د.ئەرسەلان بایز

باڵندەكان ناخوێنن

  2020-02-02 15:02      128 جار بینراوە        کۆمێنت

 (73)
مامۆستا (محەمەد عومەر دزەیی) پیاوێكی نیشتیمانپەروەری موسڵمانی ڕاوچی بوو. سەدان قوتابی لەقۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەسەر دەستی ئەو پەروەردە بوون ئەندامی ڕێكخراوی ڕاوچییەكانی كوردستان بوو. بەڵام لەدوای قەدەغەكردنی راو خوی دابووە پەروەردەكردنی باڵندە كێوییەكانەوە، هەروەها سەلیقەیەكی نایابی لەپەروەردەكردنی باخ و باخات هاتبوو. بۆ ئێمەش لەكێڵگەی (هەواری تازە) قەڵایەكی گەورە بوو. چونكە جیا لەوەی پیاوێكی بەتەمەنی پڕ ئەزموون بوو لەژیان، خزمێكی خێرخوازو خەمخۆری هەموان بوو.
چەند مەترێك دوور لەماڵەكەی خۆی كێڵگەیەكی بۆ بەخێوكردنی تاوس و كەوو كەناری و جۆرەها مریشكی هەمەڕەنگ و هەمە چەشنەی جیاوازی وڵاتان دروستكردبوو. بەشی زۆری ڕۆژەكانی لەنێو ئەو باڵندانە بەسەر دەبرد.. ئەو لەگەڵ باڵندەكان، باڵندەكان لەگەڵ ئەو دوو دۆست و هاوڕێی گیانی بوون. كاتێ دەچووە نێو قەفەسەكە سەرجەم باڵندەكان لێی كۆدەبوونەوە. هەندێكیان دەچوونە نزیك و هەندێكیان بە دەنووك دانەكەی سەر دەستیان دەخوارد.
ڕۆژانە دەنگی تاوس و كەناری و كەلەشێرو باڵندەكان ئاوازێكی تایبەت و ناوازەیان بە (كێڵگە)ە كە دەبەخشی. بەداخەوە مامۆستا (محەمەد) تووشی نەخۆشیەكی خراپ بوو هەر بەو نەخۆشیەشەوە ماڵئاوایی لێكردین. ئەوەی بەلای هەموومانەوە سەیرە لەو ڕۆژەوەی مامۆستا (محەمەد) ماڵئاوایی كردووە باڵندەكان لە خوێندن كەوتوون، هەر هەموویان دۆش داماوو و بێدەنگ، هەر وەكو بڵێی ئەوانیش لەگەڵ ئێمە لە پرسەی مامۆستا (محەمەد) دانیشتون.
پێنج دینار
(شەوكەتی مەلا ئیسماعیل) بەڕەچەڵەك سڵێمانی دەرچووی كۆلێژی پۆلیسی بەغدا. (1960) دوای بوونی بە ئەفسەری پۆلیس بە ماوەیەكی كەم پێوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە كرد. بەهۆی لێهاتوویی خۆی و شارەزابوونی لە بەكارهێنانی بێتەل (لاسلكی) دەوری هەبوو لە دامەزراندنی ئەو بەشە لە شۆڕشی ئەیلولدا.
ئەو پیاوە جێی متمانەی (بارزانی) ڕەحمەتی و یەكەمین (عدد) جیهازی بوو. هەرچی نهێنیەكانی بارەگای (بارزانی) هەبوو لای ئەو پیاوە بوو. لەو ڕۆژانە لە بۆنەیەكدا یەكترمان ناسی و ئەم قسەیەی بۆ باس كردم.
-جارێك چوومە لای (بارزانی) ڕەحمەتی. پێنج دیناری بەدیاری دامێ. منیش زۆر بە خۆشحاڵیەوە خستمە گیرفانم. شەو لەكاتی خەوتنم چەندین جار خەبەرم بووەوە، هەر جارەی خەبەرم دەبووەوە دەستم لە گیرفانم ڕادەكرد تاكو بزانم پێنج دینارەكەم لا ماوەو بەڕاستی من خاوەنی پێنج دینارم…؟!!
سەرەتاكانی شۆڕش بەو جۆرە دەستی پێكردو ئێستاش گەیشتۆتە كوێ.
+غەوس لە پێغەمبەر گەورەترە..!!
(مام ڕواڵ) دەروێشێكی نەخوێندەواری كەزیدار، موسڵمانێكی سادەی پاك، بەهێنانی (گڵەسەر) و فرۆشتنی قووتی بەخێوكردنی مناڵەكانی دابین دەكرد. خۆشەویستی هەموو دانیشتوانی گوندەكەمان بوو. شەوانی هاوین، كاتی خەوتنی سەربان بە سەعات دەفەی لێدەداو سەڵاواتی بەسەر پێغەمبەرو حەزرەتی غەوس و شێخی دارە خورما+ هەڵدەدا. لەكاتی بینینی شێخەكان بە سەعات دەگریاو دەستی بە دامێنیانەوە دەگرت. بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵانە نەم بیست یەكێ گلەییەكی لێ بكات، لە خوا پەرستی و كاری خێرو كاسبی بەولاوە كاری بەسەر هیچ شتێكی ترەوە نەبوو. ڕۆژێك یەكێ لە دانیشتوانی گوندەكەمان لێی پرسی:
-ئەرێ (مام ڕواڵ) حەزرەتی غەوس گەورەترە یان پێغەمبەر.
ئەویش بەسادەییەكەی خۆیەوە وەڵامی دایەوە:
-تەح.. حەزرەتی غەوس ڕەفیقی پێغەمبەرە.. پێغەمبەر چۆن دەگاتە مەقامی غەوس…بابە غەوس زۆر گەورەیە.
ئەو جۆرە پیاوە سادانە، ئەو دەروێشە ئیماندارانە هەرچی ئاین و مەزهەبێك بن بەدڵنیایەوە بەهەشتین. چونكە بە سادەییەكەی خۆیانەوە خوا دەپەرستن و زیانیان بۆ كەس نیە.
+غەوس: شێخ عەبدولقادری گەیلانی
+شێخی دارە خورما: شێخ عەبدولكەریمی بەرزنجی گوندی دارە خورما.

وتاری زیاتر

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      65 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      64 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      78 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      92 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      85 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      106 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      81 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      131 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      245 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      138 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      96 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      133 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      140 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      142 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      113 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      140 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      139 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      69 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      125 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      107 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      219 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      147 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      239 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      154 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      210 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      179 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو