د.لوئەی جاف

توێژینەوە تەکنۆلۆجییەکان

  2020-03-14 17:36      97 جار بینراوە        کۆمێنت

 (7)
لەسەرەتای سەدەی نوێوە پەرەسەندی تەکنۆلۆجی لەهەموو بوارەکان دەستیپێکردووە. بەشێکی زۆر لەتوێژینەوەکانی سەدەکانی پێشوو، لە ڕووی تیۆریەوە کامڵ و تەواوکراون. بەڵام لەم سەدەیە، ئەو توێژینەوانە، خەریکە هێدی هێدی دەکەونە بازاڕ و دەکرێن بە کەرەستەی سوودبەخش بۆ مرۆڤ. بۆ نموونە، چۆنێتی فێرکردن و ڕاهێنانی ڕۆبۆت و یان عەقڵی دەستکرد، لە ڕووی ماتماتیکیەوە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو کاری لە سەر کراوە. ئەمڕۆ لە بەر ئەوەی کۆمپیوتەری بەهێز و داتای زۆر لە بەر دەستە، توانراوە ئەو هاوکێشە ماتماتیکانە بخرێنە بواری جێبەجێکردن. مۆدێلی دروستکردنی عەقڵی دەستکرد، لە ڕووی تەکنیکیەوە، نزیکە لە مۆدێلی کارکردنی مێشکی مرۆڤ، بەڵام چەندین تەکنیک بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی ڕێژەی هەڵەکردنی عەقڵی دەستکرد کۆنترۆڵ بکرێت و هەڵەکردنی کەم بکرێتەوە. مرۆڤ (یان بە دیقەتتر مێشکی مرۆڤ)، یەکجار فرۆکەیەک ببینێت، دواتر ئەگەر لە هەر شوێنیکی تر فرۆکەیەک ببینێتەوە، ئەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک فۆرمی فرۆکەکە دەناسێتەوە بە بێ هیچ کێشەیەک. عەقڵی دەستکرد بۆ ئەوەی فرۆکەیەک بناسێتەوە، دەبێت بە هەزارەها داتای تێبکەی بۆ ئەوەی تێبگات کە ئەمە فرۆکەیە. هەر ئەوەندە داتای پێویست خرایە بەردەستی ئیتر عەقڵی دەستکرد توانای هەیە فرۆکەکە بناسێتەوە. ئەم تەکنیکە لە بواری ئەمنی بۆ ناسینی دەم و چاو یان پاسپۆرت لە فرۆکەخانەکان بەکاردێت. هەروەها فەیسبوک ئەم تەکنیکە بەکاردەهێنێت بۆ ناسینەوەی کەسەکان لە کاتی بڵاوکردنەوەی وێنەیەک یان یادگاریەک لە سەر پەیجی فەیسبوکەکەت.
زۆربوونی داتا و خێرایی مامەڵەکردنی کۆمپیوتەر لە گەڵ ئەو داتایانە، دەرگایەکی یەجگار گەورەی کردۆتەوە لە بەردەم توێژەران بۆ دۆزینەوەی ئەپلیکەیشنی خزمەتگوزار لە هەموو بوارەکان. ئەم خاڵە پاڵی ناوە بە کۆمپانیای گۆگڵ کە زانکۆیەکی زەبەلاح لە ڕووی ئیمکانیاتەوە بکاتەوە (زانکۆی سینگیولاریتی). بە سەدەها ملیۆن دۆلار بودجەی ئەو زانکۆیەیە بۆ توێژینەوە لە سەر چۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوەی مردن. یان بە مانایەکی تر، زیندوکردنەوەی ئاواتی گلگامش لە ژیانی ئەبەدی و نەمری بۆ هەتا هەتایە. هۆکاری مردنی مرۆڤ زۆرن، بەڵام مردن بە هۆی نەخۆشی و مردن بە هۆی پیری، دوو بوارن کە زانست، بە تایبەتی زانستی بایۆتەکنۆلۆجی دەتوانێت کار لە سەریان بکات و چارەسەر بۆ کێشە تەندروستیەکان بدۆزێتەوە. هەروەها مردن بە هۆی پیری خانەکان لەشی مرۆڤ، یان پیربوون و پەککەوتنی ئۆرگانەکانی لەشی مرۆڤ، بوارێکی تری توێژینەوەی زانستیە کە پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم سەدەیە، ووڵامی جدی کۆمەڵێک پرسیاری جەوهەری بداتەوە.
ساڵ لە دوای ساڵ، داتا زۆرتر دەبێت، کۆمپیتەرەکان توانایان خێراتر دەبن. لەڕووی تەکنیکییەوە، هیچ ڕێگرێیەک نامێنێت لەبەردەم پێشکەوتنی زانستی و دۆزینەوەی نهێنیەکانی میکانیزمی کاری ئۆرگانەکانی لەشی مرۆڤ . لەبواری DNA هەنگاوی گەورە دەنرێت و شیکردنەوەی زیاتری زانیاریەکانی نێو جینەکان دەکەوێتە بەردەست. یەک شت دەمێنێتەوە، ئەویش لایەنی فەلسەفی و ئیتیکە (ئەخلاق). دیبەیت و نیقاشی فەلسەفی لەسەر مرۆڤ و سروشت دێتەوە بەرباسکردن. بەدڵنیایی ناکۆکی گەورە دروست دەبێت لە سەر ئەم بابەتانە، بەڵام ووشەی کۆتایی بۆ خاوەن هێز دەبێت. پرسیار لێرەدا ئەوەیە، کێ لە داهاتوودا کێ دەبێتە زلهێز ؟
بێگومان ئەوەی پڕ چەک دەبێت لە زانست، دەبێتە خاوەن هێز. لە ساڵانی داهاتوو پێوەری زلهێزی پەیوەست دەبێت بە زانست و تەکنۆلۆجیاوە. زیرەکی عەقڵ سەردەکەوێت بە سەر هێزی دەست و بازۆ. بۆیە هیوادارم لە هەرێمی کوردستان، هەر چۆن بایەخ دەدەرێت بە شیعر، با بەیەخیش بدرێت بە زانست و تەکنۆلۆجیا. شیعر هیچ ووڵاتێکی نەکردوە بە زلهێز، بەڵام زانست و تەکنۆلۆجیا زۆر ووڵاتی کردووە بەزلهێز. 
لەگەڵ رێزی زۆرم بۆ شاعیران و شیعردۆستان.
سەرچاوەکان:
* https://pathmind.com/wiki/neural-network
* https://su.org/

وتاری زیاتر

بایۆتەکنۆلۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-03-02 17:44      141 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-02-17 13:58      151 جار بینراوە

ئاینده‌لۆجی‬ د.لوئەی جاف
2020-01-20 14:18      148 جار بینراوە



چی لە فەرەنسا ڕوودەدات؟‬ د.لوئەی جاف
2018-12-02 13:28      195 جار بینراوە

سەنتەری فەرەنسی كوردی پاریس‬ د.لوئەی جاف
2018-07-04 11:25      169 جار بینراوە


ده‌رباره‌ی چه‌مكی ترس‬ د.لوئەی جاف
2018-06-20 15:09      267 جار بینراوە

په‌رله‌مانی عیراق به‌ داتا‬ د.لوئەی جاف
2018-06-06 16:24      230 جار بینراوە

پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق‬ د.لوئەی جاف
2018-05-30 12:11      254 جار بینراوە

گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وز‬ د.لوئەی جاف
2018-05-16 12:02      260 جار بینراوە

یه‌كده‌نگی و سه‌ركه‌وتن‬ د.لوئەی جاف
2018-05-02 20:02      253 جار بینراوە

چه‌ند سه‌رنجێك پێش ده‌نگدان‬ د.لوئەی جاف
2018-04-26 10:55      204 جار بینراوە


جارێکی تر فەرەنسا هەژێنرا‬ د.لوئەی جاف
2018-03-28 16:14      243 جار بینراوە

دیالۆگ و سازان چاره‌سه‌ره‌‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-21 14:24      204 جار بینراوە

كوردستان و دیموكراسی‌‬ د.لوئەی جاف
2018-03-14 22:08      263 جار بینراوە

فه‌ره‌نسا بۆ بێده‌نگه‌؟‬ د.لوئەی جاف
2018-02-07 21:38      310 جار بینراوە

سیستمی سۆسیال لە فەرەنسا‬ د.لوئەی جاف
2018-01-22 19:21      294 جار بینراوە

حزبی حوكمڕانی‌ و حزبی ئۆپۆزسیۆن‬ د.لوئەی جاف
2018-01-03 10:07      324 جار بینراوە

فیکر و فەلسەفە.. یەکێتی و کۆنگرە‬ د.لوئەی جاف
2017-12-21 20:47      407 جار بینراوە

لووتكه‌ی سوچی ‌و كورد‬ د.لوئەی جاف
2017-11-28 10:26      377 جار بینراوە

ئاینده‌مان دوای ریفراندۆم ‌‬ د.لوئەی جاف
2017-10-01 15:54      439 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو