شوان كەریم كابان

فۆبیا نییە، رقە!

  2020-03-08 16:00      122 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوڕێی خۆشەویستم رۆژنامەنووس كاك ستران عەبدوڵلا، لە ژمارەی 8099ی دووشەممە 2/3/2020 ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، گوتارێكی بە ناونیشانی _ عیلاجی ئەم فۆبیا عیراقیە بكەن _ نووسیوە، كورتەكەی دەڵێ، لە عیراق ترسێك هەیە لە كورد و مەیلێكی نیمچە بەرزی شۆڤێنی هەیە بەرامبەر كوردستان.
وێڕای دەست خۆشی لە كاك ستران من دەڵێم ئەوەی لە عیراق دەگوزەرێ بەرامبەر كورد و كوردستان، فۆبیا، ترس نیە!
فۆبیا، هەر بە عەرەبی یانی _ رهاب _ كوردییەكەی ترس، زنەق چونە لە حاڵەتێك، یان هەڵسوكەوتێك، یان روداوێك، تەنانەت كەسەكە بیریش لەوانە بكاتەوە، توشی فۆبیا دەبێ و فوبیا وەك نەخۆشیەكی دەروونیش ئەژمار دەكرێت.
ئەوەی لە عیراق دەگوزەرێ، دەربڕینی رق و كینەیە بەرامبەر كورد لەلایەن هەندێك لایەن و كەس و گروپەوە و بانگەشە بۆ كردنیشێتی.
بەداخەوە عیراق مێژوویەكی رەشی هەیە لە مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەی گەلی كورد لە كوردستانی عیراق _ باشوور، ئەم مێژووە كارلێك و خڵتەی خۆی لە مێشك و دەروونی عەرەبە شۆڤێنیەكانی عیراقدا بەجێ هێشتووە و ئەكتیڤیش بۆتەوە، بەتایبەت لای بەعسیە كۆن و ئەفسەرە پلە باڵاكانی جارانی سوپای عیراق و ئەو سیاسەتمەدارانەی ئێستا لەكایەی سیاسی عیراقدا هەن و بەهەر شێوەیەك بێ فرسەتیان بۆ هەڵكەوتووە بكەونەوە كار، هەروەها هەندێ سیاسەتكاری نوێش توشی ئەو حاڵەتە بوون و بە رق و كینەوە مامەڵە لەگەڵ گەلەكەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
ئێستا لە عیراق و لە دەرەوەی عیراق دەیان كەناڵی تەلەفزیۆنی هەن كە لایەنە سیاسی و كەسایەتی سیاسی و هەندێ لایەن خاوەندارێتی دەكەن، بەشێكیان زۆر شۆڤێنانە مامەڵە لەگەوڵ كوردستان و هەرێمەكەی دەكەن و رۆژانە ژەهر دەڕێژن و كورد وەك نۆكەری بێگانە و چڵكاو خۆر سەیر دەكەن و هەرێمی كوردستان هەر بە شیمالی عیراق ناودەبەن.
هەروەها پاش چەند رۆژێك لە دەستپێكردنی خۆپیشاندانە دەستكردەكانی عیراق كە لە سەرەتای مانگی 10ی ساڵی 2019 دەستی پێكرد، بەشێك لە داواكاری خۆپیشاندەران نەمانی فیدرالیەتی هەرێم و گۆڕینی سیستمی حوكم بوو كە زەرەرمەندی یەكەم كورد و كوردستان دەبوون.
جگە لەوە، لەو كابینەیەی بەڕێز محمد تۆفیق عەللاوی بەنیاز بوو رای بگەیەنێ، هەم لە بەرنامەی كابینەكەیدا خواست و داواكارییە یاسایی و دەستووریەكانی هەرێم رەچاو نەكرابوو، هەم داخوازی و داواكارییەكانی فراكسیۆنە كوردستانیەكانیش پشتگوێ خرابوون بە بیانووی ئەوەی حكومەتەكەی عەللاوی حكومەتێكی ناحزبی بێلایەنە، لەكاتێكدا، هەم خۆی پێشتر لەسەر حزب و وەزیر و ئەندام پەرلەمان بوو، هەم وەزیرە عەرەبەكانی كابینەكەی هەڵبژێردراوی هەندێ حزب و لایەنی سیاسی بوون.
لە هەموو ئەوانە ترسناكتر، عیراق بەهێز كێشەی كەركوك و هەندێ ناوچەی تری كێشە لەسەر و دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چارەسەر كرد، كە ئەمە رووداوێك بوو لێكدانەوەی جۆراوجۆر هەڵدەگرێ.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن و دەستوور باشترین چارەسەرن بۆ رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم، حكومەتی هەرێمی كوردستان، لایەنە سیاسیەكان، فراكسیۆنە كوردستانیەكانپێكەوە، دەتوانن، بەپێی بەرنامە و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و خەڵكی كوردستان و بەپێی دەستووری عیراق، گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا درێژە پێ بدەن و جگە لە یەك گەیشتن و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هەرێم و عیراقی نوێی فیدراڵ و دیموكراسی، بیر لە دابڕان و لێك ترازان و ئەكرێتەوە. هەر كاتێكیش لایەنی بەرامبەر بەو شێوەیە نەهاتە پێش و چاوی خۆی نوقان و گوێی كەڕ كرد لە داوا دەستووری و یاساكانی هەرێم و كوردستان، ئەو كاتە دەبێ كورد بە خەیارەكانیدا بچێتەوە!

وتاری زیاتر

كوردستان هەر كوردستانە‬ شوان كەریم كابان
2020-06-29 14:29      32 جار بینراوە

گفتوگۆی نابەرابەر‬ شوان كەریم كابان
2020-06-19 11:46      51 جار بینراوە


نەبایان دیوەو نەباران‬ شوان كەریم كابان
2020-06-16 20:03      57 جار بینراوە

كۆرۆناو جۆرج فلۆید‬ شوان كەریم كابان
2020-06-09 23:05      36 جار بینراوە

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      77 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      72 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      71 جار بینراوە



حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      64 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      92 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      98 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      88 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      96 جار بینراوە


یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      113 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      121 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      160 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      96 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      113 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      130 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      125 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو