د.ئەرسەلان بایز

خەڵات، یان سزا؟!

  2020-02-09 15:26      69 جار بینراوە        کۆمێنت

 (75)
# ماڵەكەی وەكو بارەگای رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و خۆشی (گۆنار یارینگ)+ بوو. خەم هەڵگرو مامە خەمەی هەموو لایەنەكان بوو. را جیاوازەكان، برا ناكۆكەكان، كوتلە هەمە چەشنەكان لەژێر بنمچی ماڵەكەی ئەو لەسەر خوانە دەوڵەمەندەكەی خانمی دەستڕەنگینی ئەو ماڵە یەكیان دەگرتەوەو كۆدەبوونەوە. ڕۆژانە ڕاستەوخۆ یان بەتەلەفۆن پەیامی هەموو لایەنەكانی بۆ بەرامبەرەكانیان دەگواستەوەو وەڵام و پێشنیارەكانیشی دەگەیاندەوە شوێنی مەبەست. هەمیشە ئاڵۆزییەكانی ئاسان دەكردو خاوی دەكردنەوە. ڕاوێژكارو ئاو بەئاگر پڕژێنەری كێشەكان بوو. ڕۆژێك نەبوو نیوەڕۆیەك بەخواستی خۆی بكەوێتە ماڵەوەو لەگەڵ خانەوادەكەی بەیەكەوە لەسەر خوان كۆببنەوە. چونكە هەر ڕۆژەو بەڕاسپاردەیەك لەنووسینگەیەك. لەماڵێك سەر قاڵی ئاشتەوایی بوو.
ئەو هەموو پێوەندی و تێكەڵاوییەی لەگەڵ سەرجەم كەس و لایەنە جیاوازو ناكۆكەكانی ناو (ی.ن.ك)، وای لەهەندێ‌ نەیارو بگرە دۆستەكانیشی كردبوو ئیرەیی پێ ببەن، ئەوان پێیان وابوو ئیتر (جگی میرە)++ و لەهەر گۆڕانكارییەكی ئایندەدا (ئەو) لەحزب یان حكومەت پلەو پایەیەكی بەرچاوی مسۆگەری بۆ دەستنیشان كراوە.
(#ئەو) كوڕی بنەماڵەیەكی موڵكداری دیارو ناسراوی ئاغاكانی مەلا شەرەفیانی باڵەكایەتی بوو. ماڵەكەیان قۆناغی ڕابەرو لێپرسراوی شۆڕشی ئەیلول بوو. لەدوای نسكۆی ساڵی (1975)یش وەكو هەزاران خێزانی تری كوردستان بۆ شاری دیوانیە دوورخرانەوەو ماوەی دوو ساڵ بەكوڵەمەرگی ژیان. لەهەشتاكانی سەدەی ڕابردووشدا باوكی لەسەر پاراستنی حەیسیەت و هەیبەتی كورد لەناوەڕاستی شاری گەڵاڵە بەگولەی پۆلیسێكی بەعس شەهید كرا. (ئەو)یش هەر لەسەر ڕێڕەوی بنەماڵەكەیان هەمیشە دێوانەی دوای ڕێكخستن و پشتیوانی شۆڕشی گەلەكەی بوو، تاكو لەتەمەنی (17-18) ساڵیدا تولەڕێ و هەورازە سەختی شاخەكانی گرتەبەرو چەكی شەڕەفی شۆڕشی نوێی كردە شان.
# بە پێی ڕێساو نەریتی هەموو دنیا، ناو بژیوان و ئاشتی خوازان لەبری هیلاكی و ماندوو بوونیان تەقدیرو خەڵات دەكرێن. بەڵام بەداخەوە لەكۆمەڵگاكانی وەكو ئێمەدا لەبری پاداشت سزادەدرێن. چونكە هەر لایەنە دەیەوێ‌ ئاشتی خوازو ناو بژیوانەكانی بەلای خۆیدا ڕابكێشێ‌. ئەبێ‌ ناوبژیوان خۆی بەلای لایەنێكدا ساغ بكاتەوە ئەگینا بە پێی ئەو وتەیەی دەڵێ‌: (ئەوەی لەگەڵم نەبێ‌ نەیارە) دەبێ‌ بەنەیار.
# دوای ساڵەها لەدڕدۆنگی و مقۆ مقۆ، دوای دڵەڕاوكێ و قسەی ئەملاو ئەولا. خواستی هەموو لایەنە دڵسۆزەكان بۆ بەستنی كۆنگرە بوو بەواقیع. ئیتر (گوریس كێشكانێ‌)+++ هەر كەس و گروپە گوریسەكەی بەلای خۆیدا ڕادەكێشا. بۆیە بەڵێنەكان بوون بەبلقی سەر ئاو. هەڤاڵەكانی دوێنێ‌ لێی بوون بەنامۆو ڕوویان لێ وەرگێڕا. لەبری لاكردنەوەو خەڵات كردنی لەكەلێنی پەنجەكانیان خستیانە خوارەوە.
# ئەو ئەنجامە چاوەڕوان نەكراوە برینێكی قووڵی بە سۆی تاسەر ئێسقان لا دروست كرد. ئیتر لەبری خۆشی چاوەڕوانكراو خۆڵ و دۆو بێ ئومێدی ئاسمانی ماڵەكەیانی داپۆشی. بۆیە ئەو زامە هەروا بە ئاسانی بەتەلەفۆن، یان سەردانێك ساڕێژ نابێت.
# مێژووی مرۆڤایەتی لاپەڕەیەكی تەژییە لەبێ وەفایی و ناهەقی، پڕە لەئازاری یەكتردان. گەلێ‌ جاری وایە مرۆڤ ئەگەر زۆر هۆشیارو خۆ گرنەبێ‌ هزری پەرێشان دەبێت و ناتوانێ‌ جەمسەری هزرو بیركردنەوەی خۆی بەیەكەوە گرێ‌ بداتەوە. ئیتر شوناسی خۆی ون دەكات. وا هەست دەكات هیچ شتێك نەماوە پشتی پێ ببەستێ‌ و متمانەی پێ بكات، هیچ شتێك نەماوە بۆی بجەنگێ‌.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
+ گۆنار یارینگ: نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی فەلەستین.
++ جگ: ئێسقانی نێوان ڕان و بەلەك (پوز)ی دەستی بەرخ. كەركوك و گەرمیان پێی دەڵێن (قاب).
+++ گوریس كێشكانێ‌: یارییەكی كۆنی كوردەوارییە زیاتر كچان دەیانكرد.

وتاری زیاتر

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      65 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      64 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      78 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      92 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      85 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      106 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      81 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      131 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      245 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      138 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      96 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      132 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      140 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      142 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      113 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      140 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      139 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      125 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      127 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      107 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      219 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      146 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      239 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      154 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      210 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      179 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو