د.ئەرسەلان بایز

عیراق

  2020-01-31 10:15      157 جار بینراوە        کۆمێنت

 (72)
شه‌ڕو ئاژاوه‌، كوشت‌و كوشتار شتێكی‌ نوێ‌و سه‌یر نییه‌ له‌مێژووی‌ عیراقدا، مێژووی‌ كۆن‌و نوێی‌ عیراق پڕه‌ له‌ماڵوێرانی‌‌و كاره‌سات. راسته‌ پێشكه‌وتن‌و شارستانێتی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كی‌ كۆنی‌ عیراق سودو خێری‌ زۆریان بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام شانبه‌شانی‌ ئه‌و شارستانێتیه‌ شه‌ڕو كوشتار هه‌رگیز به‌رۆكی‌ عیراقی‌ به‌رنه‌داوه‌، جا ئه‌و شه‌ڕانه‌ چ ناوخۆ یان له‌گه‌ڵ ده‌رو دراوسێكانی‌ خۆی‌ بوو بێ‌، سی‌‌و حه‌وت ساڵ دوای‌ حوكمڕانێتی‌ پاشایه‌تی‌، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری‌ سوپای‌ عیراق به‌ كوده‌تایه‌كی‌ خوێناوی‌ سه‌ربازی‌ كۆتاییان به‌سسته‌می‌ حوكمڕانێتی پاشایه‌تی‌ هێناو سسته‌می‌ كۆمارییان راگه‌یاند، گه‌لانی‌ عیراق به‌گه‌وره‌و بچووك، به‌ژن‌و پیاو داڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و به‌ چه‌پڵه‌ڕێزان‌و هوتاف كێشان پشتوانیان له‌ كوده‌تاكه‌ كرد، وایان ده‌زانی‌ ئیتر ده‌رگای‌ به‌هه‌شتی‌ سه‌ر زه‌وییان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.
له‌ساڵی‌ (1958) وه‌ تاكو (2003) حوكمی‌ عه‌سكه‌رتارییە‌تی‌ سوننه‌ لەعیراق به‌رده‌وام بوو، هه‌ر چه‌ند ساڵه‌و جارێكیش ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر كوده‌تایان به‌سه‌ر هاوڕێ دێرینه‌كانی‌ خۆیاندا ده‌كرد. ئینجا شه‌ڕی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ شۆڕشی‌ كوردستان، شه‌ڕی‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان دواتر شه‌ڕی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ ئێران، دواتریش داگیركردنی‌ كوه‌یت، به‌مجۆره‌ له‌و رۆژه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیراق دروستبووه‌و بەسیكۆتین عه‌ره‌ب‌و كوردو توركمان‌و ئاشوری‌ و شیعه‌و سوننه‌یان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێداوه‌، عیراق ئۆخه‌ی‌ لەخۆی‌ نه‌دیوه‌. گه‌لانی‌ عیراقیش هه‌ر برسی‌‌و ده‌ربه‌ده‌رو لەمه‌یدانه‌كانی‌ شه‌ڕ بوون، رۆژانه‌ش جه‌نازه‌ی‌ كوژراوه‌كان بۆ خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان چۆته‌وه‌ به‌ر ده‌رگای‌ ماڵ.
ساڵی‌ (2003) دوای‌ روخاندنی‌ رژێمی‌ سی‌‌و پێنج ساڵه‌ی‌ ئه‌نفال‌و كیمیابارانی‌ رژێمی‌ به‌عس، كۆتایی‌ بەحوكمی‌ عه‌سكه‌رتاری‌‌و سوننه‌ی‌ عیراق هات، گه‌لانی‌ عیراق به‌ شیعه‌و كوردو توركمان‌و به‌شێكیش لەسوننه‌ مه‌زهه‌به‌كان خۆشی‌ خۆشی‌ ئه‌وه‌یان بوو گوایه‌ ئیتر عیراق به‌ره‌و سیسته‌مێكی‌ شارستانی‌ دیموكراتی‌‌و ئارامی‌ ده‌ڕوات، شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان جڵه‌وی‌ حوكمڕانێتی‌ عیراقیان گرته‌ ده‌ست، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لەبری‌ ئه‌وه‌ی‌ سوود لەمێژووی‌ پڕ له‌ كاره‌ساتی‌ عیراق‌و ئازارو مه‌ینه‌تی‌‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی‌ رابردووی‌ خۆیان ببینن، هه‌مان هه‌ڵه‌ی‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك لەدوای‌ یه‌كه‌كانی‌ سه‌ربازی‌ رابردوویان دووبارەكرده‌وه‌و ماده‌ی‌ (140)ی‌ ده‌ستوری‌ عیراقیان جێبه‌جێ نه‌كرد، بێ ره‌حمانه‌ سه‌ركوتی‌ سوننه‌كانیان كرد، سوپایان هێنایه‌ سه‌ر كوردستان‌و ده‌یان كه‌سیان شه‌هید كرد. وه‌كو سه‌رده‌می‌ به‌عس كه‌وتونه‌ته‌وه‌ هێنانه‌وه‌ی‌ عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌كان‌و به‌ عه‌ره‌بكردنی‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان.
به‌هۆی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵانه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ی‌ سێ مانگه‌ رۆژانه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌سی‌ برسی‌‌و ناڕازی‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ ناوه‌ڕاست‌و خواروی‌ عیراق له‌ خۆپیشاندان‌و مانگرتنی‌ به‌رده‌وامن، لەدژی‌ گه‌نده‌ڵی‌‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌مڕۆی‌ عیراق، داوای‌ نان‌و خزمه‌تگوزاری‌‌و دادپه‌روه‌ری‌ ده‌كه‌ن. هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراق سه‌دان كه‌سیان لێ شه‌هید كردوون. ته‌نانه‌ت شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان خۆشیان بوون به‌ دوو له‌تی‌ دژ بەیه‌كتر. تاكو ئه‌م ساته‌ وه‌خته‌ش ئاسۆیه‌كی‌ رووناك بۆ ئاینده‌ی‌ عیراق به‌دی‌ ناكرێت. بۆیه‌ پێویسته‌ كورد لەهه‌موو كاتێك زیاتر لەخه‌می‌ یه‌كده‌نگی‌‌و یه‌كهه‌ڵوێستیدا بێت. به‌رنامه‌و ئاماده‌سازی‌ بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگرێت.

وتاری زیاتر

پیف، لەو پێشمەرگەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-26 17:27      96 جار بینراوە



خۆزگە لەشوێنی ئەو بام‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-13 16:19      101 جار بینراوە

گریان لەسەر كەلاوەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-12 17:05      47 جار بینراوە

لاسك، ئەمیرەی بەرگەڵوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-06 15:26      90 جار بینراوە

لەخۆمان بپرسین بۆ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-09-03 13:43      67 جار بینراوە



دایكی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-21 18:28      128 جار بینراوە

دایكم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-17 17:04      102 جار بینراوە



كێ ئەم هەرێمە ئەكوژێ؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-08-02 17:17      147 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-26 21:19      91 جار بینراوە

یاداشته‌كانی‌ (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-25 17:42      96 جار بینراوە

ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-19 18:16      92 جار بینراوە

بۆ وامان لێهات…؟!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-17 11:17      165 جار بینراوە

كەڕوڵاڵە هەژارەكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-07-12 20:37      104 جار بینراوە

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      129 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      141 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      142 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      149 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      147 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      172 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      137 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      213 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      303 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      206 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      134 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو