خۆی لە ئاستی ئەو خێزانە خزمەتگوزارە دەرببڕێت. نەك هەر هێندە، بەڵكو بوونە خۆشەویستی (مام).
ساڵان هات‌و رۆیشت، كێشەیەكی نەخوازراو لەنێوان دەوڵەتی توركیاو «ی.ن.ك» روویدا. ئەو كێشەیە دوورو نزیك پەیوەندی بە «ی.ن.ك» و نوێنەرەكەی لەئەنقەرە نەبوو، بەڵام بوو بەهۆی پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا. دەوڵەتی توركیا هەموو جامی رقوكینەی خۆی بەسەر ئەو خێزانەو منداڵەكانی هەڵڕشت و بەئاگاداركردنەوەیەكی فەرمیی 48 سەعاتی، دەریكردن.
ئەو منداڵانە؛ (ئاسمان) لەقۆناغی چوارەمی كۆلێژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی (گلكەنت) بوو. (پێرو) لەقۆناغی دووەمی كۆلێژی پزیشكی بوو، (ئەستێرە) ئەندازیاری تەلارسازی بوو، خاوەنی ئۆفیسی كاركردنی خۆی بوو. كەچی هەر هەموویان بەهۆی دروستبوونی ئەو گرژییەوە بەناهەق لەتوركیا دەركران، تەنانەت گەشتیشیان لێ قەدەغەكرا. ئەو خێزانە تەنیا خۆیان و جلوبەرگی خۆیان و بەجانتایەكەوە گەڕانەوە هەرێمی كوردستان. ماوەی چەندین مانگ ئاوارەی ئەم ماڵ و ئەو ماڵ و مۆتێل و هۆتێلان بوون.
ئەوە ماوەی دوو ساڵ و نیوە، چەندین شاندی دەوڵەتی توركیا سەردانی عیراق و كوردستانیان كرد. چەندین شاندی «ی.ن.ك»یش سەردانی توركیایان كرد. نازانم بۆچی تاكو ئەمڕۆش سەركردەكانی «ی.ن.ك» نەمانتوانی چارەسەرێكی بنەڕەتی كێشەی ئەو خێزانە بكەین..؟ بۆ لەخەمی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەدا نین..! هەموولایەكمان دەزانین. دروستبوونی گرژی و كێشەی نێوان دەوڵەتی توركیاو «ی.ن.ك» لەئەنجامی هەڵەی ئەو خێزانە نەبوو، هەڵەی شەخسی نەبوو…؟ كەچی ئەو خێزانە بوون بە قۆچی قوربانی.
پرسیار: ئایا دەزانن ئەو خێزانە خزمەتگوزارە خۆشەویستەی (مام) كێیە..؟
تكایە وەڵام.
ئەوەی ناوی ئەو خێزانە هەڵبێنێ و بزانێ كێن… دە كتێبی نایاب و دانسقە پاداشت لە (بەندە) وەردەگرێت.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      101 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      109 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      61 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      100 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      75 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      136 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      106 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      102 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      103 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      100 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      171 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      110 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      147 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      148 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      155 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      157 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      157 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      188 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      150 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      229 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      315 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      217 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      140 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو