مەلا بەختیار

به‌شی نۆهه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الاول)

  2020-02-26 13:28      184 جار بینراوە        کۆمێنت

خەباتی چینایەتی دابڕاو لە خەباتی سیاسی-كۆمەڵایەتی، هەرگیز سۆسیالیزم بەدیناهێنێ‌!! سۆسیالیزمیش، بەبێ‌ بەدیهێنانی تەواوی ئەركە ئابوری، سیاسی، كۆمەڵایەتی‌و یەكسانیەكانی ژن‌و پیاویش، لەناو پرۆسەی دیموكراسیدا، لە پرشنگی شەوارەی تیۆری بەولاوە چیكە نەبوەو نابێ‌!!
لە بەشی هەشتەمدا، باسی ئابوری‌و دارایی‌و دراوی سەنگاپورەمان كرد. وتیشمان، لەم بەشەدا، باسی خەباتی توندڕەوانەی كرێكاران لەو سەردەمەدا دەكەین. هەتا بزانرێ‌ كە پێشكەوتنی وڵات‌و مافە پیشەییەكان، بە خەباتی توندڕەوایەتی ئایدیۆلۆژی‌و چینایەتی نایەتەدی. با بزانرێ‌ كە سەرۆكی سەنگاپورە، تێكۆشانی وەكو راوێژكار (نەك كاوێژكار)ی سیاسی‌و دانوسانكاری رەسمی سەندیكای كرێكاران دەستیپێكردووە. خۆی لە لاپەڕە (122)دا دەڵێ‌:
"لەناوەڕاستی پەنجاكاندا كۆمۆنیستەكان توانییان بەسەر زۆربەی سەندیكاكاندا زاڵبن" دەشڵێ‌: "بەوهۆیەوە كە كۆمۆنیستەكان زاڵبون، خۆپیشاندانی بێسنور‌و سستی لە كاركردن‌و ئاژاوەی بەردەوام لە چلەكانەوە هەتا شەستەكان دوچارمان دەبوو." ئەڵێ‌: "لە تەمموزەوە هەتا ئەیلولی (1961-1962) (153) مانگرتن رویدا." وەكو تر دەڵێ‌: "ساڵی (1969) هیچ مانگرتن‌و كار ڕاگیرانمان توش نەبوو. چۆن ئەم ئەنجامەمان هێنایەدی؟"
دەڵێ‌: "كردەوەی سەندیكاكانی كرێكارانی سەنگاپورە، لەسەر رەوتی سەندیكاكانی بەریتانیا، وەكو نەهامەتیەك بووە لەسەر بزوتنەوەی كرێكاران."
رونیدەكاتەوە كە: "لە چلەكاندا بۆ رووبەڕووبونەوەی كاریگەریەكانی كۆمۆنیستەكان، حكومەتی ئیستعماری هانای بۆ راوێژكارەكانی سەندیكاكانی كرێكارانی بەریتانیا بردووە." دەشڵێ‌: "ساڵی (1966) لەگەڵ سەندیكای خزمەتگوزاری لەسوپادا دانیشتم‌و پێمگوتن: واز لە رەوشی سەندیكاكانی بەریتانیا بێنن، كە ئابوری بەریتانیای تێك‌وپێك دا."
سەرۆكی ئەم وڵاتە، چەند باسی گرنگی ئابوری‌و متمانە و سیاسەتی دروستی كردووە، ئەوەندەش بە هەستی دادپەروەری، باسی كێشەی كرێكاران‌و خۆشگوزەرانی كردوون. بەڵام هەڵە ‌و توندڕەوایەتیەكەشیان رەخنە لێدەگرێ‌. لەمبارەوە دەڵێ‌:
"لەگەڵ رابەرێكی سەندیكایی سەرلێشێواوی نەفام كە دۆخی گۆڕدراوی نەدەزانی سەرۆكی سەندیكای (میاوی)ەكان بووە، دانیشتوم‌و دەڵێ‌: هەمیشە فشاری نابەجێی دەبردو داخوازی ناڕەوای داوا دەكرد."
دەشڵێ‌: "رابەرێكی داكۆكیكارو كەللەڕەق بووەو تێنەدەگەیشت كە دۆخی پەنجاكان‌و خۆپیشاندان كۆتایی هاتووە. بەڵام (رابەرە كەللەڕەقەكە) هەر سوور بووە لەسەر بڕیارەكانی. مانگرتنی راگەیاندووە.. بەڵام.. سەرۆك دەڵێ‌: شكستی خوارد. ئەم شكستە، بەهۆی بەرنامەی خزمەتگوزاری حكومەتەوە بۆ كرێكاران، بۆتە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی كرێكارانی سەنگاپورە. من لە پەراوێزی لاپەڕە (126)دا نوسیومە: "گۆڕینی زهنیەتی خەباتی‌و سەندیكاكانی كرێكاران زۆر گرنگە. سەندیكا پێویستە دۆخی وڵات‌و كۆمپانیاكان‌و ئەركە هاوبەشەكان باش تێبگات." لە لاپەڕە (126)یشدا نوسیومە: "لەبری قوڵكردنی گیانی یاخیبون‌و بێباكی لە كارو بەرهەمهێنان، تێگەیشتنی هاوبەش‌و باشتركردنی گوزەرانی كرێكاران بكرێتە بنەمای ژینگەی كارگەكان‌و دادپەروەری كۆمەڵایەتی-چینایەتی.
لێرەشدا دەڵێم:
هەلومەرجی ئابوری‌و دۆخی سیاسی‌و باری كۆمەڵایەتی، دەبێ‌ لەلایەن سەندیكاكانی كرێكاران‌و رەنجدەرانەوە بەقوڵیی لێكبدرێتەوە، ئینجا بەرنامەی خەباتی چینایەتی-پیشەیی داڕێژێ‌‌و لەپێناویا هەنگاو بنرێ‌. نەك تەنها داخوازی دوور لە هاوكێشەكان بەرزبكرێتەوە.
كاتێك وڵات، لە هەموو بارێكەوە، لە پێشكەوتندایە، پێویستە ئەركی پیشەیی-چینایەتیەكانیش، لەو چوارچێوەیەدا، هاوئاهەنگ بكرێ‌. كاتێك چەوساندنەوەی چینایەتی‌و كۆمەڵایەتیش، دەبێتە دیاردەی بابەتیی لە چارەسەركردن نەهاتوو، ئیتر دەبێ‌ خەباتی چینایەتی هاوكاتی خەباتی چینەكانی تر، قوڵتر بكرێ‌!

 

وتاری زیاتر











وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      100 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      104 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      111 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      86 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      113 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      92 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      97 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      83 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو