مەلا بەختیار

هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبی من العالم الثالث الی الأول

  2020-03-15 14:53      100 جار بینراوە        کۆمێنت

به‌شی نۆزده‌هه‌م
"دایك‌و باوكی خوێنه‌وار، باشترن بۆ په‌روه‌رده‌ی خوێندكار"
ئه‌و كێشانه‌ی لەبابه‌تی پێشوودا باسمكرد، بۆ سه‌رۆكی سه‌نگاپوره‌ ئاسان قوت نه‌دراوه‌. به‌ڵكو دژایه‌تی زۆریش كراوه‌. بزانن چی ده‌ونوسێ‌:
"ژنه‌ ده‌رچووه‌كان هه‌ستیان بەبێزاری كرد، چونكه‌ تیشكم خسته‌ سه‌ر ئاسته‌نگه‌كه‌یان، به‌ڵام ژنه‌ ده‌رنه‌چووه‌كان (له‌ته‌ك باوك‌و دایكیانه‌وه‌) هه‌ڵچوون، چونكه‌ ئامۆژگاریم كردووه‌ كه‌ هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێ‌. دووچاری په‌لامارو تانەو ره‌خنه‌ بوومه‌وه‌و پێیانده‌گوتم: ده‌سته‌بژێرییه‌". (بڕوانه‌ ل185).
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، سه‌رۆكی وڵات، هه‌ڵنه‌چووه‌. كه‌سیشی سزا نه‌داوه‌. ئارام ئارام، له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌و بەئامار وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه‌، له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێ‌: "بۆچوونه‌كانم به‌لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك ئامار ده‌سه‌لماند، كه‌ لەساڵانی رابردوودا ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ ده‌ریده‌خات، پێشینه‌ی باوك‌و دایكی فێركار (10%) باشتره‌ لەخوێندكارانی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا، له‌ته‌مه‌نی (12-16-18) ساڵیدا. ئه‌م ئامارانه‌ بواری گومانیان نه‌هێشته‌وه‌ كه‌ دایك‌و باوكی په‌روه‌رده‌كراو، رۆڵی چاره‌نوسساز ده‌گێڕن". ده‌شڵێ‌: "ساڵانی (1960-1970) كه‌ زۆربه‌ی ده‌رچووه‌كانمان لەزانكۆكانی بێگانه‌ لەبنه‌ماڵه‌ نه‌خوێنه‌واره‌كان بوون. به‌ڵام ساڵانی (1980-1990) (50%) له‌وانه‌ی ده‌رچوون لەهه‌ره‌ باشه‌كان بوون، ئه‌مانه‌ لەدایك‌و باوكی خوێنه‌واره‌وه‌ په‌روه‌رده‌ كرابوون".
لێره‌دا، گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێی پلانی زانستی، له‌سه‌ره‌تاوه‌، كیشه‌ی دواكه‌وتن، ده‌وروژێنێ‌، به‌ڵام سووربوون له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كان، لەدوائاكامدا، هه‌ر سه‌رده‌كه‌وێ‌. سه‌رۆكی سه‌نگاپوره‌ هه‌تا لاپه‌ڕه‌ (194) باسی ئه‌و كێشانه‌و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كات..
مه‌خابن، له‌كوردستاندا، ئه‌م كێشه‌ سۆسیۆلۆژی-زانستییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌مه‌نه‌كان، هاوسه‌رگیری، فێرخوازو په‌روه‌رده‌ی به‌هره‌، نه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراون، به‌ڵكو ئێستاش زۆربه‌ی ژنانی كوردستان، له‌لایه‌ك نه‌خوێنه‌وارن‌و له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ژێرده‌سته‌ی كەلتووری رزیوی باوكسالارین. سه‌ره‌نجام، توندوتیژیش دژی ژنان به‌رده‌وامه‌.. هه‌تا راده‌ی تاوان.

وتاری زیاتر











وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      99 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      102 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      106 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      82 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      111 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      91 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      95 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      82 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو