مەلا بەختیار

بەشی سیانزەهەم: هەڵسەنگاندنی كتێبی(من العالم الثالث الی الاول)

  2020-03-03 10:48      123 جار بینراوە        کۆمێنت

نەخشەی ستراتیژی بۆ گۆڕانكاری، لە وڵاتی هەرە دواكەوتوشدا، ئەگەر ئەستۆپاكی هەبێ‌، سەردەكەوێ‌.
سەنگاپورە، كاتێك دەستیان پێ كردووە، بەراورد لەگەڵ راپەڕینی 1991، كوردستان لەوێ‌ پێشكەوتوتر بووە. ژینگە و سامانە سروشتیەكەشی لە سەنگاپورە زۆر باشتر بووە. بۆئەوەی بەراوردەكە جوانتر دەربخەین، فەرمون بزانن ئەوان چۆن بوون. سەرۆكی ئەم وڵاتە دواكەوتووە، كە كراوەتە پێشكەوتوو، ئاوایان باس دەكات:
"نوسینی دەستكەوتەكانی (30) ساڵ لە چەند لاپەڕەیەكدا، ئاسان‌و ئاسایی دیارە. وەلێ‌ كێشەگەلی زۆرمان رووبەڕووبۆتەوە. بەتایبەتی لەقۆناغی یەكەمی نیشتەجێكردنی جوتیارو خەڵكی تر كە لە ساباتە دارینە هەرزانەكان، كارەباو ئاو، ئاوەڕۆ، نەبووەو راشنەهاتبون پارەی خزمەتگوزاری بدەن. لەپڕ بۆ شوقەی نوێ‌‌و بەرز بەرزمان گواستنەوە، كە هەموو چەشنە پێداویستیەكی تیابوو، دەشبوو لەبەرامبەر خزمەتگوزاریەكاندا پارە بدەن". بڕواننە لاپەڕە(140)
دیقەت بدرێ‌، جوتیارو هەژار، لە ژیانی كولەمەرگیەوە، بۆ ژیانێكی خۆشگوزەرانی گوازراونەتەوە. تەنانەت نەیانزانیووە سواری ئەسانسۆر ببن. لەمبارەوە زۆر بەجوانیی سەرگوزشتەی دواكەوتن‌و راهاتن لەگەڵ پێشكەوتن، ئاوها دەگێڕێتەوە:
"راهاتن لەگەڵ گوزەرانی نوێ‌ قورسە، بەڵام ناشكرێ‌ ئەنجام نەدرێ‌. لەم گواستنەوەیەدا روداوی پێكەنیناوی‌و پوچ رویدا. خاوەن بەرازەكان نەیاندەتوانی لە ئاژەڵەكانیان جیاببنەوەو لەگەڵ خۆیاندا دەیانگواستنەوە بۆ شوقەكانیان لە نهۆمە بەرزەكان. زۆریان لێ دەبینرا هەوڵیان دەدا قەناعەت بە بەرازەكانیان بكەن سواری ئەسانسۆر (مصعد)ەكان ببن. خێزانی ژن‌و مێردو (12) مناڵ، پۆلە مریشك‌و قازیان لەگەڵ خۆیاندا دەهێنا هەتا لە موبەقی شوقەكاندا لەشەقامی فڕۆكەخانەی كۆن بەخێویان بكەن".
سەیرە، ئەو خەڵكە، بەو ئاستە كولتورییە كشتوكاڵییە، دوای (30) ساڵ، كوت‌ومت بەئەندازەی ساڵانی دوای راپەڕینی خۆمان، بەشێوەیەك نیشتەجێ كراون‌و گرفتەكانیان چارەسەر بووە، سەراپا ژیانیان گۆڕیون.
من دەزانم، كوردستان، جیاوازی زۆری لەگەڵ سەنگاپورە هەبووە. بەڵام، پرسیاری من ئەوەیە، سەرەڕای كێشەكان، سەرەڕای شەڕی ناوخۆ، دەڵێم:
ئەگەر گەندەڵی، مشەخۆری، سەرانەسەندن، دەوڵەمەندبونی سەركردەو بنكردەكان نەبوایە، ئایە ئێستا، لایەنی كەم كێشەی نیشتەجێبون‌و كارەبا و ئاو، كێشەی تەندروستی‌و پەروەردەو خوێندنی باڵامان، زۆر باشتر چارەسەر نەدەكرا؟!

 

وتاری زیاتر











وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      100 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      104 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      111 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      86 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      113 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      92 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      97 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      83 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو