د.ئەرسەلان بایز

كاتێ‌ گەنج بووین

  2020-01-25 13:40      147 جار بینراوە        کۆمێنت

 (70)
# فیلمی تەمەنی مناڵی و هەرزەكاری تا ئێستای هەڵچوونی تەمەنی خۆم و هاوتەمەنەكانم لەپێش چاوە. گەلێ‌ جار لەگەڵ تەمەنی مناڵەكانی خۆم و هاوتەمەنەكانم بەراورد دەكەم… نازانم چۆنیان بەراورد بكەم… ئایا كۆمەڵگا بەم شێوە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و نوێ دەبێتەوە…یان جۆرێكی ترە…؟ ئایا كۆمەڵگاكانی تری غەیرە كوردیش هەر وان…؟ نازانم..!!
مناڵ بووم. ئەبو ڕۆژانە نزیكەی دوو كیلۆمەتر ڕێگا بەسەرمای زستان و گەرمای هاوین، تەنانەت ئەگەر باو بۆرانیش بوایە بچینە ناحیەی دیبەگە بۆ خوێندن. كاتێ‌ پێمان لەدەرگای قوتابخانەش دەچووە ژوورەوە، ئەبوو زۆر بەهێمنی و بێ‌ هاتوو هاوار بچینە حەوشەكە نەوەكا بەڕێوەبەرو مامۆستاكانی قوتابخانەكە چاویان لێمان بێ و لەڕۆیشتن و ڕەفتارەكانمان ناڕازی بن. دوای زەنگی قوتابخانەكەش، ئەبوو بێ دواكەوتن بچینە پۆل. لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی مامۆستاش ئەبوو یەكپێ لەبەری هەڵسینەوە. دواتر بەهێمنی دانیشینەوەو هەردوو دەستمان بخەینە سەر یەك و لەسەر سنگمان هەناسە لە خۆمان ببڕین.
مامۆستا پیاسەیەكی كورتی بەنێو هەردوو ڕیزی پۆلەكەدا دەكرد یەك یەك سەیری هەموومانی دەكرد. ئای كە چ سامێكی هەبوو…ئای كە قوتابخانەو خوێندنی ئەوسا چەند بە بەرنامە بوو بۆ پەروەردە كردن و فێركردنی قوتابیەكان. ئیتر مامۆستا بەهەموو توانای خۆیەوەو زۆر بە جدی وانەكەی پێ دەوتینەوە. ئێمەش بەدڵ گوێمان بۆ وانەكە دەگرت و بەڕاستی فێر دەبووین. ئەو ساڵانە قوتابی لە دەرەوەی قوتابخانەش ڕێزو خۆشەویستی و ترس و حورمەتی زۆری مامۆستاكانی خۆی لابوو.
# لە دێیەكەی خۆشمان بە پێی نەریتی باوی ئەو سەردەمە، گەنجەكان زۆر ڕێزو تەقدیری بەتەمەنەكانیان لەلا بوو، هەمیشە لە خوارەوەی ئەوان دادەنیشتن. نەدەبوو قاچ بخەینە سەر قاچ، نەدەبوو قسە بەوان ببڕین. یان لە قسەیان دەرچین. هەمیشە گوێمان بۆ ئامۆژگارییەكانی ئەوان شل دەكرد لە ئەزمونەكانی ئەوان فێر دەبووین. ئەوانیش دەستیان بەسەر ئێمە ماناندا دەهێنا ڕێنمایی و پەروەردەیان دەكردین.
# كاتێ‌ چوینە بواری سیاسەتیش. خوێندنەوە…بەشداری كردن لە كۆڕو كۆبوونەوە، گوێ گرتن بۆ سەروی خۆمان و ڕێز لێگرتنیان نەریتی ئەو سەردەمەی گەنجەكان بوو. (بەندە) لە ژوورێكی لادێ‌ بێ كارەبا ڕۆژانە زیاتر لە (7-8) سەعاتم دەخوێندەوەو هیلاك نەدەبووم. بە تەمەن و لێپرسراوە حیزبیەكانی ئێمە ڕەمزو ڕابەری ئێمە بوون. قسەو فەرمانەكانیان شكانی نەبوو.
# هەتا (مام جەلال)یش لە ژیان مابوو هەموومان لە (ی.ن.ك) وا هەستمان دەكرد كە كەسێك هەیە ڕێنماییمان دەكات. چاودێریمان دەكات با لەو سەری دنیاش بین. كەسێك هەیە لێپێچینەوەمان لەگەڵ دەكات…دەمانزانی ڕەمزێكمان هەیەو ئاگای لە هەموومانە. بۆیە ئێمەش هەمیشە هاوڕێ و هەڤاڵ و دڵسۆزی ئەو بووین. ڕێنماییەكانی..ئامۆژگارییەكانی فەرمانەكانی وەكو خۆی جێ بەجێ دەكرا. ئێمە بە دوو هۆ ڕێزو خۆشەویستیمان بۆ ئەو هەبوو، یەكەمیان لە ئێمە مانان بە تەمەنترو خاوەنی ئەزمونێكی دەوڵەمەند بوو لە هەموو بوارەكان. دووەمیان برا گەورەو ڕەمزو لێپرسراومان بوو.
# ئایا گەنجەكانی ئەم سەردەمەش بەرامبەر تەمەن هەڵچووەكان و لێپرسراوەكانی خۆیان وان…؟؟!! ئایا قوتابخانەو زانكۆكان وەكو جاران ئاستی خوێندن و زانستیان بەرزە… ئایا ڕێزو حورمەت لە نێوان گەورەو بچوك و مامۆستاو خوێندكارەكان لە ئاستی پێویستە..؟!
# (بەندە) هەرگیز لەگەڵ چەق بەستنی كۆمەڵگاو مرۆڤەكان نیم..چونكە هەر كۆمەڵگایەك بێ گۆڕانكاری و پێشكەوتن ماڵوێرانی لە دوایە هەر وەكو ئاوێك بێ جولەو چوونەوە سەری بۆگەن دەكات… بەڵام ئایا لە هەموو سەردەمێك یاساو ڕێسا…ڕێزو حورمەت پێویست نییە..؟؟.

وتاری زیاتر

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      65 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      64 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      78 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      92 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      85 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      106 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      81 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      131 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      245 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      138 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      96 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      132 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      140 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      142 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      113 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      140 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      139 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      69 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      125 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      127 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      107 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      219 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      239 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      154 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      210 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      179 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو