د.لوئەی جاف

ئاینده‌لۆجی

  2020-02-17 13:58      176 جار بینراوە        کۆمێنت

ئایندەلۆجی گۆشەیەکی زانستی، فیكری، گشتییە، تە‌رخانە بۆ شیکردنەوەی ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا به‌پشتبه‌ستن به‌داتاو كه‌ره‌سته‌ زانستییه‌كان، هەروەها بۆ کۆی ئە‌و فاکتە زانستیانه‌ی کە‌ له‌جیهان رووداو دروستدە‌کە‌ن.
(4)
مرۆڤ و رۆبۆت
ئەگەر ئاوڕێک بدەینەوە لەمێژووی مرۆڤایەتی دەبینین کەوا مرۆڤ پێویستی بەهەزارەها ساڵ بووە بۆ داهێنانی نووسین و وێنەکیشان. سەرەتای دەستپێکردنی نووسین و وێنەکێشان، کە فۆرمێکە لە بەرجەستەکردنی بەرهەمی عەقڵی مرۆڤ، دادەنرێت وەکو سەرەتای دەستپێکردنی مێژووی مرۆڤایەتی.
لەسەرەتای مێژووی شارستانیتە جیاجیاکان تا سەدەکانی ناوەڕاست (سۆمەریەکان، کرێتوا، میسریە کۆنەکان، فینیقیەکان، یۆنانیە کۆنەکان تا دەگاتە شارستانیەتی ڕۆمەکان)، وە لە سەردەمی ڕۆشنگەریەوە تا ئەمرۆ، مرۆڤایەتی بە سێ شۆڕشی گەورە تێپەڕیوە. یەکەم، شۆڕشی کەپیتالیزمی بازرگانی (لە ساڵی 1765 کە ڕۆما سەنتەرەکەی بوو). دوەم، شۆڕشی کەپیتالیزمی پیشەسازی (لە ساڵی 1870 لە ئۆروپا و ئەمەریکا). سێیەم، شۆرشی کەپیتالیزمی عەقڵ و مەعریفە (لە ساڵی 1069 لە ئۆروپا و ئەمەریکا دەستیپێکرد و ئێستا چین و چەند ووڵاتێکی تری وەکو ئیسرائیل ڕۆڵیان هەیە لە پێشخستنی).
ئێمە ئێستا لە بەشی دوەمی شۆرشی کەپیتالیزمی عەقڵ و مەعریفە دەژێین. گرنگترین خەسڵەتەکانی ئەم شۆڕشە ئەوەیە کە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، عەقڵی مرۆڤ هاوڕێ و هاوکارێکی بۆ خۆی دروستکردوە کە نە هیلاک دەبێت و نە خەوی لێدەکەوێت. عەقڵی مرۆڤ (واتا زیرەکی بایۆلۆجی)، عەقڵی رۆبۆتی داهێناوە (واتا زیرەکی دەستکرد) بۆ یارمەتیدانی لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و ئیشوکاری ڕۆژانەی. داهێنان بەردەوامە و ئایندەلۆگەکان پێشبینی دەکەن کە ڕۆڵ و کاریگەری ڕۆبۆت لە سەر ژیانی مرۆڤ، ڕۆژ بە ڕۆژ لە گەورەبووندایە.
لەچاپێکەوتنێکی لە گەڵ ڕۆژنامەی هوفینگتۆنپۆست، ئایندەلۆگی ئەمەریکی لە زانکۆی نیویۆرک، دکتۆر میچیۆ کاکو* دەڵێت، لە دە ساڵی داهاتوو، لە قۆناغی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت لە ڕێگەی لاپتۆپ یان تەلەفۆن دەپەڕینەوە بۆ بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی ڕاستەخۆ بەستراو بە مێشکی مرۆڤ. ناوبراو تاکە ئایندەلۆگ نیە کە باسی ئەو جۆرە پێشبینیە سەرسورهێنەرانە دەکات، دکتۆر ڕێ کروزوێڵ کە سەرۆکی بەشی ئەندازیاریە لە کۆمپانیای گۆگڵ دەڵێت، لە دە ساڵی داهاتوو، تەکنۆلۆجیای 3D پیشکەوتنی گەورە بە خۆیەوە دەبینی. بۆ نموونە، دەتوانین بە ئاسانی جل و بەرگەکانمان لە ڕێگەی ئەو تەکنۆلۆجیاوە بە نرخیکی هەرزان بدورین. هەروەها دکتۆر جیمس کانتون، سەرۆکی ئەنستیتوی گلۆباڵ فیوچەر دەڵێت کەوا لە ساڵانی داهاتوو، بەکارهێنانی ڕۆبۆت و عەقڵی دەستکرد لە هەموو بوارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دەبینین. جۆرێک لە یەکبوون دروستدەبێت لە نێوان مرۆڤ و ڕۆبۆت. لە ساڵانی داهاتوو بە زۆری رۆبۆدۆکس (واتا دکتۆری رۆبۆت) بەکاردەهێنرێت لە بواری تەندروستی. زۆربەی نەشتەرگەریەکان رۆبۆدۆکس دەیکەن و تەنانەت بۆ منداڵبوونیش ئەو ڕۆبۆدۆکسانە هێدی هێدی شوینی دکتۆرەکان دەگرنەوە. هەروەها لە چەند ساڵی داهاتوو، ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر، ڕۆبۆتی حیمایە، ڕۆبۆتی چێشتلێنەر هتد…، دەکەونە بازاڕەوە.
لە چەند ساڵی داهاتوو، تەکنۆلۆجیا و چۆنێتی مامەڵەکردن لە گەڵ ڕۆبۆت، گەورەترین کیشەی فەلسەفی و فیکری لیدەکەوێتەوە. پرسیار لێرە ئەوەیە:
چۆن مامەڵە بکەین لە گەڵ بەکارهێنانی ڕۆبۆت ؟ چۆن نا دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نا یەکسانی چارەسەر بکەین نێوان چینی خاوەن تەکنۆلۆجیا و چینی خاوەن مە‌حروم لە تەکنۆلۆجیا ؟ ئایە ڕێگا بدرێت ڕۆبۆت بەکاربێت لە هەموو بوارەکان ؟ ئایە دەزگا ئاینیەکان هەڵوێستیان چی و چۆن دەبێت بەرانبەر ڕۆبۆت و بەکارهێنانی لە هەموو بوارەکان ؟
ئەمانەو دەها پرسیاری تری کۆمەڵایەتی و ئابوری کە ووڵامی پێویستە.
سەرچاوەکان:
* Dr Michio Kaku, professeur, universit de New York, auteur de The Future of the Mind
*James Canton, Institute for Global Futures, San Francisco, auteur de Future Smart: Managing the Game-Changing Trends That Will Transform Your World
*نوێنە‌ری یە‌كێتی لە‌ فە‌رە‌نسا

وتاری زیاتر

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان‬ د.لوئەی جاف
2020-03-14 17:36      107 جار بینراوە

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      148 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      161 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      204 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      183 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      278 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      240 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      264 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      268 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      261 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      213 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      258 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      216 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      275 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      319 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      303 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      332 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      414 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      387 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      448 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو