مەلا بەختیار

بەشی هەشتەم: هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الاول)

  2020-02-26 12:42      229 جار بینراوە        کۆمێنت

هەر وڵاتێك، سیاسەتی باش، متمانەی كۆمەڵ، ژێرخانی پێشكەوتوی نەبێ‌، بێگومان لەناو بازنەی دروشم‌و، ململانێی بێهودەو بەڵێنی زەردو سەوزدا، دەسوڕَێتەوە
سەنگاپورە، سیاسەتی باش‌و متمانەی خەڵك‌و ژێرخانی پێشكەوتوی ئابوری، لەوڵاتێكی جیهانی سێهەمەوە، گۆڕیویانە بۆ ریزی وڵاتە یەكەمەكان.
سەلماندیان هەر وڵاتێك، سیاسەتی باش، متمانەی كۆمەڵ، ژێرخانی پێشكەوتوی نەبێ‌، بێگومان لەناو بازنەی دروشم‌و، ململانێی بێهودەو بەڵێنی زەردو سەوزدا، دەسوڕَێتەوە. سەرەنجام، دەشتەپێ‌!
بڕوانن سەرۆكی سەنگاپورە، دوای سیاسەتی باش‌و چەسپاندنی متمانە، لەسەر ئابوری دەڵێ‌ چی؟
"دوای جیابونەوەمان ساڵی (1965) لە مالیزیا، هەر كەسێك بیری لەوە بكردایەتەوە كە سەنگاپورە بكرێتە ناوەندێكی دارایی‌و دراو، بە شێتیان دەزانی".
دوای (10) ساڵ، سەراپا ئەم هاوكێشەیە گۆڕدراوەو سەنگاپورەیان كردۆتە یەكێك لە باشترین ناوەندەكانی دارایی‌و دراوی جیهان. پسپۆڕێكیان ناردۆتە لەندەن. لەوێ‌ بردویانە بۆ ژورێك نەخشەی دارایی گۆی زەوی تیا بووەو پێی وتووە:
سەیر بكە، ئەمە نەخشەی دارایی دراوی جیهانە. لە (زیوریخ)وە سەعات 9/ی بەیانی دەرگای بۆرسەی جیهانی دەكرێتەوە. دوای ئەوە هی فرانكفۆرت، ئینجا لەندەن. عەسر دەرگای زیوریخ دادەخرێ‌، دوای ئەوە هی لەندەن‌و فرانكفۆرت. لەوكاتەدا (نیویۆرك) بانكەكانی دەكاتەوە. دەستبەجێ‌ جموجۆڵی دراو دەدرێتە دەستی نیویۆرك. دوای نیوەڕۆ دادەخرێ‌. نیویۆركیش كاری دراو دەداتە (سان فرانسیسكۆ) دوای ئەوەی (سان فرانسیسكۆ)ش دەرگای ئاڵوێڵی دراو دادەخات، هەتا 9/ی بەیانی بانەكانی سویسرا جارێكی تر، دەستپێدەكەنەوە.
لەسەر كۆی ئەم جموجۆڵە داراییەو سیستەمی بانكییە، منیش لە لاپەڕە (106)دا دەڵێم:
"ئەمەیە سیستەمی بانكی‌و دارایی، تەواوی سامانی جیهان بەڕێوەدەبات. لەدەرەوەی ئەم سیستەمە، تەنها پاشكۆیەتیەكی لاوازو پارە قەرزكردن، یان دورەپەرێزییە لە بازاڕی بۆرسە، كە خەتەرە لەسەر كۆمەڵ‌و داهات!".
ساڵی (1997) متمانەی دارایی لە بازنەی بۆرسەی سەنگاپورەدا (500 ملیار دۆلار)ی تێپەڕاندووە.
ئەم دۆخە ئابوریەو پێشكەوتنەی بازاڕی دۆلار و دراو، لەبەرامبەردا، لەلایەن توندرەوەكانەوە لەناو كرێكاران، دژایەتی كراوە. لێرەشدا، سەرۆكی سەنگاپورە (لی كوان یو) زیرەكیەكی بێڕادەی بەكارهێناوە، لە بابەتی (نۆهەم)دا باسی دەكەین.

 
 

وتاری زیاتر











وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      100 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      104 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      111 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      86 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      113 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      92 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      97 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      83 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو