ئایندەلۆجی گۆشەیەکی زانستی، فیكری، گشتدیە، تەرخانە بۆ شیکردنەوەی ئایندهی كۆمه‌ڵگا به‌پشتبه‌ستن به‌داتاو كه‌ره‌سته زانستییه‌كان. هەروەها بۆ کۆی ئەو فاکتە زانستیانه‌ی کە له‌جیهان رووداو دروستدەکەن.
ترانسهیومانیزم
ئێمە لەسەنتەری فەرەنسی کوردی پاریس KESCC Paris، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه له‌ساڵی 2009، مەبەستمان بوو ناوباگی هەرێمی کوردستان لەقوربانیەوە بگوازینەوە بۆ ئەکتەری گوێلێكراو. هه‌موو تواناكانمان و تۆڕی په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌ڕووی دبلۆماسی سیاسی و دبلۆماسی كەلتووری كاراتر كرد بۆ زیاتر ناساندنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێك كه باوه‌ڕی هه‌یه‌و هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و دیموكراسی و ئازاده‌ی، پێكه‌وه ژیان، لێبورده‌یی، هه‌رێمێكی فره نه‌ته‌وه، فره ئاین و ژیانێكی سیاسی فره حزبی. له‌ناوه‌وه‌ی كوردستانیش، پلانه‌كانمان به‌ئاڕاسته‌ی زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ی كادره باڵاكانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
له‌سه‌ر دوو ئاڕاسته‌ی فیكری و مێتۆد كارمان كردووه، ئاڕاسته‌ی خوێندنه‌وه‌ی زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان (زانستی سیاسی، سۆسیۆلۆجیا كۆمه‌ڵناسی، ئابوری هتد ..) بۆ رووداو ناخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان. هه‌روه‌ها خوێنده‌نه‌وه‌ی زانستی سروشتی یان ته‌واو (فیزیك، ماتماتیك، ئه‌نفۆرماتیك، پزیشكی، زانستی مێشك هتد ..) بۆ ڕووداوه‌كان.
ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه، هاوته‌ریبن و ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، به‌ڵام به پێی قۆناغه مێژووییه‌كان ده‌توانن پێش و پاش یه‌ك بكه‌ون. ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی بده‌ینه‌وه، ده‌بینین كه‌وا سێ ڕێگامان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ته‌فسیركردنی فێنۆمێنهكان (ڕووداوی سروشتی) یان ڕووداوه‌كانی ژیانی مرۆڤ:
یه‌كه‌م: مێژوو
دوه‌م: ئایین
سێیه‌م: زانست
ئه‌وه‌ی له‌م گۆشه‌یه به‌لامانه‌وه گرنگه شیبكه‌ینه‌وه، ڕێگه‌ی سێیه‌مه. واتا زانست.
رینیسانس (عصر التنویر)، تا ڕادەیەکی زۆر عەقڵی مرۆڤی ئازادکرد. لەو کاتەوە رۆژ بەڕۆژ، عەقڵی ئازادی بێ قەیدو شەرت، بەرهەمەکانی لەهەموو بوارەکان زیاتر‌و بەرهەمدارتر دەبێت. هیومانیزم و بەهاکانی مرۆڤبوون پێش هەموو شتێکی تر، تا ڕادەیەکی زۆر لە سەر ئەرز جێگای جێگیر بووە.
شۆرشی پیشەسازی یەکەم و دوەم، لەساڵی 1765 وە تا بەشی یەکەمی سەدەی بیست، مرۆڤی لەحاڵێکەوە گەیاندۆتە حاڵێک کە تائێستا هیچ شارستانیەتێکی تر پێینەگەشتووە.
پرسیار لێرە ئەوەیە، زانست و شۆڕشی پیشەسازی و تەکنۆلۆجی سییەم چۆن ژیانمان دەگۆڕێ لە 30 ساڵی داهاتوو ؟
چۆن لە هیومانیزمەوە، وا خەریکە هێدی هێدی، دەپەڕێنەوە بۆ پۆستهیومانیزم و ترانسهیومانیزم ؟
چۆن و بە چ میکانیزمێک ترانسهیومانیزم دەتوانیت ژیانی مرۆڤ درێژ بکاتەوە ؟
ئایە چۆن زانستی سروشتی (ماتماتیک، انفورماتی، بگداتا، زانستی اعصاب، فیزیک، کیمیا هتد ) پێش زانستی مرۆڤایەتی (زانستی سیاسی، سۆسیۆلۆجیا، زانستی ئابوری هتد) کەوتووە. واتا گرنگی خوێندنەوەی زانستی سروشتی بۆ فێنۆمێنەکان پێش گرنگی خوێندنەوەی زانستی مرۆڤایەتی کەوتووە ؟
چۆن لەئابووری کەپیتالیزمەوە خەریکە دەچین بەرەو ئابووری هیپەر کەپیتالیزم بەهۆی تەکنۆلۆجیاوە ؟
لەم گۆشەیە، ئەمانەو چەندین پرسیار‌و گریمانەی تر باسدەکەین و شیدەکەینەوە بۆ زیاتر‌و باشتر تێگەیشتن لەجیهانی ئەمڕۆ و سبەی، کە بێگومان جیهانێکی نوێیە کە مەعریفەو تەکنۆلۆجیا خاوەن دەسەڵات و بڕیار دەبن، نەک شتی تر.
خوێنەرمان بن.
*نوێنەری یەكێتی لەفەرەنسا