د.ئەرسەلان بایز

سوڵتان قابوس

  2020-02-23 14:54      114 جار بینراوە        کۆمێنت

 (79)
كاتێ بابەتی ئەمڕۆی گۆشەكەم بڵاودەكەمەوە دڵم خوێنی لێدەچۆڕێ، چونكە لەسەری ساڵی (1976) كاتێ (بەندە) لەگەڵ (خاڵە شەهاب) و هاوڕێكانی لە بنكەی پۆلیسی (بناوە سووتە)ی پشتی قەزای پێنجوێن ڕادەستی عێراق كراینەوە، (خاڵە شەهاب) ڕایسپاردین لە وەڵامی هۆكاری چوونمان بۆ ئێران بڵێین (بە نیاز بووین بڕۆین بۆ وڵاتی عومان، لەوێ ببین بە جەنگاوەرو لە دژی سوڵتان قابوسی دكتاتۆر بجەنگین) شیاوی باسە ئەو ساڵانە حیزبی سۆسیالستی زەففار (گفار) شۆڕشی لە دژی سوڵتان قابوس بەرپاكردبوو.
*لەم یەك دوو مانگەی رابردوودا وەسیەتنامەیەك بەناوی سوڵتان قابوس بڵاوكرابۆوە، چەند خاڵێك لەو وەسیەتنامەیەو چەند زانیارییەكی تر لەسەر ئەو بابەتە لەم گۆشەیە بڵاودەكەمەوە:
-وڵاتەكەی لە حوكمی (قبلی كلاسیكی) گواستەوە بۆ سستەمی دیموكراتی. بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنێكی ڕاوێژكاری و (شورا)ی لە نوێنەری هەموو هەرێمەكان پێكهێنا.
-لەسەرەتای دەست بەكاربوونی (ئەو) وڵاتی عومان تەنیا (3) قوتابخانەی تێدابوو. ڕێژەی نەخوێندەواری (66 %) بوو. هەژارترین دەوڵەتی كەنداو بوو. بەڵام لەسەردەمی حوكمڕانی ئەو بە سەدان قوتابخانە بۆ كچ و كوڕان دروست كرا. چەندین پەیمانگاو زانكۆ دامەزران. بە سەدان نەخۆشخانەو بنكەی تەندروستی و نۆرینگەی پزیشكی لەسەرانسەری وڵات دروست كران و پێداویستیە پزیشكیەكانیشیان بۆ دابین كرا.
-بەرهەمی ناوخۆی وڵاتی عومان لە (256) ملیۆن دۆلار لە ساڵی (1970) بۆ (80) ملیار دۆلار لە ساڵی (2019) بەرز بووەوە.
-چەندین كارگەی وەكو پاڵاوگەی نەوت، كارگەی دروست كردنی چیمەنتۆ، كارگەی ئامادەكردنی ماسی، خورما… هتد. دروست كران.
-یارمەتی و پشتیوانی بۆ جوتیاران دابین كرد، تا وایلێهات بەرهەمی ناوخۆی وڵات بەشی پێداویستیەكانی دەكردن.
-سوڵتان قابوس دەستی نەخستە نێو كاروباری هیچ وڵاتێك، سیاسەتی بێلایەنی هەڵبژارد لافی بەسەر گەلی عومان و وڵاتانی تر لێنەدەداو خۆی بەسەریاندا بانەدەدا. خەریكی پێشخستنی وڵاتی خۆی بوو.
-جیا لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی شۆڕشی (زەففار) كوشتارگای بۆ گەلەكەی خۆی دانەنا، كەسی نەكوشت هەموو خەمی ئارامی وڵات و خوێندەواری و پارێزگاری سەروەری وڵات و بەختەوەریی گەلەكەی بوو.
كاتێ كۆچی دواییشی كرد. بێ هات و هاوار. بێ بانگهێشت كردن و میوانیی سەرۆك كۆمارو پیاوە گەورەكانی دنیا بە هێمنی لە گۆڕێكی گڵ ناشتیان. بەڵام هەموو عومانیەكان بۆی گریان. خەم ئاسمانی؛ هەموو ماڵێكی عومانی داپۆشی. دوا قسەشی ئەوە بوو، ئەگەر خزمەتی گەل و وڵاتی خۆتان بكەن، میللەت دەبێتە پشت و پەناو هاوكارو هەڤاڵتان، هەرگیز سەركردە نابێ دوژمنایەتی لەگەڵ میللەتەكەی خۆی بكات.
+ئەوانەی سەرەوە لە چەندین سەرچاوەی جیا جیا وەرگیراوە.
جا لێرەدا لە خۆم و هەڤاڵەكانم دەپرسم:
*تۆ بڵێی بیركردنەوەكانی ئەوسای ئێمە هەڵە بووبێ.. یان ئێستا ئێمە لەو بیركردنەوانە پەشیمان بووینەوە…؟یان بیركردنەوەكانی ئەوسا لە بنەڕەتدا سەقەت بوون..؟ ئایا ئێمەش وەكو سەدان گروپی سۆسیالستی دنیا بە هەڵەداچووبووین و دوای كڵاوی بابردوو كەوتبوین..؟ ئایا ئەگەر شۆڕشی (زەففار) سەر بكەوتنایەو سوڵتان قابوسیان بكوشتایە، عومان وەكو ئێستای یەمەن دەبوو، یان وەكو ئێستای عومانی قابوس…؟
*ئەو ساڵانە ئێمەیان وا تێگەیاندبوو كە دەوڵەتانی سۆسیالست بە هەشتی سەرزەمینن، بۆیە دەبێ ئێمەش هەوڵبدەین لاسایی ئەوان بكەینەوەو سۆسیالستی لە وڵاتی خۆمان بەرقەرار بكەین.
بەخۆداچوونەوە عەیب نییە… بەڵكو بەردەوام بوون لەسەر هەڵە عەیبە… خۆڕاستنەكردنەوە عەیبە. هەقە راستیەكان بۆ نەوەی ئایندە روون بكەینەوە.

وتاری زیاتر

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      65 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      64 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      78 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      92 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      85 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      106 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      81 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      131 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      245 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      138 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      97 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      133 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      140 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      142 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      141 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      140 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      69 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      125 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      128 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      107 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      219 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      147 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      239 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      154 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      210 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      179 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو