د.ئەرسەلان بایز

عیراقی سۆسیالست…سوڵتانی كۆنە پەرست

  2020-03-07 15:53      97 جار بینراوە        کۆمێنت

 (82)
زۆربەی جاران لەكاتی دیتنی وەفدێكی ڕژێمی سەردەمی بەعس، چ لە كوردستان یان لە بەغدا سەری زمان و بنی زمانیان، گاڵتەو نوكتەكانیان لەسەر میرنشینەكانی كەنداو بوو. دەیانووت: ئەوانە دواكەوتوون، نەزانن، خاوەنی دەسەڵات و كەسایەتی خۆیان نین، دەوڵەتان ڕێنماییان دەكەن و بەڕێوەیان دەبەن ئەوانە پیاوی ئەمریكان. ئەو ساڵانە لێپرسراوانی بەعس زۆر خۆیان پێ عاقڵ و لێهاتوو بوو. پێیان وابوو ڕابەری بێ ڕكابەری دەوڵەتانی عەرەبین. ساڵان هاتوو ڕۆیشتن ئەو زۆر لە خۆ ڕازی بوون و لووت بەرزییەی بەعس بەو ئەنجامەی گەیاندن كە بینیمان. میرنشینەكانی كەنداویش وڵاتەكانی خۆیان كردۆتە ئەو نموونەیەی ئەمڕۆ دەیان بینین. چ لە بواری خۆش گوزەرانی، ئاسایشی بەرقەرارو ئارامی، چ لە بواری سیاسەتی دەرەوە. ئەمڕۆ دوبەی بۆتە مەڵبەندی گەشتیارانی زستانانی هەموو جیهان. ئەمڕۆ پەساپۆرتی هەندێ‌ لەو میرنشینانە جێی ڕێزو بڕواو متمانەی زۆربەی دەوڵەتانی دنیایە. پەساپۆرتی عیراق جێی گومانی هەموو فڕۆكەخانەكانی دنیایە.
(شێخ زاید) یەكێك لەو میرانە بوو كە لێپرسراوانی ئەوسای عیراق بە نەخوێندەوارو نەزان و دواكەوتوویان دەزانی، كەچی توانی پێنج شێخ نشینی كەنداو بكاتە یەك و لە چوار چێوەی ئیماراتی عەرەبی یەكیان بخات. (سوڵتانی قابوس) یەكێكی ترە لەو سەركردانەی كەنداو كە جێی تیرو توانجی بەعس بوو، كەچی لە ماوەی چل ساڵدا وڵاتەكەی خۆی لە نەدارییەوە كردە وڵاتێكی دامەزراوەیی و پێشكەوتوو، وڵاتێكی ئارام و جێی پەنجە بۆ ڕاكێشانی وڵاتان لە خزمەت گوزاری دوور لە هەموو گرژییەك. وڵاتێك لەنێو گڕكانی ئەو هەموو ململانێ و شەڕو شۆڕانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێ لایەنی خۆی و هاوكێشەی لەگەڵ هەموو لایەنە ناكۆكەكان ڕاگرت.
وڵاتێك دوای كۆچی دوایی ڕابەرەكەیان، سوڵتانەكەی بە بێدەنگی و بێ هات و هاوار نێژراو جێ نشینیان بۆ دیاری كرد. هەموو لووت بەرزی و لە خۆڕازی بوونێكی زیاد چ كەسی یان حیزب و دەوڵەتان سەرەنجامەكەی هەمان شكستی حیزبی بەعس و نموونەكانی وەكو ئەوانە.
بەهاری عەرەبی…!!
چەند ساڵێك بەر لە ئەمڕۆ شەپۆلی ناڕەزایی و توڕەیی خەڵك بە شێوەی خۆپیشاندان چەندین لە دەوڵەتانی عەرەبی گرتەوە. برسیەكان، ناڕازییەكان بە هەموو ڕەنگ و دەنگەكانیانەوە داوای لابردنی دەسەڵاتداران و گۆڕانكارییان دەكرد. دەنگە توڕەكان داوای نان و ئازادی و خزمەتگوزاری و سەروەری یاسایان دەكرد. لێپرسراوە دكتاتۆرو گەندەڵەكان خۆیان لەبەردەم توڕەیی جەماوەر نەگرت. هەندێكیان دەستیان لەكار كێشایەوەو كونجی زیندانیان بۆ خۆیان هەڵبژارد. هەندێكی تریان بە ئاگرو ئاسن وەڵامی میللەتەكەی خۆیان دایەوەو سەرەنجام بە گوللەی هاوڵاتیەكی خۆیان كوژران. هی واش هەبوو ئاوارەیی هەڵبژارد.
ئەو لێپرسراوو دكتاتۆرانە هەرچی بن… ئەو خۆپیشاندانانە بە هەرچی مەبەستێك كرا بێت. كێ‌ كردبێتی كام ناحەزو دەوڵەت دەستی خستبێتە ناو خۆپیشاندانەكان، سەرەنجامەكەی بەو ئامانجە نەگەیشت كە خەڵكە هەژارەكە لە پێناویدا ڕاپەڕین.
ئەمڕۆ سوریاو عیراق و لیبیاو، یەمەن جۆگەلەی خوێنیان لەبەر دەڕوا. لە میسر بە هەزاران كەس كەوتنە زیندانەكان و حوكمێكی سەربازی نوێ‌ دەسەڵاتی گرتە دەست. جەزائر خێری لەو ڕاپەڕینە جەماوەرییە وەرنەگرت. ئەوە چەندین ساڵ و مانگە بەسەدان خەڵكی توڕەو ناڕازی لە دژی ڕژێم لەسەر شەقامەكان دەخەون. سەدانیش لە زیندانەكانن.
ئایا توڕەیی خەڵك و خۆپیشاندانەكان بەو ئامانجە گەیشت كە دەیانویست..؟ ئایا بارودۆخەكە باشتر بوو..؟ ئایا دەسەڵاتدارەكانی دوای ڕاپەڕینەكان لەوانی پێشووتر باشترن…؟ جیا لەو هەموو گیانە پاكانەی ڕۆڵە هەژارەكان كە بوونە قوربانی… جیا لەو دەیان ملیار دۆلارەی زیان بە دەوڵەت گەیشت…ئایا بەڕاستی ئەوە بەهاری عەرەبی بوو…؟…یان… .
هەزار ڕەحمەت لەو سەركردەیەی وتویەتی:
(هەر تێزێك بێ كردار بەتاڵە، هەر كردارێك بێ بەرنامە كردارێكی چاو بەستراوەیە).و هەر خوا دەزانێ‌ بەرەو كوێ‌ دەڕوات.

وتاری زیاتر

ئاڵا شەكاوەكەی یەكێتی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-21 13:49      66 جار بینراوە

فلۆید‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-17 19:16      67 جار بینراوە

بۆ كێ دەنووسی…؟‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-14 12:52      81 جار بینراوە

كێشە كەڵەكەبووەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-13 16:09      92 جار بینراوە

براكوژی*‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-06-07 20:47      85 جار بینراوە

ئۆخەی مەفتەن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-22 13:18      107 جار بینراوە

مێژوو و ئایندە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-17 21:10      82 جار بینراوە

بەوتەی سۆفییەكان‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-16 20:34      137 جار بینراوە

میزی بەچاودا دەكردم‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-09 16:46      246 جار بینراوە

ماچ قەدەغەیە‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-05-05 00:22      138 جار بینراوە

مام جەلال و زمانی عەرەبی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-14 14:33      101 جار بینراوە

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      133 جار بینراوە

د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      142 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      145 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      118 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      142 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      142 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      70 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      126 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      129 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      108 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      220 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      147 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      240 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      155 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      211 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      179 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو