د.سەردار عەزیز

فەلسەفەی ڕێكردن

  2020-02-05 18:05      110 جار بینراوە        کۆمێنت

لای باوەنور لەمبەری سیروانەوە دەكەوینە ڕێ. لە پردێكی هاكەزایی ئاسنینەوە دەپەڕینەوە. پاشان بە بەردەڵانەكەدا دەڕۆین. كە لە ڕێگا سەربازییە وێرانەكەوە دەپەڕینەوە، ئیتر ڕێكردنی ڕاستەقینە بە گرد و یاڵ و دۆڵەكاندا دەست پێدەكات. ڕێكردن وەك كۆنسێرت وەهایە، لە تیمێكی تۆكمە پێكدێت كە هەریەكەو ڕۆڵی خۆی هەیە تیایدا.
رابەری ڕۆحی تیمەكەی ئێمە كەسێكە بە ناوی عومەر حەمید. ئەو هەر تەنها شارەزای بست بە بستی خاكی ناوچەكە و شوینی مانەوە و دۆزینەوەی ئاو و ئاگركردنەوە و كۆكردنەوەی دار و دروستكردنی خواردن نیە، بەڵكو لە هەموی گرنگتر بە گێرانەوە و كۆمێنت و هەڵسەنگاندكانی ناخ و دەرونیشت دەخاتە جوڵە و ڕێكردن.
ئەگەر بۆ ئەوروپاییەكان ڕێكردن ساتەوختێك بێت بۆ هەڵاتن و تەنها بون و بیركردنەوە و تێڕامان، ئەوا بۆ ئێمە ڕێكردن ساتەوەختێكە بۆ پێكەوەبون، بۆ گۆڕینەوە. ئەوەی كار ئاسانی هەمو ئەمانە دەكات ڕابەری ڕۆحی سەفەرەكەیە. ئەو دەبێتە خاڵی كۆكردنەوە و شەوق بۆ تیمەكە.
لە دونیادا لە ماوەی ڕابوردودا ڕێكردن بوەتە دیاردەیەكی بڵاو. فەیلەسوفی فەرەنسی فریدریك گرۆس كتێبێكی بەو ناونیشانەوە نوسیوە. لای ئەو، بە كورتی ڕێكردن بریتی نیە لە ڕۆشتن بە سەر شەقامدا، بەڵكو ڕۆشتنە بەسەر شاخ و داخدا ئەوەی فەرەنسییەكان پێی دەڵێن لا غاندۆنێ. ئەوەندە باسی فەلسەفەی فەرەنسی بەسە.
ڕێكردن ئەمرۆ دیاردیەكی گەشەكردوە لە دونیادا و خەریكە دەگاتە دونیای ئێمەش. ئەم دیاردەیە مایەی تێڕامانە لە هەمانكاتدا. ڕۆشتن بە پێیان لە سەردەمی تەكنەلۆجیای خێرادا جێگای سەرنجە. بۆچی دەبێت ئێمە بە پێیان بڕۆین؟ ڕۆشتن بە پێ لە سەردەمی ئامێر و خێراییدا یانی چی؟
ڕێكردن ڕێتم و خەسڵەتی خۆی هەیە. ڕێكردن لە هەمانكاتدا كردەیەكی تاكەكەسی ئێجگار تایبەتە. دوو كەس نیە لە دونیادا وەك یەك ڕێ بكەن و ڕێكردن بۆیان هەمان مانای هەبێت.
بە كورتی ڕێكردن ئەم ئاماژانەی هەیە:
یەكەم، وەك كردیەكی دژە خێرایی. ئێمە لە سەردەمی خێراییدا دەژین. خێرایی شیوازی ژیانی گۆڕیوە لە زۆر ئاستدا. یەكێك لەو گۆڕاوانە بریتیە لە نەمانی ڕێگا. چیدی مرۆڤ وەك جاران بە ڕێگادا ناڕوات و ڕانامێنێت و بمێنێتەوە و ئاوێزان بێت. بەڵكو ئەمرۆ هەموو فۆكەس لە سەر گەیشتنە بە مەنزڵ. ئەمە وەها ئەكات كە مرۆڤ لە خاڵێكەوە بچێت بۆ خاڵێكی تر بەبێ ئەوەی هێندە ئەزمونی ڕۆشتن بكات.
دووەم، ڕێكردن وەك كردەیەكی بەرگری. لە سەردەمی خێراییدا، ڕۆشتن بەپیادە، نەك هەر كارێكی تەندروستییە، بەڵكو لە هەمانكاتدا جۆرێكە لە بەرگری. بەرگری خێرایی، بەرگری نەمانی ڕێگا، بەرگری ڕۆشتن بە دابراوی و داخراویی. ڕێكردن ئەزمونكردنە.
سێیەم، زۆر لە دەرونناسان و بیرمەندان ڕێكردن وەها دەبینین كە ڕێكردنە لە هەناوی خۆتدا لە هەمانكاتدا. لە دونیادا دیاردەیەكی باوە ئەوانەی كە لە دۆخێكی دەرونی سەختدا، ئەوانەی كە بە عەشقێكی كوشندە لێدراون، دەڕۆن بۆ ڕۆشتنی چەندین ڕۆژە. ئەمە لە ئەدەبیاتی ئەوروپیدا بە حەج یان پلیگریمج ناسراوە. یەكێك لە هەرە نمونەكانی ڕۆشتنە بە پییان بۆ سانتایاگۆ دی كۆمپۆستێلا لە ئیسپانیا. حەج بریتی نیە لە گەیشتن بە جێگای حەج، بەڵكو بریتیە لە ڕۆشتن بۆ حەج. مرۆڤ لە ڕۆشتن بۆ حەج بە پێیان، لەگەڵ خۆیدا ڕادەمێنێت، لە توانا و پێداویستی خۆی بە ئاگا دەبێتەوە. لەئەنجامدا دەبێتە مرۆڤێكی سادەتر و كەم مەسرەفتر و كەم زیانبەخشتر.
چوارهەم، ڕۆشتن هۆكارێكە بۆ بیركردنەوە. گرۆس بڕوای وەهایە كە هەندێك بیركردنەوە لە جێگای تایبەتدا دێت، بۆیە ڕۆشتن بە پێیان دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە بیركردنەوەی جیاوازت بۆ بێت. ئەوانەی بە ئەدەبیاتی نیتچە ئاشنان، بە ئاگان لەوەی كە ئەو بڕوای وەهابو كە نابێت بڕوا بە هیچ ئایدیایەك بكەیت كە لە هەوای كراوە و جوڵەی ئازاددا لە دایك نەبوبێت. دیارە زمانی نیتچە هەمیشە بڕێكی زۆر لە توندی و زیادەڕۆیی و شاعێرێتی پێوەدیارە، بەڵام بێگومان ڕاستیەك لەو دەربڕینەدا هەیە.
هەرچەندە ئێمە لە دونیای ئەمڕۆدا بە دەگمەن دەتوانین بڕۆین بۆ جێگایەك و خۆمان لە ئامرازەكانی تەكنەلۆجیا دابڕین. وێنەگرتن و بڵاوكردنەوەی هەموو بەشێكن لەو كەلتورە نمایشیەی كە وەك پەتا كۆمەڵگای ئێمە و سەرتاپا دونیای گرتوە، بەڵام ڕێكردنی ڕێگایەكە بۆ چونە ناوەوە. شێوازێكە بۆ گێڕانەوەی ڕێز بۆ ڕێگا. چەمكی ڕێگا هەمیشە چەمكێكی ڕۆحی دینی بوە، بە نەمانی ڕێگا ئێمە وەك تەنێكی لە پەلوپۆكەوتومان لێهاتوە. واڵتەر بنیامین باسی فلانێیغی دەكرد كە جۆرێك بوو لە ڕێكردن لە ئاپۆڕەدا و وون بون لە هەناویدا، بەڵام ڕێكردنی ڕاستەقینە هەڵاتنە لە ئاپۆرە و گەڕانەوەیە بۆ خود و سروشت. هەرچەندە من ئەم وشانە دەنوسم، خۆم یەكێكم لەوانەی كە هەمیشە تاوانبار دەكرێم بەوەی كە توانای ئاوێزانی سروشتم نیە. بۆیە ڕەنگە باشترین ڕێكردن ئەوەبێت كە بەبێ بیركردنەوەیە. ئەمەش وەها دەكات كە بونی رابەڕێكی رۆحی وەك عومەر حەمید خەسڵەتێكی بنەمایی هەر ڕێككەوتنێكی خۆش بێت.

 

وتاری زیاتر

گەڕانەوەی لێڤایەسانی روسی‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-13 18:21      20 جار بینراوە


قوڵتر لە قەیران‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-08 11:05      50 جار بینراوە

تورکیاو تیورەی زەلکاو‬ د.سەردار عەزیز
2020-07-05 18:04      33 جار بینراوە



تورکیاو کورد: چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-28 11:27      40 جار بینراوە

هێرشی تورک و دوو سەرنج‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-27 15:04      30 جار بینراوە

چین و ئەمریکاو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-22 14:47      59 جار بینراوە

عوسمانییەت: بە ئاشتی، بە شەڕ‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-21 11:45      38 جار بینراوە

گەوجاندنی پۆستمۆدرێن‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-17 19:23      48 جار بینراوە

هێرشەکانی تورکیا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-15 16:53      55 جار بینراوە

دانوستانی عیراق و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-14 00:03      69 جار بینراوە

ئەمریکاو عیراق، دانوستان‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-07 19:19      60 جار بینراوە

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      63 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      87 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      71 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      79 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      107 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      94 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      105 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      79 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      85 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      104 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      98 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      92 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو