شوان كەریم كابان

سیاسەت لەسەر شەقام

  2020-01-26 15:00      223 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەو سەر شەقامەی سەرەوە، مەبەستم گەڕەكی سەرشەقامی شاری سلێمانی نییە، مەبەستم گواستنەوەی سیاسەت كردنە بۆ سەر جادە، یان سەر شەقام.
چەند ساڵێكە قسەی رای شەقام و شەقام وا دەڵێت و شەقام وای دەوێ، بۆتە قسەو باس و خواستی هەموو لایەك، لەكاتێكداو بەداخەوە ئەوە شەقام نییە وا دەڵێ و وادەكات و وای دەوێ، ئەوە حزبە سیاسییەكانن كە شەقام بەكاردێنن بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەو ئەجێندای خۆیان.
ئەم حاڵەتە بەشێكی زۆری وڵاتانی گرتۆتەوە، لەچەندین وڵات هەڵبژاردن دەكرێ، لایەك دەیباتەوە، چەند لایەنێكی كە ناتوانن بگەنە دەسەڵات، پەنا دەبەنە بەر شەقام و خەڵكی خۆیان دەخەنە سەر جادەو كۆڵان و مەیدانەكان و ئەو دروشمانە بەرز دەكەنەوە كە ختوكەی سۆزی خەڵك و گوزارشت لە گلەیی و گازندەكانی خەڵك دەكەن، تاكو خەڵكی ناڕازیش بێتە پاڵیان و دەرەنجام بڵێن ئەوە خەڵك و شەقامە داوادەكەن و خواستیان هەیە.
بەداخیشەوە، لەزۆر وڵات بۆیان دەچێتە سەرو بارودۆخەكە بەویستی ئەوان دەبێت، نزیكترین نموونەش، بردنەوەی هەڵبژاردن لەلایەن ئیڤۆ مورالیس-ی سەرۆكی پێشووی پۆلیڤیاو پەنابردنە بەر ناڕەزایی و شەقام لەلایەن نەیارەكانیەوە تا ئەو ئاستەی پشێوی لێكەوتەوە، بۆیە مۆرالیس ناچار بوو دەستبەرداری پۆستەكەی بێت، لە كاتێكدا مورالیس كوڕی خێزانێكی جووتیار و فەقیر بوو، تاوانباریش نەبوو بە هیچ جۆرە یاساشكێنییەك و گەندەڵییەك.
نموونەی لای خۆشمان، پشێوییەكانی سەرەتای ساڵی 2011 بوو، كاتێك ئۆپۆزسیۆن پەنای بردە بەر شەقام و دواتریش لە چەند ساڵی دواتردا هەر كاتێك خواست و ویستێكیان هەبووایە، سیاسەتیان دەبردە سەر شەقام، تا بەهۆی ئەو جۆرە سیاسەت كردنەوە چوونە دەسەڵاتەوە.
گواستنەوەی سیاسەت كردن لەنێو كایە دیپلۆماسی و سەر مێزەكانی گفتوگۆ و پەرلەمان و نێو ئامرازەكانی دیموكراسی بۆ سەر شەقام و گۆڕینەوەی زمانی دیالۆگ و لێكتێگەیشتن و دانوستان، بە زمانی توندوتیژی و پەلاماردان و سووتاندن و تاڵان و برۆ، بەداخەوە بۆتە ئامرازێكی جێگرەوە لای زۆربەی ئۆپۆزسیۆنەكانی دونیا بە وڵاتە پێشكەوتووەكانیشەوە، باشترین نموونەش فەرەنسا، هەم خۆپیشاندانی چەندین هەفتەی ئێلەگ زەردەكان و دواتریش خۆپیشاندانە بەردەوامەكانی سەندیكای هاتوچۆی فەرەنسا.
لە عیراقیش، ماوەی دوو مانگە، خۆپیشاندان بەغدا و چەندین شاری خوارووی عیراقی گرتۆتەوە و هەم توندوتیژی تێكەوتووە و قوربانی تیادا دراوە، هەم كاولكاری و ئاژاوە و پشێوی و سووتاندن و تاڵانی تێكەوتووە.
سەرەتا وتیان خۆپیشاندانەكان خۆڕسكن و خەڵكن، بەڵام دەركەوت وا نییە، بەڵكو ئەو لایەنانە بوون كە دژی حكومەتەكەی عەبدولمەهدین و دەیانویست لایبەن و نوێنەری خۆیان ببێتە سەرۆك وەزیران و لەلایەن وڵاتانی دەرەوەش پشتگیری دەكران.
ئەوەی ئەو بۆچوونەمان دەسەلمێنێ كە ئەوەی لە عیراق روودەدات گواستنەوەی سیاسەتە بۆ سەر شەقام، ئەوەیە كە لە دوو سێ هەفتەی رابردوودا رووی دا.
پاش ئەوەی بەهۆی رووداوی گیانلەدەستدانی ئاغای قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیسی جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی، خۆپیشاندانەكانی عیراق، تا رادەیەك هێوربوونەوە و ئارامییەكیان پێوە دیار بوو، تەنانەت ئەو گۆڕەپانانەی بوونەتە شوێنی گردبوونەوەی خۆپیشاندەران، تا رادەیەك چۆڵ بوونیان پێوە دیار بوو، بەڵام كاتێك چەند رۆژێك لەمەوبەر سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی تەیاری سەدری، داوای كرد لایەنگرانی و خەڵكانی تر رۆژی هەینی 24/1/2020 بێنە سەر شەقامەكانی بەغدا دژی بوونی سوپای ئەمریكا لە عیراق، ماوەی دوو سێ رۆژی بەر لەو مێژووە، خۆپیشاندانەكان لە هەندێ شوێن گەرم و گوڕییان تێكەوتەوە و روبەڕوبونەوە و كوشت و كوشتاریشی تێكەوت. ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە كە هەم ئەو خۆپیشاندانە حزب و لایەن و دەوڵەتانی گەورەی لە پشتەوەیە، هەم هەموو لایەك سیاسەتیان گواستۆتەوە بۆ سەر شەقام.

وتاری زیاتر


داعش لەفیلمێكی نوێدا! ‬ شوان كەریم كابان
2021-01-12 17:41      45 جار بینراوە

رەوایی و ناڕەوایی!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-09 17:20      45 جار بینراوە

چارەسەر بدۆزنەوە!‬ شوان كەریم كابان
2021-01-02 21:23      46 جار بینراوە

ساڵێكی تری پڕ نەهامەتی!‬ شوان كەریم كابان
2020-12-26 15:49      51 جار بینراوە



مەترسییەكی خۆ مەڵاس داو‬ شوان كەریم كابان
2020-12-14 22:26      69 جار بینراوە


گیرۆدەی دەستی سیاسەتی خۆی!‬ شوان كەریم كابان
2020-11-23 20:05      74 جار بینراوە

ئێمه‌ له‌ عیراقدا چین؟‬ شوان كەریم كابان
2020-11-21 16:23      55 جار بینراوە

سڵاو لەیادو یادەوەریتان‬ شوان كەریم كابان
2020-11-20 22:30      53 جار بینراوە



ترامپ چی چنییەوە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-09 15:42      72 جار بینراوە


دڵتان دانەمێنێ! ‬ شوان كەریم كابان
2020-11-07 16:19      63 جار بینراوە

ئه‌و نوێژه‌ی نه‌كرا‬ شوان كەریم كابان
2020-10-30 10:26      73 جار بینراوە

ئەمە ئەمریكایە؟ ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-27 20:44      64 جار بینراوە

پێمان سەیر نەبێ سووتێنرا!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-24 17:56      61 جار بینراوە

وەلانانی گەورەكان!‬ شوان كەریم كابان
2020-10-19 21:44      70 جار بینراوە

خێری سیاسەتكردن! ‬ شوان كەریم كابان
2020-10-10 18:09      75 جار بینراوە









نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو